په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠٢٣

    دەمە سەخت و ئەستەمەکان!

دارا خونچە

لەو دەمانەی

لە سێسنووری دوژمنکرد

      لە قەندیلی سەرکەشەوە

               من هەڵوەدای ئازادیی بووم

بێجگە لە جەنگی دوژمنان..

خۆم لە شەڕی زۆری زلۆری میللەت و

              خودی خۆشم هەر نەدەبوارد!

 

ئەو دەمانەی

ئەڤین لەخرتۆرێم وەردەدا

                لەپاولەپ بەرزەفتم دەکا

    دەگەڵ ئەوەی جلەوی چاوان لەدەستدەم

    تەنێ لە دەڤەری ماچان دەگیرسێمەوە..

لێ هەر خەریکی

    گەشانەوەی ژیلەمۆی ژین

             بوژانەوەی ژیان

                        ژیار ژیاندن دەبم!

 

ئەو دەمانەی

وەسەر پشتی رامانەوە

     سەربەست.. سەروەر.. من سەرمەستی

           راژەنینی ژێیەکانی ژیریی دەبم

     دەگەڵ ئەوەی گوڕی گڕی گەڕەلاوژێ و

                    گەڕی گاڕانی گەمژەیی

       تا دوا ئاستی هەراسانیی

       هەناسەسوارم دەکەن و دەمپڕووکێنن..

       لێ ئاوازی دڵخوازی خۆم هەر دەژەنم!

 

ئای لۆ لە منێ.. ئای لێ لە تووێ

کە چەند سەختە

داڕووخانی ئەو حەمکە شاخ و بەربەستە..

چەند ئەستەمە

لەو هەموو تۆڕ و تەلبەند و

             تەپکە رامیارییە دەربازبی..

لە خڕ ئەوانەش ئەستەمتر

          لەو ئاست نەبی

              چێژ و شادییەک

              لە بەرخۆدان دەستەبەرکەی!

 

ئابی ٢٠٢٣ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک