١\٣\٢٠١٠
ده‌نگدان به‌رله‌وه‌ی
شتێک به‌رهه‌مبێنێ،
ده‌نگده‌ران ده‌کاته کۆیله‌ی بزاڤه جوداخوازه دوژمنکاره‌کان.

دارا ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌ر چاوێکی خێرا به مێژووی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی
مرۆڤ به‌رانبه‌ر به مرۆڤ دابخشێنین ده‌بینین هه‌رده‌م که‌مینه‌یه‌کی
زۆر که‌م له که‌سه نابه‌رهه‌مهێنه‌کان
وه‌ک کۆیله‌دار و ئاغا و سه‌رمایه‌دا‌ر و که‌سایه‌تییه ره‌گه‌زپه‌رست
و دینیی و ئه‌فسوونییه‌کان جله‌وی فه‌رمانڕه‌واییان له ده‌ست بووه و
سه‌رله‌به‌ری چینه نه‌دار و زه‌حمه‌تکێشه‌کانیان که زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری دانیشتوان پێکده‌هێنن بنده‌ست و چه‌وساوه
کردووه، له هیچ ده‌م و له هیچ جێیه‌کیش ده‌نگدان نه‌بوویته هۆیه‌کی
کاریگه‌ر و سه‌ره‌کیی لۆ ئه‌وه‌ی لایه گۆڕانخواز و پێشکه‌وتنخوازه‌کان
به‌سه‌ر لایه کۆنه‌په‌رست و گه‌نده و چه‌وسێنه‌ره‌کان بکه‌ون، چونکه
- ده‌نگدان
درێژکراوه‌ی هه‌مان ئه‌و پرۆسێسه‌ی هه‌ڵبژاردنه که له
منداڵدانی ئه‌و دیموکراسییه نێوه‌رۆک پووچه‌ی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی
شارستانی گریکه‌کان په‌یدابووه که به‌شێکی زۆر له دانیشتوان مافی ده‌نگدانیان
نه‌بووه و ته‌نیا فه‌رمانڕه‌وایان و که‌سه کاسه‌لێسه‌کانی خۆیان ئه‌و
مافه‌یان قۆرخ کردبوو.. پاشان له‌و چه‌ند سه‌ته‌ی ئه‌و دواییانه‌دا
هوورده هوورده له ئه‌نجامی تێکۆشان له‌پێناو (هه‌موو مافێک لۆ هه‌ر
که‌سێک وه‌ک یه‌ک) فه‌رمانڕه‌وایان ناچار
بووینه دان به مافی ده‌نگدان لۆ هه‌موو که‌سێک بنێن
و له لایه‌ن فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده ده‌رباره‌کان هه‌ندێک ئارایشت
بکرێ - هێشتاش ده‌نگدان هه‌ر لۆ ئه‌و که‌سه دیارکراوانه‌یه
که له‌نێو بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌وایان ده‌خولێنه‌وه و ویست و ئامانجه‌کانی
گه‌ل و سه‌رله‌به‌ری ماف و ئازادییه‌کان له‌کنه‌وان ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی
پلاستیکیی و رووکه‌شن و لۆ له‌خشته‌بردنی
ده‌نگده‌ران به‌کاریده‌هێنن.
