په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١\٢٠١٣

دەنگی گەرمی یەکگرتووی کورد لەفینلندا بەستەڵەکی باکووری ئەوروپای تواندەوە.

ئامادەکردنی: پێشڕەو حەمید


بۆ شەرمەزارکردنی پیلانی لە مێژینەی دوژمنانی کورد بۆ تیرۆکردنی سیاسەتمەداران و لەبەرامبەر تیرۆرکردنی سێ لە ژنە تێکۆشەرو خەباتگێڕەکانی کورد لە "پاریس"ی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا , کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی " فینلندا " ڕۆژی ١٥ی ١ی ٢٠١٣ لەکاژمێر ١ی پاش نێوەڕۆ لەسەنتەری شاری " ھێلسنکی " بەئامادەبونی زیاتر لە٥٠٠ کەسایەتی و چالاکوانی مەدەنی و ھونەرمەندان و نوسەران و نوێنەرانی زۆربەی پارتە سیاسیەکان و رێکخراوە پیشەیی و جەماوەرییەکانی کورد لەھەر چوار پارچەی کوردیستان لەو وڵاتە , خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا بۆبەردەم " سەفارەتی تورکیا " کە جگەلە ناساندنی دەوڵەتی تورکیا بە تێرۆریست , بە وتنەوەی چەندین دروشمی ترو پشتگیری کردن لەخەباتی کوردان, خۆپیشاندان بە گیانێکی بەرزی کوردانەو پڕلە حەماسیەتەوە درێژەی پێدرا.

ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی خۆپیشاندەران بوو , ھاوسۆزی فینلەندییەکان بــوو, بۆ بۆکێشەی ڕەوای نەتەوەی کورد و ئەو ھەموو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجام ئەدرێـن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە لێیان کە دیارترینیان تیرۆرکردنی ھەریەکە لە ژنە تێکۆشەرو شۆرشگێڕەکانی کوردبو بەناوەکانی (ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز).

پارتی کۆمۆنیستی فینلندی لە زمانی نوێنەرەکەیانەوە کە لە خۆپیشاندانەکەدا ئامادەببو , وێڕای ڕاگەیاندنی پرسەو سەرەخۆشی خۆی بەکوردان , ڕاگەیاند و بەڵێی ئەوی پێدان کەھەمیشە پشتگیری لە کێشەی کورد بکەن و ئەو تاوانە گەورەکەی پاریسیش لەڕێگەی ڕۆژنامەوە بە ھەموو خەڵکی فینلەندا بگەیەنن بەدابەشکردنی لە شوێنە گشتی یەکاندا.

خۆپیشاندان بۆ ماوەی زیاتر لە یەک کاتژمێر لە (١٠) پلە ژێر سفرەوە, بەخوێندنەوەی چەندین وتاری پارتە سیاسیەکان و چەندین برووسکەی پشتگریی بۆ داواکاری خۆپیشاندەران بەکۆتا ھات.

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک