٩\١١\٢٠٢٣
دە ئەفسانە لەسەر ئیسرائیل.

عامر سابیر
ئەمەی سەرەوە ناوی کتێبێکی گرنگە، کە مێژوونووسی ئیسرائیلی (ئیلان
پاپەی) لە ٢٠١٧ دا بڵاوی کردۆتەوە. ئەم کتێبە ڕاڤەی دە چیرۆکی
ھەڵبەستراوە. دە درۆی گەورە، کە لەسەر ئیسرائیل دروستکراوە، باس ئەکات.
ناوەڕۆکی کتێبەکەی پاپەی لە سێ بەش و لەم سەردێڕانەی خوارەوە پێک
هاتووە:
بەشی یەکەم: ھەڵەکانی ڕابردوو.
١) فەلەستین خاکێکی چۆڵ (بێ دانیشتوان) بوو.
٢) جووەکان خەڵکانێکی بێ خاک بوون.
٣) زایۆنیزم واتە جووگەرایی (زایۆنیزم واتە ئیمانداری ئاینیی جووەکان).
٤) زایۆنیزم، کۆڵۆنیالیزم (داگیرکردن) نییە.
٥) فەلەستینییەکان ئارەزوومەندانە خاکەکەیان بەجێھێشت لە ١٩٤٨دا.
٦) شەڕی حوزەیرانی ١٩٦٧ شەڕێکی بێ ھەڵبژاردن بوو (حەتمی بوو).
بەشی دووەم: ھەڵەکانی ئێستا.
٧) ئیسرائیل تاکە دیموکراسیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
٨) ئەفسانەی ئۆسلۆ.
٩) ئەفسانەی غەزە.
بەشی سێیەم: ڕوانین لە ئایندە
١٠) ڕێگەچارەی دوو دەوڵەت، تاکە ڕێگەی بەرەوپێش چوونە.
ئیلان پاپەی چەندین کتێبی تری گرنگی ھەیە لە بەرگری خەڵکی فەلەستین و
لەدژی حکومەتی ئیسرائیل، لەوانە کتێبی "گەورەترین زیندان لەسەر ڕووی
زەوی، مێژووی ناوچە داگیرکراوەکان" کە ئەم کتێبەشی لە ٢٠١٧ دا
بڵاوکراوەتەوە.
The Biggest Prison on Earth, a History of the Occupied Territories
وە کتێبی "پاکتاوی ڕەگەزی فەلەستین" کە لە ٢٠١٠ دا بڵاویکردۆتەوە.
The Ethnic cleansing of Palestine
لەم هێڕشە جینۆسایدەی حکومەتی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە و خەڵکی
فەلەستین کە لە ٨ی
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە دەستی پێکردووە، لە دوای ئەو
هێڕشە دڕندانەیەی حەماس کە لە ٧ی
تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دا بۆ سەر ئیسرائیل
کردی، ئیلان پاپەی ھەڵسوڕاوێکی چالاکە و لەگەڵ دەیان ئەکادیمیستی تری
بەڕەگەز جوودا لە میدیا سەربەخۆکاندا دەردەکەون لە بەرگریی خەڵکی
فەلەستین و لە دژی ئیسرائیل و حکومەتەکەی بنیەمین نەتەنیاھۆ.
ماڵپهڕی عامر سابیر
|