فه‌رمانڕه‌وایان له تێکڕای جیهان بێجگه له‌وه‌ی به هۆی ئه‌و هه‌موو
توانسته ماکیی و میناکییانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه به
خۆشیی بی یان به ترشیی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کان ده‌کڕن، له هه‌ر
ناوچه و ووڵاتێکیش کۆمه‌رێک به‌ند و مه‌رج و رێکار و شێوازی جودا
جودایان دانایه که هیچ لایه‌ک یان که‌سێکی نه‌دار و سه‌ربه‌خۆ و به
واتای ووشه ئازادیخواز و سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل نه‌توانن خۆیان
به‌ربژێر بکه‌ن، ئه‌گه‌ر گریمان چه‌ند که‌سێک
یان چه‌ند لایه‌کیش به‌هه‌ر شێوه‌ک هه‌یه توانیان ناو یان لیستی خۆیان
تۆمار بکه‌ن تا ده‌نگیان پێبدرێ، ئه‌وا نه‌ک هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان
ناهێلن هیچ سوودێک له توانسته‌کانی گه‌ل که له‌به‌رده‌ستی ئه‌وانه وه‌ربگرن
به‌ڵکه به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ده‌زگایه
ده‌رباره‌کانی راگه‌یاندن ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ لۆ دژایه‌تیکردنیان و
سه‌رلێشێواندنی ده‌نگده‌ران و به‌ره‌واژیکردنه‌وه‌ی
راستییه‌کان و تێڕوانینه سوودبه‌خش و کار و
کرده‌وه باشه‌کانی ئه‌و پالێوراوانه‌ی که له‌نێو بازنه‌ی ملکه‌چیی
ئه‌واندا نین و سه‌ره‌نجام واده‌که‌ن ده‌نگ نه‌هێنن یان ژماره‌کی ئه‌وتۆیان
لێده‌رنه‌چێ که له نێو په‌رله‌مان ببنه مه‌ترسییه‌ک لۆ سه‌ر ئه‌و
مێگه‌له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانڕه‌وایانن.
ئه‌وانه‌ی خوارێ هه‌ندێک له‌و مه‌رجانه‌ن لۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ر که‌سێک ئازاد نه‌بێ خۆی به‌ربژێر بکا:
(مه‌رجی جۆره‌کانی هه‌ڵبژاردن
- رێژه‌یی ، بازنه‌یی، کراوه‌یی، داخرایی،
به‌ربژێرکردن له‌نێو لیست یان وه‌ک تاک،
به‌ربژێرکردن له شار یان له ناوچه یان سه‌رتاسه‌ی
ووڵات ...تد -، ته‌مه‌ن، جودایی ره‌گه‌ز، هاوڵاتییبوون، جودایی
شار و ناوچه، جودایی دین، جودایی ئایدیۆلۆژیا، جودایی هزر و رامیاریی،
په‌یوه‌ستبوون به هه‌ندێک ده‌سته و رێکخراو و پارت، هه‌بوونی گوژمه‌یه‌ک
پاره، جودایی جۆری هه‌ڵسوکه‌وتی سێکسیی، گرفتی که‌مئه‌ندامیی، مه‌رجی
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی، مه‌رجی دابونه‌ریت و سوندخواردن، مه‌رجی
یاسایی و ده‌ستووریی، مه‌رجی پابه‌ندبوون به هه‌ندێک ره‌وشتی باوی
جڤاکیی و شته پیرۆزکراوه‌کان، مه‌رجی هاوڕابوون به شته قه‌ده‌غکراوه‌کان...
ئه‌وه بێجگه له مه‌ترسی چاو لێ سۆرکردنه‌وه و چه‌ندین جۆریتری
ترساندن و هه‌راسانکردن لێدان و رێگرتن له بانگه‌شه، نه‌بوونی توانای
مادیی وه‌ک ئه‌وانه‌ی توانای مادیی پارت و حکومه‌ت به ناڕه‌وایی لۆ
خۆیان به‌کاردێنن، شه‌رم و ترس له دابه‌زینی پێگه و که‌سایه‌تیی
به‌ربژێر له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگ ناهێنێ.).
به‌کورتیی مه‌رجگه‌لێکی یه‌کجار زۆر هه‌ن و که‌م که‌س هه‌یه له‌خۆی
راببینێ خۆی به‌ربژێر بکا ئه‌گه‌ر پارت و
لایه‌کی باڵاده‌ست یان هێزێکی گه‌روره‌ی له‌پشت نه‌بێ که له‌سه‌ر
دژایه‌تییکردنی ماف و ئازادییه‌کانی تاکه‌کان دروستبوونه.
