په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٥\٢٠٢٥

   دەنگەکانی شوناس.

ئەرسەلان مەحمود

```
(دەنگی خاک)
مێژووی ئێمە
لەناو دیوارە قوڕینەکاندا هەڵکۆڵراوە
ناوەکەی بە خوێنی شەهیدان نووسراوەتەوە
گۆرانی سەدەکان لەناو
دەفتەری
بەردینی
شاخەکاندا
تۆمارکراون
هەزاران ساڵ لە تەنهاییدا
بێدەنگ چاوەڕێین
ڕۆژێک بێت و
بڕوات و
بێت و
بڕوات

(دەنگی خەڵک)
ئێمە خێراترین
خێراتر لە باران
خێراتر لە هەواڵەکان
ئێمە ٠١١٠١٠٠١
ئێمە زمانی نوێ
ئێمە ئیمۆجی✨🔄
ئێمە ڤایرۆسی گۆڕانکاری
فەیسبووک-ئینستاگرام-تیکتۆک-زوووم
/شوناس/
/میمۆری/
/#هێڵینەوە/
لێرەوە بۆ هەموو جیهان لە چرکەیەکدا
/ئاپدەیت/
/ئاپدەیت/
/ئاپدەیت/

(دەنگی کۆدەکان)
«لە ناوەندی ئەم بەریەککەوتنەدا منم»
کاتێ خاک لە مۆبایلدا زیندانی دەکرێت
کاتێک پیرەوەرێک لەنا کۆڵانێکدا
وێنەی خۆی دەگرێت
کاتێک باوک دەستەکانی لەناو ئاگرداندان
و منداڵەکان دەست بە کیبۆردەوەن
ئەمانە –
کامیان زیاتر دیلین؟

لە گوندەکاندا یادەوەری دەمرێت
لە ستۆریەکانی سناپچاتدا
یادەوەری ساختە دروست دەبێت

لەناو کۆدەکاندا هەندێجار
هەست بە بۆنی نان دەکەین
لەناو نانەکاندا
هەندێجار
هەست بە کەشفی کۆدەکان دەکەین

پرسیارەکە ئەمەیە:
باپیرانمان بە کام زمان لەگەڵ نەوەکانیاندا
دەتوانن قسە بکەن؟

لە قوتابخانەدا فێری مێژوویەک دەبین
کە ناگاتە ئێستامان
لە سۆشیال میدیادا فێری ئێستایەک دەبین
کە ناگاتە مێژوومان

پرۆفایلێکم هەیە زیاتر لە خۆمان
خۆمانی تێدایە
پرۆفایلێکی ئەوتۆی کیبرایە
کورد نەبێت
موسڵمان نەبێت
زەوی نەبێت

دوو نیشتیمان –
سێ نیشتیمان –
چەند نیشتیمان؟

لەناو ئۆتۆمبێلێکدا ڕوو بەرەو داهاتوو
لە ناو ئاوێنەی پشتەوەیدا
قەڵای نا قۆڵا دەبینین
وێنەیەکی بچکۆلەی مێژوو
کە دوور دەکەوێتەوە

من لێرەم
من لەوێم
منی ڕاستەقینە
لە کوێیە؟

١١١٠٠٠١١
<جەستەم>
<ڕۆحم>
<شوناسم>
١١٠٠٠١١٠

لە ئایندەدا
ئێستایەک بە مێژوویەکەوە
مێژوویەک بە ئایندەیەکەوە
تێکەڵ دەبێت

لە چیای بێ چکانەوە
هەتا دوا ڕەقەمی ئایپی ئەدرێس
من ـــــــ
درێژ دەبمەوە
درێژ دەبمەوە
درێژ دەبمەوە

/هێڵینەوە/
/لەبیرنەکەین/
/کوردstory/
```

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک