١٩\١٠\٢٠٢٣
ده‌مانگوت
گونده‌كانمان جوانتر دروستده‌كه‌ینه‌وه.

نەژاد عەزیز سورمێ
(ئوور) كاول كرا
لاوانه‌وه‌ی (ئوور) تاڵه.. به ئێشه.
خوداوه‌ندیش كه ماڵی تێدا خراپ بووه،
له شین و گریانی (ئوور)دا هاوبه‌شه..
داخۆ چه‌ندی دی لاوانه‌وه به ئیشه‌كه‌ت ده‌مێنێ ئه‌ی (ئوور)!
(سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی دووه‌می پ . ز)
له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم هیچ پرۆسه‌یه‌كی زۆرداریی ئاكامگر )به چه‌كی
كۆكوژیشه‌وه) ئه‌وه‌نده‌ی ڕاگواستنی دێهاته‌كانی كوردستان و وێران
كردنیان ، له پاشانیشدا هه‌ڵته‌نكاندن و ڕووخاندنیان كاریگه‌ربووبن..
وتم پێموانییه هیچ پرۆسه‌یه‌ك به‌قه‌د ڕاگواستنی زیاتر له چوار هه‌زار
گوندی كوردستان كاریان له بنه‌ما ئابووری و كۆمه‌ڵا‌تییه‌كانی كردبێت،
به‌ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نگه تا چوار )تۆ بڵێ ده) نه‌وه‌ی تریش كاریگه‌ریی
بمێنێ..
به‌ڕاگواستن و ته‌ختكردنی ئه‌و گوندانه، له گرێژنه‌چوونی ڕواڵه‌ته
سه‌ره‌كییه‌كانی ئابووریش له‌ولا دانێ، ڕه‌گه‌زی متمانه‌یشی لای مرۆڤی
كورد له‌ق كرد و له مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێنه‌وه له گوند ، بوو به
بوونه‌وه‌رێكی به‌كارهێنی ، چاو له كۆمه‌كی، ده‌ست به‌تاڵی، بێ به‌رهه‌م...
ئاخر هه‌ڵخلیسكان و بڕوا له‌ق بوون به ئینتیما و به ئاینده لێره‌وه،
به‌و ئه‌گه‌ر و هۆیانه‌وه ده‌ستی پێكرد و ئه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه كه
لێی كه‌وته‌وه، كه ئێستاش دوای زیاتر له نزیك سێ ده‌ییه‌ی (ئازادی)
، نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ریی ماوه، به‌ڵكو سیماكانیشی ون نه‌كردووه. ئه‌مه
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، دیاره بۆ باسی كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ده‌روونیشه‌وه
ڕه‌نگه ئه‌سكه‌نده‌رنامه‌یه‌كی بوێ..
تۆ هه‌ر به‌خۆت بیری لێبكه‌وه كاتێ بنه‌ما ئابوورییه‌كان نامێنن و خه‌ڵكی
له زێد و واری باووباپیرانیان به زۆری زۆردار هه‌ڵقه‌نان و هاتن ئه‌وه‌ی
ئه‌نفالیان كرد، ئه‌نفالیان كرد و ئه‌وی دیشیان، له‌لایه‌ك وه‌ك ئاردی
ناو دڕك بڵاوه پێكرد و له‌لایه‌كی دیكه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی له شوێن و
جێگایه‌ك هاتبوو، له بیابانان له ده‌وروبه‌رێك جێگیركرد، كه له‌هه‌ردوو
دینیان كردن و نه ژیانی شارستانییان پێ به‌خشین نه هی گوندیشیان بۆ
مایه‌وه ، داخۆ شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی ئه‌و گوندنشینانه
چی به‌سه‌ردێ؟ باسی لایه‌نی دیكه ناكه‌م ، به نموونه تێكدانی ژینگه
به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ، كه له خۆیدا تاوانێكی سه‌ربه‌خۆیه..
برینی ڕاگواستن و ڕووخاندنی گونده‌كان ، یاده‌وه‌ری به‌رائه‌تپۆش و سه‌رچاوه
پاكه‌كانی منداڵیی هه‌زارانی كووشت.
خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه ده‌ڕوا دادگا ته‌نیا به‌و تاوانه، )تاوانی ڕاگواستنی
گونده‌كانی كوردستان) كه ڕژێمی پێشوو كردی به پێی قانوونی تاوانی
دژه‌مرۆڤ و دژه‌سرووشت و ژینگه ئه‌گه‌ر به‌دوایدا بچین ئه‌و تاوانه
به نه‌مانی ڕژێمێكی دیاریكراو و هاتنی هیتر ڕه‌ش نابێته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه دانانی پلانێكی شایسته بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و
گوندانه و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌روونی و ڕۆحیی كۆچپێكراوان و هاندانیان
بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌رپاكردنی پرۆسه‌ی كۆچی پێچه‌وانه نه‌ك له‌وانه‌یه
به‌ڵكو بێگومان دره‌نگه زوو نییه ، ده‌بووایه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی سه‌رده‌می
ئازادییه‌وه بیری جیددی لێ بكرابووایه‌وه وه‌ك به‌شێك له ساڕ‌ێژ
كردنی لانی كه‌می زامه یه‌ك به دوای یه‌كه‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی
ژێرخانی نیشتمان دانه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌می قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌نده‌ها
ساڵه‌ی دێهاتنیشینانمان كه هه‌میشه باری قورسیان به‌سه‌ره‌وه بووه..
به‌ڵام ئایا ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆی كێدایه؟
دیاره پێشه‌كی )وه‌ك نه‌ریتێكی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ش بێ) له ئه‌ستۆی
حكوومه‌ته هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان
له ناوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه خێرخوازه‌كان ئالیه‌تێك بۆ
جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه پێكبهێنرێ و كاری بۆ بكرێ و ئاسته‌نگه‌كانی
ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
دانیشتووانی دێهاته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ ، له پێشه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌ی
ئه‌من و ئاسایش و ڕێگاوبان و خوێندن و ته‌ندروستی و پرۆژه‌ی ڕاكێشه‌ری
گوندیان و نه‌وه‌كانیان و خزمه‌تگوزاری دیكه و هاندانیان به ده‌سپێشخه‌ری
له‌بار و به‌كار ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كشتوكێڵه‌وه
هه‌یه ، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان كه له وه‌ختی جیاجیادا
له دێهاته‌كانی كوردستاندا چێنراون و تائێستاش كاری جیددی نه‌خشه‌بۆكێشراو
بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان نه‌كراوه..
به‌ڵام هه‌قه دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ش بێ‌ئومێد نه‌بن و وه‌ك هه‌میشه
چاویان له ئاسۆ بووه هه‌ر وابن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه له
چوونه یاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (ئه‌گه‌ر بیری لێ
كرایه‌وه) دوانه‌كه‌ون.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|