په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١١

(دەنگە نەبینراوەکان)ی کوردستان لە ئەستەنبول.

 

په‌سار فایه‌ق


لە دوای بەشدارییکردنی لە چەند فیستیڤالێکی نێودەوڵەتیدا، فیلمی دەنگە نەبینراوەکان لە سیناریۆ و دەرھێنانی نووسەر و سینەماکار (فەرزین کەریم) بریارە بە نوێنەرایەتی کوردستان لە بەشی پێشبڕکێی (بیست و سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەستەنبۆل) بەشداریی بکا کە لە رۆژانی ٢٣ تا ٣٠ ئەم مانگە بەرَێوە دەچێ.


لەم بۆنە سینەماییەدا، ئەم فیلمە بڕیارە لە دوو جار پیشان بدرێ، جاری یەکەم کاتژمێر ١٥لە رۆژی ٢٨/١١و جاری دووەمیش لە کاتژمێر ١٧لە رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە نمایش دەکرێ.


ئەم فیلمە لە بەرھەمھێنانی دەرھێنەر خۆیەتی و، وێنە گرتنی لە لایەن (سالم سەڵەواتی) و کاری مۆنتاژی (تۆفیق ئەمانی) ئەنجامی داوە و نواندنی ھەر یەک لە ھونەرمەندان (رۆژان حەمە جەزا و سەربەست رەزا)یە.


شایانی باشە، فیلمی دەنگە نەبینراوەکان لە رۆژانی یەک تا شەشی ئەم مانگە ھەر بە ناوی کوردستان بەشداری لە خولی ئەمساڵی (فیستیڤاڵی ئەلتەرناتیڤ) لە ولاتی رۆمانیا کرد. ھەروەھا بڕیارە لە مانگە دوانزدەی ئەم ساڵدا بەشداری لە بیست و چوارەمین خولی (فیستیڤالی پارامۆنتی تەکساس) لە ئەمریکا بکا، سەرەڕای چەند فیستیڤاڵێکی دیکە.
 

 

pasar_pna@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک