ده‌بێ وا بنووسین که که‌س لێمان تێنه‌گات.

دڵشادی عومه‌رکاکی
ده‌بێ وا بنووسين که که‌س لێمان تێنه‌گات ..!! ئه‌مه بڕياری ئه‌وانه‌يه..که
نازانن چی ده‌نووسن..به‌ڵام ده‌زانن بۆ وا ده‌نووسن..!! ئه‌بێ چ هونه‌رێکی
تيدا بێت وا بنووسين و..وا بير بکه‌ينه‌وه..؟
ناونيشانی نووسينێکی (کاکه‌حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ريم)م
به‌بيڕ دێته‌وه‌که مێژوی وا ده‌زانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(چاره‌که سه‌ده‌يه‌ک)
له‌مه‌وپێش له‌ژێر ناونيشانی .. (ده‌بێ وا
بنووسين که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی لێمان تێبگا‌ت ) به‌ڕێزی
نووسين و به‌رهه‌می نووسراو وا ده‌نرخێنێ که کارێگه‌ری و گرنگــی بير
و به‌هره‌و داهێنانه‌کانی هه‌ر نووسه‌ر و شاعيرێک له‌ڕێگه‌ی نووسينه‌وه
بۆخـوێنه‌ر که زمان و زمانی نووسين هۆکاری گه‌ياندنيه‌تی..ده‌بێ به‌جۆرو
چه‌شنێک نووسرابن که‌زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی له‌ده‌سته‌و به‌ره‌و چين
وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له به‌رهه‌می نووسه‌ر سود مه‌ند بن.. تۆ ته‌ماشاکه،که‌ڵه
نووسه‌ره‌کان فه‌يله‌سوف و بيرمه‌ندو ڕۆمان نووسه‌ناوداره‌کانی جيهان
هه‌ر به‌ڕێگای نووسينه سفت وسوێکانيانداو بێ گرفت و گرێ دونيايه‌ک
شاکارو بيرو زانستيان بۆ به‌جێ هێشتوين من وزۆری وه‌ک منيش تێناگه‌ين
..ئێستاکه که‌وتوينه‌ته به‌رده‌م جۆره نووسينێک که پاش سێ و چوار
جاران خوێندنه‌وه‌ی..هيچ حاڵی وله هـيچ تێـــناگه‌ين،وه‌ک کاغه‌زی
سپيمان خوێندبێته‌وه، يان ڕه‌شمان له‌سه‌ر کاغه‌زی ڕه‌ش بۆنووسرابێ
ئێوه بپرسن..من به ناوی خوێندکارێکی ناوه‌ندييه‌وه ده‌پرسم..به
ناوی دوکانداريان کاسبکارێکی بيرو چاوکراوه‌وه ده‌پرسم به ناوی
مامۆستايه‌کی سه‌ره‌تـايی به ناوی چه‌ندين هاوڕێ و هاوبيری خۆمه‌وه
ده‌پرسم ئاخۆ ..گرفته‌که له‌تێنه‌گه‌يشتن وحاڵی نه بونی ئێمه‌دايه..؟يان
له‌و نووسه‌رانه دايه که وا ده‌نووسن کـه که‌س لێيان تێنه‌گات..؟
زۆرجاران ده‌مه‌وێ بچمه نێو گوزارشت و لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌م جۆره
نووسينانـــه و بۆ ويژدان ئاسووده‌کردنم بێ ناو و ناسينی هه‌ندێک
درێژه ئه‌ده‌م به خوێندنه‌وه و له‌پڕدا بێمانايی و بێ ناوه‌رۆکی و
به‌ده‌ر له جوانی هيچی تر نابينم و ده‌پرسم تۆ بڵێی گرفته‌که
له‌وه‌دابێت. هه‌ندێ جار ده‌قه وه‌رگێراوه‌کان ڕه‌نگيان کــاڵ
ده‌بێته‌وه‌و..کاکی ..يان داده‌ی وه‌رگێڕ..له هه‌ندێ شت ناحاڵی بێ..؟به‌ڵام
ئه‌مه‌ی من ده‌يخوێنمه‌وه وه‌رگێڕدراو نيه‌و..ڕاسته‌خۆ به‌رهه‌می
نووسه‌ر(کام نووسه‌ر..!!)..خۆيه‌تی .
جارێ دی هه‌ر به ويژدانه‌وه ده‌ڵێم نه‌وه‌ک حيکمه‌تێکی نووسيبێت با
مــنيش ووردتر و له کاتێکی هێمندا سه‌رکه‌مه.. ئه‌و شيعر و ئه‌و
نووسين و ئه‌و هه‌موو دێڕانه بڕواناکه‌م هه‌روا بۆ ڕق و ئينکاری و خۆ
ده‌رخستن و خۆ به‌که‌م نه‌زانين و..نووسرابێت.. به‌ڵام بێهوده
ديســـانه‌وه له زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شيعرانه‌دا
په‌لکه‌گيايه‌ک..چيه.،که‌بۆنی شيعری لێ بێت نايبينم.. له زۆربه‌ی
ئــه‌و ده‌ق و نووسراوانه‌شدا هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگاوه په‌شيمان ده‌بمه‌وه
له‌خوێندنه‌وه‌ی..تۆ کــه ناونيشانێکت بۆ لێک نه‌درێته‌وه..ئيتر هه‌شی
کۆی ده‌که‌ی به‌سه‌رتا..؟
هه‌ندێ جار شيعرێکی شاعيرێکی گه‌وره‌و ناوداری وه‌ک پۆشـــــكين يان
ت.س ئيليۆت)مان ده‌خوێنده‌وه ڕوومان نه‌ده‌هات بڵێين باش لێی‌تێنه‌گه‌يشتوين
يائـــه‌و چێژه‌ی نه‌داوينه‌تێ.. ئه‌وه چه‌ندين ساڵه زۆرمان ئه‌و گرێ
يه‌مــان له‌دڵدا هه‌ڵگرتوه‌و به هه‌ڵپه‌سێراویيش لای زۆربه‌مان ماوه‌ته‌وه..ته‌نها
گرفتيش نه‌خوێنه‌واری و نه‌زانينی کاکی(مترجم)وه‌رگێڕ بوه..که خوێنه‌ری
ڕۆشنبير و وه‌رگێڕی چاکيش ده‌زانن کاری وه‌رگێڕان جگه له زمان و سه‌دان
شتی دی.. ئاخر له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دی ته‌ماشاکردن و
به‌کارهێنانی زمان هه‌موو ژيانيشی پێوه بێ ..جودا و جياوازن..بۆيه
وامان ده‌زانی ئه‌و زاتانه شاعير نين و..ئيستا ده‌زانين..وه‌رگــێڕه..که‌م
ئه‌زموون و دونيا نه‌ديده‌کان به‌لنگه‌وقوچی وسه‌رنخون دونيايان
نيشـــــــان داوين.
ئه‌م ديارده و به‌ده‌رکه‌وتوانه‌ش..که ئێستاکه ده‌نووسن وه‌ک وه‌رگێڕێکی
نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار..که ده‌نووسن له نێوان خه‌ياڵ و بير و
ئه‌ندێشه‌ياندا. بــه‌و تێڕوانينه‌ی خۆيان..وا ده‌زانن به‌رهه‌مێکيان
به به‌رهه‌م هێناوه.. ئاخر بيرمان نـــه‌چێ شاعيريان نووسه‌ر
وه‌رگێڕن وه‌رگێڕی بيروبۆچونه‌کاڵه‌کانی ناوه‌وه‌يان بۆ به‌شيعر کردنی
بۆبه نووسين کردنی . نووسه‌ر(توظيف)ی زياتر ده‌خاته سه‌ربابه‌ت و
بيرووێنه‌کـان ئه‌وسا نووسين به به‌رهه‌م دێت، به‌رگدرويه‌ک
قوماشێکمان هه‌ربــــه قوماشیی بۆ ناگه‌ڕێنێته‌وه‌و پێمان بڵێ فه‌رموو
له‌به‌ری کـــــــــه. ته‌نانه‌ت دوای درومان کردنی وورده‌کاریی قۆپچه
و ئوتوکردنيشی ده‌وێ. ئه‌مــه وه‌ک ئه‌وه وايه نووسه‌رێکی باش
ده‌يکا پاش نووسينه‌که‌ی، ده‌يخوێنێته‌وه‌و..خــۆده‌بێت يه‌که‌م خوێنه‌ر
که خۆيه‌تی لێی تێبگا‌ت..پاشان ده‌بێ بزانێ چی ده‌خاتــــه به‌رده‌م
چاو و بيری خوێنه‌ر.
پيره‌کان زۆرجار ده‌يان ووت(خه‌ياڵ پڵاومه‌کــه)..منيش وا ده‌بينم
بـــــه خــــه‌ياڵ ئه‌و هه‌موو ديڕ و ووشه‌ڕيزکردنانه‌ی کـــه لـــه
هـه‌موشتێکی تر ده‌چن له‌شيعر و نووسين نه‌بێ..ته‌نها له خه‌ياڵی خه‌وتوی
بنوو‌ســــــه‌کانياندايه..ئه‌گه‌ر ئه‌وان زۆر قورس و به هه‌يبه‌ت ده‌نووسن..پێيان
وايه خوێنه‌ری گه‌لێ ڕۆشنبير نه‌بێ که‌س لێيان تێناگات..ئه‌ی گرفته‌که
له کوێدايه. که من و ئێوه‌ش له کارڵ مارکس و نيتشه و گابريل
گارسيا مارکيز و سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی و فاتمه ناعوت که‌مال مهزهـــــــهر
و مه‌ريوان قانع و به‌ختيار عه‌لی و شێرزاد حه‌سه‌ن و ئيسماعيل
حــــه‌مـــه‌ئه‌مين و له‌تيف هه‌ڵمه‌ت و.. به‌رزان هه‌ســتيار و...تيده‌گــــه‌ين..ئـــه‌ی
بۆ له‌ئێوه تێناگه‌ين..!!
نابێ ته‌نها به‌رۆکی ئه‌و شيعرنووس و بنووسانه بگيرێ، که ووشـــه‌ی
کـــاڵوکـــرچ ده‌ڕژێننه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه . خه‌ياڵه
کاڵوکرچه‌کانيان .. بيرکردنه‌وه
بێســــــه‌روبه‌ره‌کانيان ڕۆده‌که‌نه به‌ر
چاو و دڵی خوێنه‌ر..ئه‌وه کام سه‌ربه‌ستيه‌يه..مــــاڵپه‌ڕ و
ڕۆژنامه‌کان باسی ده‌که‌ن..؟ به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتياری زۆرينه‌ی
ئه‌م مـــاڵپه‌ڕانه بۆ خۆيان نه‌خوێنده‌وارن و ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زيان به
قه‌ره‌باڵه‌خ بوونی ماڵپه‌ڕه‌کـه‌يانه هێنده هه‌ستيان بۆ نووسين و
خوێندنه‌وه ناجوڵێ..ئاخر بۆ ناپرسن ئه‌و ناوانه کێن بۆ ده‌نووسن..؟مه‌به‌ستيان
چيه..؟ئه‌وه چۆن سه‌ربه‌ستيه‌که قوڕوليته‌و هه‌شی دونيا ده‌کرێ
به‌سه‌ر زماندا.. ماڵپه‌ره‌کان خۆيان ده‌زانن..که له‌ڕێگای پۆســـتی
..ئه‌ليکترۆنی و ئێمايلی جياجياوه تۆ خۆت به شاعير و نووسه‌ر بکه‌يت
و هه‌رخۆت بۆ خۆشت بنووسی که شاعيری چاکيت و نووسه‌ری چاکی، تۆ
ته‌ماشای ئاسنگه‌رێک ئاسنی سارد ناکوتێ، له‌پارچه ئاسنێک و دوای
له‌کوره‌ده‌رهێنانی به کوتانه‌وه‌ی له‌پارچه ئاسنێک چه‌کوشێک دروست
ده‌کات.. که‌چی بنووسه‌کانی شيعر هـه‌روا به‌ساده‌يی ئاسنی ساردی
ووشــه ده‌کوتن و ده‌يانه‌وێ به‌شيعر و نووسينی بـکه‌ن.
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ديارده بێ ئوميد و تاريکبينمان ده‌کات که تێکشکان و
ناهه‌مـــوارکردنی زمان و ئه‌ده‌بی تێدايه..ده ئه‌وه‌نده‌ش هيواو
ڕووناکبينی له به‌رده‌مـــدايه ئه‌مه پێشگریکردن نییه له توانا و
به‌هره‌کان.. به پێچه‌وانه‌وه هيچ هێزێک نيــــــه به‌رهه‌ڵستیی
توانا و داهێنانه‌کانی هــه‌ر تـــه‌وژمـێک بێت که دێنــه مـه‌يــدانی
نووسينه‌وه، له مێژووی هيچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌کدا نه‌توانراوه
ڕێگری له توانا و به‌هـــره‌کان بکرێ ده‌شێ له‌نێو ئه‌و بنووس و شيعر
نووسانه‌شدا هه‌ندێکيان ڕۆشنبيريش بن..ياخود توانايان بۆ نووسين هه‌بێ
و به‌ڵام پێ نازانن کـــه گرفتــه‌که له کوێدايه گرفتی به‌شيعرکردن
و به‌ده‌قکردن.. به‌نووسينکردنی (هه‌سـت و بيروبۆچون)ه‌کانيان. له‌نێو
هه‌موو کۆمه‌ڵێکدا( تاک)گه‌ر بيه‌وێ زاده‌ی بير و داهێنانه‌کانی خۆی
له ئاينده‌دا ده‌کاته به‌رهه‌م..گه‌ر تۆ ڕۆشنبيريش بيــت..به
تـــه‌نـــها ڕۆشـــنبيری نووسينه‌وه نابێبه (به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی
نووسراو).بۆ نووسين و وه‌به‌رهــه‌مهێنانی پارچه شيعرێک، تۆ پێويستت
به‌وه‌يه(هه‌ســــت وه‌رگێڕی بۆشـــتێک قه‌باره‌دار(موجه‌سه‌م)و
هه‌ست پێکراو) .کاری نووسه‌ر ئه‌وه‌يه له تيۆره‌ه‌وه بيـر و
ئه‌نــدێشـه‌و هه‌ست و تێڕوانينه‌کانی وه‌رگێڕێته سه‌ر
گيانی(دروستکراوێکی نوێ).دروســتکراوێک جياواز له‌و که‌ره‌سته‌خاوه‌ی
له خه‌ياڵدايه ، شيعر به‌ته‌نها کۆپیکردنی خه‌ياڵ نيه.،زۆرجاريش شيعر
سه‌رکێشی له‌گه‌ڵ لۆژيکيشدا ده‌کات، يان گرنگی نادات به مانا
گشتيه‌کان، که‌چی گرنگی به‌زمان و به‌های هونه‌ری ڕوداوه‌کــــــان ده‌دات
شيعر گه‌ر وێنه‌ی دروست نه‌کرد.،لايه‌ک له له‌شی هونه‌ریی خـــۆی
بێ‌ديمه‌ن کردووه کاتێ زمانی (گوزارشت)لای شاعير باڵاده‌کات و ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌بێ زمانی نووسين و شێوازی نووسين له‌وپه‌ڕی باڵاکردندا..پێکه‌وه جه‌سته‌ی
شـيعر جوان و بۆشناخ(انيق) ده‌که‌ن ،زمان خۆی له خۆي‌دا جۆرێکه له ڕه‌مــز
و هـــونه‌ر گه‌ر به‌کارهێنه‌که‌ی بزانێ ياری پێ بکات، شيعر به‌ده‌ست
شاعيری داهێنـه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌وه جۆرێکه له سيحر کردن.
سيحرکردنێکی (مه‌جـــــازی) به‌و پێـــيه‌ی شيعر خۆی هونه‌رێکی مه‌جازی
وکارێکه(ئیحساس)په‌روه‌رده‌ده‌کات و ژينگه‌ی ئه‌وله بيروهۆش و(زهن)
دايه.
که‌س داوای له که‌س نه‌کردووه که شيعر وا
بنووسـرێ.. چۆنيش ده‌ينووسی بينووسه. به‌ڵام کاره‌ساته‌که له‌وه‌دايه
که من هه‌ســـتی پێ نه‌که‌م ..لێێ تێنه‌گه‌م.. تۆچی ده‌نووسی بنووسه
ئازادی.. به‌ڵام گرنگه کـــــــــه تۆ چۆن تێده‌گه‌ی..
تيگه‌يشتنه‌که‌ت بگه‌يه‌نی. بزانين که شيعرێکمان خويندۆته‌وه
گرنگه بزانين له جه‌سته‌ی نووسينێکدا. چيمان لابه‌جێماوه،(خــــۆت
نه‌بـێ)...؟
گرنگه و (ده‌بێ وا بنووسين که زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی
لێمان تێبگا‌ت).
Delshad94@hotmail.de
|