١٣\٢\٢٠١٠
ده‌نگ به کێ بده‌م،
شه‌ڕه‌کورسیم
له‌سه‌ر ده‌که‌ن یان بۆ خۆله‌وه‌ڕاندن
بێده‌نگیی هه‌ڵده‌بژێرن.

هاوار بانیخێڵانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر ووڵات و هه‌رێمێکدا بوونی هه‌بێ واته
دیموکراسی تێیدا به‌دی ده‌کرێت ، عێراق به درێژایی مێژو و له دوو سه‌ده‌ی
رابردوودا جگه له ترس و تۆقاندن دیموکراسی تێیدا نه ده‌نگی هه‌بوو
نه ره‌نگ چونکه رژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق به خۆسه‌پاندن
جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست و هه‌ر به خۆسه‌پاندن و تاکڕه‌وییش
ده‌سه‌ڵاتیان به‌رێوه ده‌برد ، له هه‌ڵبژاردنه کارتۆنیه‌کانی حیزبی
به‌عسیش هاووڵاتی به زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان ده‌کراو
به‌بێ خواست و ویستی خۆیان ده‌نگیان بۆ پاڵێوراوه به‌عسیه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی
یاسادان و راپه‌ڕاندن ده‌دا ، تائێره بۆ رژێمه تاکڕه‌وه تۆقێنه‌ره‌کانی
عێراقی رابردوو شتێکی ئاساییه و نه پێویست به لیکۆڵینه‌وه ده‌کات
ونه پێویست به‌وه‌ش ده‌کات کاتی له‌گه‌ڵ بکوژی به‌ڵام له عێراقی
ئێستادا که هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌کان له‌م رژێمه نوێیه‌دا
پشکدارن و هه‌ر گروپ و لایه‌ن و قه‌واره‌یه‌کی سیاسی هه‌ر یه‌که و لای
خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی دیموکراسی ده‌کات و تیایدا گه‌لی عێراق به‌گشتی و
گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی له‌ده‌ست شێوازی ترس و تۆقاندن و راوه‌دونان له
سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌دا قوتاری بووه‌و خوازیاریشه له په‌نا
سێبه‌ری حکومه‌تی به‌ناو ئینتیقالی هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژێت و چاوه‌روانی
ئاینده‌ی گه‌شتریش ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه رۆژ به
رۆژ له‌لایه‌ن پارت و قه‌واره سیاسیه‌کانی عه‌ره‌به‌وه په‌لکێشی کۆنه
به‌عسیه‌کان بۆ ناو داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق ده‌کرێ و له‌م باره‌شه‌وه پێده‌چێ قروقه‌پی لی بکرێ و هه‌ڵویست
له‌م باره‌یه‌وه وه‌رنه‌گیرێ و دیارده‌ی هێنانه پێشه‌وه‌ی به‌عسیه‌کانیش
خۆی بۆ خۆی زه‌نگێکی مه‌ترسیداره و سوود به ئاینده‌ی عێراق ناگه‌یه‌نێ
و ره‌نگیشه له ئاینده‌دا ببنه‌وه مایه‌ی ماڵکاولیه‌کی تر بۆ گه‌لانی
عێراق به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی .
له‌سه‌ره‌تای سه‌ر پێ‌خستنی نیمچه حکومه‌که‌ی عێراقیش کورد رۆڵی خۆی
تێدا گێراوه و توانی زۆرێک له پۆسته گرنگه‌کانیش له عێراقی به‌ناو
فیدراڵ‌دا به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته هه‌وێنی ئاشتیش له نێوان تیره و
تائیفیه‌کانیشدا و رۆڵی خۆی له ئاشتبونه‌وه‌یاندا بگێرێ به‌ڵام هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای نۆره‌گاکه‌ی کاکه( حه‌مه)وه که خوله‌کانی ئه‌نجوومه‌نی
حوکمی واناو نابوو تا هه‌نووکه نوێنه‌رانی کورد چی له حکومه‌ت و چی
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جگه له‌وه‌ی نه‌یانتوانی ماده‌ی سه‌دوچل و
پرسه هه‌ڵپسێراوه‌کان بکه‌نه ئه‌مری واقیع و له چوا چێوه‌ی ده‌ستوور
پێ داگیریی له‌سه‌ر بکه‌ن و میله‌تی پێ دڵخۆش بکه‌ن به‌ڵکو نه‌شیانتوانی
ته‌نها نێوچاوی عه‌ره‌بێکی شوڤێنیستیش به‌کورسیه‌ک سووربکه‌ن ، گه‌ر
بریاره به جه‌ربه‌زه‌یی و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و به
گڕوتینێکی گه‌رمه‌وه ده‌چنه سه‌ر ئه‌سکه‌میلی متمانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌وا له حه‌وتی سێ له که‌رکوکی دڵی کوردستان دوو گوڵی
سوورتان بۆ ده‌هاومه ناو ئه‌و سندوقه‌ی که لافاوێک خوێنی له‌سه‌ر
رژاوه خۆ گه‌ر پێچه‌وانه‌ی خواست و ویستی گه‌له‌که‌شتان بن و بۆ خۆله‌وه‌راندن
بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرن ئه‌وکاته مێژوو زوڵم له‌که‌س ناکات .
07504861585
HAWAR6868@YAHOO.COM
|