٢\٥\٢٠١٠
دەمامک.

فەرهاد کەریم
بەروو ئەسپ / وشتر
قەسپ
خەبات فەرمان /هەنگاو ناڵه
ئاسن ئادەم/ زمان پەرچەم
تۆ گوێت لێیە
باو گورانی و فتق بوون
تف لە سەراب و سەقەت بوون
زەمەن پەڕەمووچەی دەم با
مریشک شێت
پێلاو سەفەر
شەقام وەک مووی بن هەنگلی ئافرەت
تۆ گوێت لێبوو
پێش ئەوەی کوندەپەپۆ هەڵنیشێ
شیرینیان کوشت
پێش ئەوەی بگەمە ئێرەش
دڵمیان کوشت
تۆش پێت ووتم
ماچ ئازادی
زیندان گەززە
جەنگ یا سەما
ئاشتی نووستن
کامەیان هەڵدەبژێری و لەپێیکە!
ئەریزۆنا
1995
زەڕیین.
رۆینت، رۆینی سەر نییه
نەرمە بایێک هەڵکا
دەنگی پێیەکانت بزر دەبن
پێلاوەکانت بەری چاو و گوێتیان گرتووە
گوێت لە زەڕینی کەر نییه
ها چرا تاریکەکە هەڵبوو
خوات لەگەڵ رۆژ کوێر.....
-
هاتن، قەلاقوچکانێیان لەگەڵ زەمەن دەکرد
بێ سێبەر بوون
دەهاتن و ساتمەیان لە تەرمی خۆیان دەکرد
بۆ کوشتنی بوون دەجەنگان
بارانێکیش نەباری
شەوکوێریش بوون
1995
بیرەوەریی و
ئەمرۆ و سبەی.
چاو ئاگر / پەنجە فڕین
قاچ هەنگاو/ رووندک شکان
قوڕ سپیاتی چاو / فڕین شیش بەند
هەنگاو بازن ە/ رووخان هەتاو
جرت مێژوو / فیکە ئازادی
خەون لووتکە /پەنجەرە با
مەیمون سەما
کچم بشۆن / کوڕم بخۆن
تف لە خۆم و تف لە بیرەوەریی و سبەی
سێدارە مزگەوت / رێ ئەنگوستەچاو
زمان پاسەوان / مەمک قەنارە
رەحمەت لە بابت
ئاسمان قەلەرەش / نینۆک ژماردن
خوێن پارووی گەرم / دەرگا هەژاندن
قەڵهم پێغمبەر / ژوور داپەلۆسین
چیا بەزمی گاڵته / گرد باڵی هەبوو
دار خولانەوە / شکان پەراسوو
خۆم لە دوای خۆم رادەکێشم
بە دوای تەرمی خۆم غار دەدەم.
1995
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|