٦\٨\٢٠١٠ ده‌بوایه دختۆر عه‌لی
له بری خۆ
گیڤکردنه‌وه داوای لێبووردنی
له کورد بکردایه.
داگیرکه‌رانی کوردستان کوردستان له چوارلاوه بۆمباران ده‌که‌ن و تیرۆر و ره‌شه‌کوژمان ده‌که‌ن و ماڵ و گوند و مزگه‌وت و شارۆچکه و شار و دێ و دێهاتمان تاڵان ده‌که‌ن و ده‌یسووتێنن و به هه‌زاران مناڵیان بێ باوک کردین جه‌رگی هه‌زاران دیکیان سووتاند و ئه‌نفال و کیمیاباران و گه‌لی زیلان و قارنێ و سینه‌مای ئامووده و سه‌رهه‌ڵدانی قامشلۆ و کۆچڕه‌و و شاڵاوی له‌سێداره‌دانه‌کانی ئیران و فڕۆکه و ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌کانی ئیسرائیل له تورکیا و هه‌موو کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی سوریا و عێراق و تورکیا و ئێران بۆ کورد وه‌ختیه‌تی و ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێک له ئه‌ستانبوڵ وه‌ختی نه‌بوو" دختۆر عه‌لی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی 2700 ساڵه چاوی ئێمه‌یان به به‌رماڵه‌کانی ژێرپێیان به‌ستاوه و هه‌موو کات بۆ کوشتنی ئێمه وه‌ختی بووه" به‌ڵام بۆ تورکیایه‌کی فاشیستی فه‌تحوڵاچی و که‌مالی وه‌ختی نه‌بووه" مه‌لا کرێگرته‌کانی حکومه‌تی ئه‌زهه‌ر چ رۆژێک یه‌ک هه‌ڵوێستی ئینسانی و ئایینیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو کوشتاره هه‌بووه تا ئه‌مڕۆ له پێش کوردێک جورئه‌ت بکه‌ن که تیرۆریسته‌کان له وه‌ختێکی ناوه‌خت چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن" ده وه‌ره جه‌نابی پڕۆۆۆۆفیسۆری دختۆری مه‌لای 13 عیلم پێمان بڵێ که‌ی وه‌ختیه‌تی کورد وه‌ڵامی به‌رگریکردنی له‌خۆی هه‌بێت" ئایا له مزگه‌وته‌کان دابنیشین و شه‌و نوێژان بکه‌ین و رۆژووان بگرین و سوره‌تی ئه‌نفال بخوێنین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ختی به‌رگری کردنمان له‌خۆمان هه‌بێت..؟ ئایا تۆ ده‌زانی تورکیا چه‌نده تیرۆریسته تا بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر پێپه‌تیه‌کی بیابان به براکانت بڵێت تیرۆریست بوون و کاتی ئه‌و چالاکیه نه‌بوو..؟
به‌ڵام ده‌مێکه کورد گووتوویه‌تی(ئه‌وه‌ی
به سنگه‌خشێ هاتبێته بوون هه‌رگیز به‌رزی به‌چاوی خۆیه‌وه نابینێ)
تۆش چونکه هه‌میشه به ژێرده‌سته‌یی هاتوویه بوون و هاتوویته ئه‌مڕۆ
ئیتر هه‌رگیز به‌رزی به‌چاوی خۆته‌وه نابینی" تۆم وه‌کو ئه‌و ئه‌فسه‌ره
کوردانه‌ی دائیره‌ی ئه‌منی هه‌شتاکان دێته به‌رچاو که چونکه به
سنگه‌خشێ و کۆیلایه‌تی و بێگانه‌په‌رستی هاتبووه بوون ئیتر لاوازترین
که‌سێک ده‌بوو به‌رامبه‌ر به مونته‌سیبێکی زۆر ئاسایی عه‌ره‌بی ئه‌من"
ئه‌گینا ده‌بوایه هه‌ر
له تورکیا ئه‌وه‌ت رابگه‌یاندبایه که په‌که‌که تیرۆریست نییه ئه‌وه‌ی
تیرۆریسته به‌رامبه‌ر به کوردانی هه‌موو دونیا تورکیای میراتگری
عوسمانلییه" دواتر له هه‌رێمی کوردستان راسته گووتت په‌که‌که
تیرۆریست نییه به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌کرا به به‌یاننامه‌یه‌ک نیازپاکی
خۆت رابگه‌یه‌نی وه‌ک چۆن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌کانت
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ت هاندا ئه‌و به‌یانه ده‌ربکه‌ن ئاواش به
به‌یاننامه‌یه‌ک پاڵپشتیت له مه‌زڵومیه‌تی کوردانی باکور بکردایه و
پڕۆتستۆی ئۆپه‌راسیۆنه نامرۆییه‌کانی تورکیای دۆستت بکردایه خۆ ئه‌و
ئۆپه‌راسیۆنانه ته‌نها دژی په‌که‌که نه‌بوو دژی هه‌موو کوردبوو" هه‌ر
ته‌نها غیره‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بایه داکۆکیت له‌و هه‌زاران منداڵه کورده‌ی
نێو زیندانه‌کانی تورکه فه‌تحوڵاچیه‌کان بکردایه.
وا مه‌زانه جه‌نابی پڕۆۆۆۆفیسۆری دختۆری مه‌لای 13 عیلم نه‌وه‌ی نوێی کورد خه‌وتووه" ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن له منداڵانی کوردی باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا نه‌که‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌یاننامه له هه‌مبه‌ر زه‌رقاوی(ببووره) قه‌ڕزاوی ده‌رنه‌که‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌ناوی قه‌ڕزاویه‌وه داوای لێبووردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و کوردانی باکوور نه‌که‌یت.... ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی دژی برا موسڵمانه‌کانت له تورکیا و عێراق و سوریا و ئیران ده‌رنه‌که‌یت که ده‌ست له کوردقڕان و ئابڵۆقه‌ی سه‌ر کوردان هه‌ڵگرن.... ئه‌گه‌ر ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی که که‌شفتان کردووه گوایه خه‌رجکراوه بۆ منداڵی کورد ئه‌وا له‌م ساته‌وه داواکارم له‌سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆشنبیران و کوردپه‌روه‌ران و مرۆڤدۆستان بۆ رێکخستنی کامپینێک بۆ لادانی تۆ و ریسواکردنی یه‌کێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی..
که‌رکوک
|