٣٠\١١\٢٠١٢
ده‌هۆڵی
شه‌ڕ.

شوان سدیق
شوان سدیق: به‌هۆی به‌رده‌وامی ته‌نگه‌ژه‌و ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غداو
هه‌رێمی کوردستان، هه‌ندێ جار بارودۆخی ژیانی سیاسی‌و ئابوری‌و
رامیاریش خه‌ریکه به‌ره‌و ناسه‌قامگیری‌و ئاڵۆزبوون هه‌نگاو بنێ!
زۆرجاریش هه‌ندێ نموزه‌ج‌و پاڵنه‌ری سیاسی‌و شه‌خسی‌و حیزبی هه‌ن بۆ مه‌رام‌و
جێکردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان. که‌سانێک کێشه‌یان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه نیه یاخوود به‌وشێوه بیر ناکه‌نه‌وه، چی روو ده‌داو چی به‌رهه‌م
دێت، ئه‌وان دۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه، به‌ڵام
گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان سه‌ر بگرێت.
له‌گه‌ڵ دروستبوونی کێشه‌ی دووزخرماتوو، پرسی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی
دیجه‌له وه‌ک هه‌ر ئاڵۆزییه‌کانی تر مینبه‌ری راگه‌یاندنه‌کانیش زیاتر
هه‌واڵی ناخۆشیان به‌یان ده‌کرد ده‌شێ ره‌خنه له‌هه‌ندێ راگه‌یاندن
بگرین، که ئه‌وان زۆرجار رۆڵی خراپ ده‌گێڕن. یان هێشتا رووداوه‌که
روینه‌داوه وه‌ک بڵێی خۆیان بکه‌ر‌و ئه‌نجامده‌ری رووداوه‌که‌ن، وه‌ها
خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن، هاوڵاتی وا هه‌ست ده‌کات، “قڵیشاوه‌ته‌وه”
ده‌بێ فریای خۆیان که‌ون.
وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌راگه‌یاندنه‌کان به‌هۆکار‌و به‌شداربوو داده‌نێین،
له‌دروستبوونی ئاڵۆزی‌و ترس بۆ سه‌ر سایکۆلۆجی ئینسان، ده‌بێ فاکته‌ری
سه‌ره‌کی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ش بخه‌ینه‌ڕوو بزانین کێ له‌پشت ئه‌م
ئاڵۆزیه‌وه‌یه ئایا میدیاکان خۆیان دروستی ده‌که‌ن؟ یاخوود پاڵنه‌رێکی
سیاسی‌و گوتارێک له‌گۆڕێیه!
به‌دڵنیایه‌وه هه‌ندێ هۆکارو فاکته‌ر له‌پشت ئاڵۆزییه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه‌ن،
بۆنموونه گوتاری به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه که راسته‌وخۆ ترس‌و دڵه‌راوکێ
دروست ده‌کات، به‌یاننامه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود
بارزانی، سه‌باره‌ت به‌رووداوی رۆژی هه‌ینی (١٦/١١/٢٠١٢) شارۆچکه‌ی
دووزخورماتوو که ده‌ڵێت “داوا له‌گه‌لی کوردستان ده‌که‌م ئاماده‌یی ته‌واویان
هه‌بێت، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێکی نه‌خوازراو، کارکردن بۆ
پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی که به‌رامبه‌ر کورد‌و ناوچه
دابڕێندراوه‌کانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌باشی
ته‌واوی هه‌یه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێکی نه‌خوازراو بۆ به‌رگریکردن
له خاک و گشت هاووڵاتیانمان”.
به‌بڕوای من ئه‌م جۆره گوتارانه ده‌هۆڵ کوتانه بۆ شه‌ڕکردن، یان ئه‌گه‌ر
شه‌ڕیش هه‌ڵنه‌گیرسێنێ زیاتر بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات، هه‌ر ئه‌وه‌ش
ده‌بێته هۆی زیاتر ناڕۆشنی و مامه‌ڵه‌کردنی میدیاکاران، له‌گه‌ڵ دۆسیه‌و
رووداوه‌کان. دواجار ئه‌وانیش ده‌بنه به‌شێک له خراپ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ
پرسه‌کاندا.
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک زانیاری نه‌بێ له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، وا ده‌زانێت،
حزبه کوردییه‌کان به‌تایبه‌تی نوێنه‌ری حزبه‌که‌ی به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم
له‌به‌غدا ئاماده‌ی نیه‌و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ره‌و دیکتاتۆری‌و
تاک ره‌وی ده‌ڕوات، بۆیه کورد هیچی بۆ ناکرێ ته‌نیا خۆئاماده‌کردن نه‌بێت
بۆ جه‌نگ!
باشتر نییه بۆ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم
په‌نا نه‌بات بۆ ئه‌م جۆره گوتارانه؟ چونکه خۆی زۆرجار سه‌باره‌ت به
باکووری کوردستان ده‌ڵێ دانوسان و گفتوگۆ کێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات.
نه‌ک شه‌ڕ که‌وایه پێویسته به‌هه‌مان لۆژیکیش بیر بکرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چونکه ئه‌و کێشه‌ی له جه‌له‌ولا یان
دوزخورماتوو یاخود که‌رکوک دروست ده‌بێت، کلیلی چاره‌سه‌رکردنی له
به‌غدایه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|