١٣\٤\٢٠١٨
(دەلاک و دنیا) لە
ده‌رهێنانی شوان عەتوف لە سلێمانی نمایش ده‌کرێ.
مەنسوور جیھانی
کورتە
فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عەتوف" رۆژی شه‌ممه
٧ی ئه‌پریلی ٢٠١٨ لە "سیتی سینه‌ما" له سلێمانی نمایش ده‌کرێ.
کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) لە نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد "شوان
عەتوف" و بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی، له دوو سانسی
جیاوازی ٥ دوانیوه‌ڕۆ و ٦ دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ٧ی نیسانی ٢٠١٨ لە "سیتی
سینه‌ما" له ناوچه‌ی سه‌رچنار له شاری سلێمانی پێته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی
کوردستان نمایش ده‌کرێ.
ئەو کورتە فیلمە لە شاری سلێمانی وێنە گیراوە و ماوەکەی ١٤ خولەکە و
چیرۆکی دەلاکێکی کورد بۆ بینه‌ر ده‌گێڕیته‌وه کە دووبارە بوونەوەی
ستەمکاری هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی فرسەتی نادەن دیکۆری دەلاک خانەکەی
بگۆرێ.
ستافی ئاماده‌کردنی کورتە فیلمی (دەلاک و دنیا) بریتین لە:
نواندن: کەریم ساڵح و محەمەد جەزا، ماکیاژ: بەهرام عەلی ڕەزا، ئارت
دیزاین: شوان عەتوف، راکوار و کلاکێت: نیگار عوسمان، جلووبەرگ: ژینە
عوسمان و نیگار عوسمان، بەرێوەبەریی بەرهەم: دیدار بەکر، ستافی بەرهەم:
دایان عومەر، رێکار بەرزان، باوان عومەر، رانکۆ عومەر، فۆتۆگرافه‌ر:
هۆشمەند هەڵگورد، وەرگێران: عه‌بدواڵڵا حه‌سه‌ن، دەنگ: محەمەد تەوری
وەریان، میکساژی دەنگ و مۆنتاژ: ئەحمەد مەحموود، رووناکی: میدیا رەشید،
ئتالۆناژ: میران عومەر، بەرێوەبەریی وێنەگرتن: ووریا گۆڵزریان، به‌ڕێوه‌به‌ریی
ڕاگه‌یاندنیی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|