وه‌ک ئاشکرایه زۆرێک له‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌و چه‌ند هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشان و هه‌نووکه‌ی ئێراق و کوردستان به‌زه‌قیی
هه‌ن.. ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ته‌مه‌نی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی هه‌ڵبژاردن
له ئێراق و کوردستان زۆر زۆر کورته و هێشتا نه ده‌نگده‌ر و نه
به‌ربژێر و نه پارت و لایه‌کان هێنده
ئاشنای هه‌ڵبژاردن نین وه‌ک که ده‌یبینین شێوه‌ی
خۆبه‌ربژێرکردن و بانگه‌شه‌ی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌که هێنده
دواکه‌وتوو و ناشارستانییانه‌یه هیچ کونجێکی ئه‌و جیهانه پان و به‌رینه
نموونه‌ی وا ناشیرینی به‌خۆوه نه‌دیتووه، له لایه‌کیدیش به هۆی
بارودۆخی ناله‌باری تێکڕای بواره ئابووریی و جڤاکیی و رامیارییه‌کان
و باڵاده‌ستیی فه‌رهه‌نگی دینیی و کۆنه‌په‌رستیی
و شه‌ڕ و تیرۆر و توندوتیژیی و نه‌بوونی یاسا و ئارامیی و ئاسایش جه‌ماوه‌ری
وا ناچار کردووه که
ته‌نیا به دوای هێز و په‌یداکردنی
بژێوی ژیان بخولێته‌وه و ده‌نگ به هه‌ر که‌سێک بدا که ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژی
لۆ په‌یدا ده‌کا جا گرنگ نییه ئه‌و که‌سه کێیه و چییه.
هه‌رچه‌ند ئه‌من پێموایه ده‌نگدان به‌ر له‌وه‌ی
شتێک به‌رهه‌مبێنێ.. ده‌نگده‌ران ده‌کاته کۆیله‌ی بزاڤه
جوداخوازه دوژمنکاره‌کان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێکی له‌و بابه‌ته‌ی ئێستا
و له بارودۆخێکی ئاوه‌هادا جگه له‌وه‌ی ده‌نگده‌ران
وه‌ک کاڵایه‌ک به‌کارده‌هێنێ ته‌نیا ئه‌و که‌سانه‌ی تێدا هه‌ڵده‌بژێردرێ
که نه‌ک هه‌ر به‌دوای ئامانجه گه‌وره و ستراتیژییه‌کانی گه‌ل و نه‌ته‌وه
و چینه زه‌حمه‌تکێش و نه‌داره‌کان و یه‌کسانیی
جڤاکیی و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لکه‌وه نین به‌ڵکه خواست و
ویسته ساکار و ساده و سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکیشیان به‌لاوه گرنگ
نابێ.
بۆیه به‌شداریینه‌کردن له هه‌ڵبژاردنی هه‌فتی ئادار هه‌ڵوێستێکی
فره گۆڕانخوازانه و
ئازادیخوازانه‌یه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێکی زۆر به‌شداریی تێدا نه‌کا
ئه‌وا بێگومان کارتێکردنێکی زۆری ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستێک بۆ ده‌سه‌ڵاتداره
خۆسه‌پێنه‌کانی ئێستا و پاش هه‌ڵبژاردن دابندرێ و نه‌توانن به ئاره‌زووی
خۆیان خه‌ڵک بڕوتێننه‌وه و یاری به چارنووسی خه‌ڵکه‌وه بکه‌ن و له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووش به‌لایه‌نی که‌م ملکه‌چی ئه‌وه بن که هه‌ڵبژاردن
به‌واتای ووشه هه‌ڵبژاردن بێ و جۆرێک له ئازادیی بۆ هه‌ردوو لایه‌نی
به‌ربژێران و ده‌نگده‌ران تێدا په‌یڕه‌و
بکرێ واته هه‌ڵبژاردن بۆ وه‌دیهێنانی ویست و ئامانجه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ
بێ نه‌ک بۆ ده‌رچوونی کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ر که ته‌نیا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه
ته‌سک و خۆپه‌رستییه‌کانی خۆیان و پارت و لایه‌نه‌کانیان کار
ده‌که‌ن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌شداریکردنمان
له‌و ده‌نگدانه ئه‌گه‌ر گۆڕانێک بۆ دوواوه له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنێ ئه‌وا
هیچ گۆڕانێکی بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه لێ ره‌چاو ناکرێ و ئه‌وه‌ش بۆخۆی وا
ده‌کا هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووش له ئێستا ئه‌رێنییتر نه‌بن ئه‌گه‌ر
نه‌رێنتریش نه‌بن !
٢٨\٢\٢٠١٠
- له‌نده‌ن
dara@emrro.com
|