٤\١٠\٢٠٢٤
دەنگدان رادەستکردنی ماف و ئازادییەکانی
خۆتە بە دەستی خۆت!
رێکخراوی ''ئازادیی دەربڕین''
زۆر لەمێژە لە هەموو جیهان بە بەڵگەوە ئەوە ئاشکرا بووە کە پەرلەمان لە
هیچ وڵات و نیمچە وڵاتێک هیچ ناگۆڕێ.. واتە هیچ ماف و ئازادییەک لە رێی
هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە وەدەستنایێ.
لەبەرهەندێ ئازادییخوازان و هەموو ئەو کەسانەی دژ بە نایەکسانیی
کۆمەڵایەتین هەرگیز دەنگ بە بەربژێرانی پەرلەمان نادەن جا حیزبیی بن
یان سەربەخۆ، چونکە باش دەزانن بەربژێران بە هەموو رەنگەکانیانەوە هەر
بە پێی خودی مەرجەکانی خۆبەربژێرکردن و رێکارەکانی سیستەمی هەڵبژاردنی
پەرلەمانیی کەسانی ئازاد نین و تەنیا بە دوای بەرژەوەندیی تەسکی مادیی
خۆیان و ناوبانگی خۆیانەوەن و فڕیان بەسەر کێشە نەتەوەیی و
نیشتیمانییەکان و ئازادییەکان و مافەکانی چین و توێژە چەوساوە و
هەژارەکانەوە نییە.
کەواتە دەنگدان تەنیا دامەزراندنی هەندێک کەسی نوێیە لە پەرلەمان کە
تەنیا دەموچاویان جیاوازە لەو پەرلەمانتارانەی کە پێشتر وەک مشەخۆر
لەسەر بژێوی خەڵک ژیاون و ئەو بارودۆخە پڕ لە گەندەڵیی و چەوسانەوەی
ئێستایان بەرهەمهێناوە.
جا بە کورتییەکەی ئێمە وەک رێکخراوی ''ئازادیی دەربڕین'' پێمانوایە
دەنگدان بە هەر بەربژێرێکی پەرلەمان رێک وەک ئەوەیە تۆ بە دەستی خۆت
ماف و ئازادییەکانی خۆت رادەست بکەی!
٢٧\٩\٢٠٢٤
rojnamen@yahoo.com
https://web.facebook.com/@AzadiyDerbirin
|