١٦\٥\٢٠١٤
ده‌بێ تاوانبارانی
کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ١٩٩٧ی هه‌ولێر
دادگایی بکرێن و چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌کانیش
ئاشکرا بكرێن.
به‌داخه‌وه
ئه‌وه هه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نین که کۆمه‌ڵکوژی و تاوانی گه‌وره‌یان
به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌که‌مان ئه‌نجام داوه، که‌م نین ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی
که حزب و لایه‌نه کوردستانییه‌کان دژ به پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و
لایه‌نگری یه‌کتری کردویانه، بێ ئه‌وه‌ی رۆژێک ئه‌و دۆسیانه هه‌ڵده‌نه‌وه
و له داداگادا لێکۆڵینه‌وه‌ی لێبکه‌ن و تاوانکاره‌کانیان سزا بدرێن و
قه‌ره‌بووی که‌سوکاری زیانلێکه‌وتوان بکه‌نه‌وه، یان لای که‌می وه‌ک
شتێکی مۆراڵی داوای لێبوردن له‌و تاوانانه بکه‌ن.
نمونه‌ی ئه‌م تاوانانه، کاره‌ساتی هه‌کاری، کۆمه‌ڵکوژی قڕناقه و
پشتئاشآن، شه‌هیدکردنی حه‌مه‌ی حه‌لاق و ده‌سته‌که‌ی، تاوانه‌کانی
ساڵانی شه‌ری ناوخۆی لایه‌نه‌کانی باشور ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ ، کۆمه‌ڵکوژیی
١٦ی گوڵانی هه‌ولێر ١٩٩٧...هتد. که ده‌بێت رٶژێک بێت دۆسیه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ش ببرێته به‌رده‌م یاسا و داد و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێبکرێت.
له‌م رۆژانه‌دا یادی ١٧ ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی هه‌ولێر تێده‌په‌رێت،
که ژماره‌یان نزیکه‌ی (٧٥) که‌س بوو، پێکهاتبوون له دکتۆر و هونه‌رمه‌ند
و نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان و گه‌ریللای بریندار و که‌مئه‌ندام. ئه‌مانه
گروپێک بوون له ئه‌ندامانی (YNDK) (یه‌کێتی
نه‌ته‌ویی دیموکراتی کوردستان) ، تیایشیاندا هه‌بوو ئه‌ندامی(PKK)
بوون، له‌م ڕۆژه‌دا (١٦/٥/١٩٩٧) هێزێکی ئاسایش و میلیشیای پارتی
دیموکراتی کوردستان به فه‌رمانده‌یی جه‌مال مۆرتکه و فرانسۆ هه‌ریری،
پارێزگاری ئه‌وکاتی هه‌ولێر و چه‌ند که‌سانی تر هێرشێکی بێبه‌زه‌یی و
نامرۆڤانه‌یان کرده سه‌ر باره‌گاکانی گروپه‌که، له‌وانه باره‌گای (یه‌کێتی
نه‌ته‌وه‌یی) و باره‌گای رۆژنامه‌ی وڵات و باره‌گای تیپی میزۆپۆتامیای
هونه‌ری و نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سوری کوردستان که پڕبوو له نه‌خۆش وکه‌م
ئه‌ندام و په‌ککه‌وته، هه‌مویان کوشتن و پاشان خه‌سته‌خانه‌که‌یان
تاڵان کرد و هه‌رچی دارشه‌ق و ده‌ست و قاچی ده‌ستکرد و هه‌موو دا‌و و ده‌رمان
و که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له‌کانیان پێچایه‌وه و خستیانه ناو سه‌یاره
و بردیان. ئینجا کوژراوه‌کان و بریندار و دیله‌کانیان برد بۆ شوێنێکی
نادیار که تائێستا بێسه‌ر و شوێنن.
ئه‌گرچی شانزه ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام
هێشتا چاره‌نووسی بێ سه‌روشوێنه‌کان دیار نییه و ته‌رمی شه‌هیده‌کانیش
ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه جگه له‌وه‌ی به‌پێی یاسا و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش
کۆمه‌ڵکوژییه، هاوکات بڕگه‌کانی ماده‌کانی (١١ و ١٢ و ١٣) له یاسای
ژماره (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٥) له یاساکانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا
ئه‌یانگرێته‌وه.
ئێمه لێره‌دا وه‌ک چاودێری کوردۆساید- چآک، داواکارین له په‌رله‌مانی
نوێی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان،
که:
١. ئه‌و لێپرسراوانه‌ی له‌و تاوانه‌دا به‌شدارییان کردوه ئاشکرا بکرێن
و دادگایی بکرێن، تا سزای ره‌وای خۆیان وه‌ربگرن.
٢. چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ئاشکرا بکرێت.
٣. ته‌رمی قوربانییانی ئه‌و تاوانه، وه‌ك ده‌ڵێن له (مه‌عمه‌ل قیری
هه‌ولێر) له گۆری به‌کۆمه‌ڵدان ده‌ربهێنرێن و به‌رێزه‌وه ڕاده‌ستی که‌سوکاریان
بکرێنه‌وه.
٤. قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی که‌سوکاریان بکرێته‌وه و به فه‌رمی
داوای لێبوردن له که‌سوکاریان بکرێت.
چاودێری کوردۆساید - چآک
١٥\٥\٢٠١٤
|