ده‌ک به‌خێر بێیه‌وه کاک نێچر.
سه‌ردار پشده‌ری هه‌ر خێزانێك له‌سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری بڕی (٢٢٠) لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرێت.
http://radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=23177&LinkID=93
کاک نێچیر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان ئاهه‌نگی گێرا که من ماوه‌یه‌ک بوو سه‌رگه‌رمی ته‌واو کردنی کتێبه کوردیه‌که‌م بوم که 700 لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌م زوانه ده‌رده‌چێت و پۆخڵه‌واته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خستۆته روو، هه‌ر که ته‌واو بووم وتم با چاوێک به هه‌واڵه‌کاندا بخشێنم، که ده‌بینم، سایتی رادوێی نه‌وا ده‌ڵێ: (هه‌ر خێزانێك له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بڕی (220) لیتر نه‌وت وه‌رده‌گرێت)، خۆم بۆ نه‌گیراو وتم ( ده‌ک به‌خێر بێیه‌وه کاک نێچر).
نه‌ته‌وه‌که‌م له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت ده‌ژی و کاک نێچیر په‌نجا په‌یمانی نه‌وتی مۆر کردوه‌و سه‌دان ملوێن دۆلار له دروست کردنی پاڵاوتخانه خه‌رج کراوه‌و تازه به‌تازه ده‌وڵه‌ته‌که‌ی کاک نێچیر 220 لیتر نه‌وت به‌سه‌ر خه‌ڵک دابه‌ش ده‌کات به پاره !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!.
کاک نێچیر مانگێک پێش ئێستا له کۆریای باشور ئاهه‌نگێکی گێرا به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که په‌یمانێکی نه‌وتی له‌گه‌ڵ کۆریای باشور به‌ستوه به بڕی دوو ملیار دۆلار، هه‌ر چه‌نده ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌درۆمان خسته‌وه‌و درۆیه‌که‌شی سه‌ری سه‌ر له‌شکره‌که‌ی کۆریای باشور‌ی خوارد‌و له‌شکره‌که‌ش له کوردستان ده‌کێشنه‌و، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێک له کاک نێچیر دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر دوو ملیار دۆلارت له کۆریای باشور به‌ده‌ست هێناوه، شه‌رم ناکه‌ی پاره‌ی به‌رمیله نه‌وتێک له هه‌ژاری کورد وه‌رده‌گری ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟.
ئه‌گه‌ر په‌یمانت له‌گه‌ڵ په‌نجا کۆمپانیای نه‌وتی مۆر کردوه‌و له سه‌دان شوێن نه‌وت ده‌رده‌هێنی، چۆن چاوه‌کانت کوێر نابێت که ده‌بینی خوشک و دایکی ئه‌و خه‌ڵکه به ده‌یان کاتژمێر له سه‌ره‌دا ده‌وه‌ستن تاکو به‌رمیله نه‌وتێکیان به‌ده‌ست ده‌که‌وێت و تۆش پاره‌یان لێ ده‌ستێنی ؟.
22 - 10 - 2008 له‌نده‌ن
|