١٣\١١\٢٠١٤
دەڵێم نا.
ئەفسانە سروش
لە پشت پەنجەرەی
پیتەکانتدا، رادەوستم
به ئومێدهوه لێت دەڕوانم و
چیدی نامەوێ،
(نا) لەگەڵ تۆدا بکەم بە وشە و هاوڕێ،
(نا) لەگەڵ ئومێدم بنووسمەوە
ناااااا
ئیتر من بە تۆ و (نا)ی
پێشتی ئومێدەکانم دەڵێم و
دەنووسم نااااااااااااا
رادەوستم و بە هەموو
(نا)یەکان دەڵێم نااااااااا
دوگمەی هەموو (نا)یەکان
لە کراسی ماتی ژیانمدا دەترازێنم و
یەخەی هەموو (نا)یەکان دادەدڕێنم
فستانی یاخیم
دەکەمەوە بەری هەبوونم و
بە هەموو (نا)یەکانی جیهان
دەڵێم نااااااا.
رانیه
ماڵپەڕی
ئەفسانە سروش
|