٢٧\٢\٢٠١١
ده‌نگی پێی شۆڕش،
گۆڕان و یه‌کێتی ئاشتکرده‌وه!

حه‌مه غه‌فور
ئه‌مڕۆ ترسی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستانی له‌ده‌وری مێزی گفتوگۆ کۆکرده‌وه. له هه‌ردوو لاوه دوو وه‌فدی
باڵای ئه‌م دوو باڵه لێکترازاوه‌ی ناسیونالیزمی کوردی نێو یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ
له‌پێناو خۆکۆکردنه‌وه‌و خۆئاماده‌کردن بۆ ئامانجی به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕینی
سه‌رانسه‌ری کوردستان، باوه‌شیان پێکداکردو هه‌ردوولایان دوای ماوه‌یه‌ک
عاجزی‌و دابڕان، ئه‌سڵ‌و فه‌سڵی سیاسه‌ت‌و مانیفێستۆی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵگای
کوردی نیشاندایه‌وه. ئه‌وان نوێنه‌ری واقعی چینی بۆرژوایی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و
سه‌رمایه‌داران‌و کۆنه‌په‌رستانی ووڵاتن.
ئه‌وان ئیتر ده‌مامکی ململانێی سه‌رده‌می ڕه‌ونه‌قی بازاڕی
ناسیونالیزمی کورد‌و عه‌یش‌و نۆشیان لابرد که له‌پێناو کورسی‌و ده‌سه‌ڵاتی
زیاتر به‌شه‌ڕی هێنابوون. ئه‌مڕۆ په‌ستانی شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی
ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموون‌و جه‌به‌روت‌و گه‌نده‌ڵی‌و پارله‌مان‌و هه‌موو
شتێکی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به ڕوون‌و ڕه‌وانی به‌سه‌ر ئه‌م
گردبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌لا به‌ختیاره‌وه ئه‌بینرێت.
ئه‌م دوو باڵه‌ی یه‌کێتی دوێنێ شه‌ڕی نێوانیان په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه
نه‌بوو، شه‌ڕی ئه‌وان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی داهاتی به‌تاڵانبراوی خه‌ڵکی
کوردستان بوو.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دروست بۆ هێوڕکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌یه، وه‌کو سه‌رچاوه‌ی
هه‌واڵه‌که ڕایگه‌یاندووه.
ئه‌وان ئیتر شه‌ڕو عاجزیان ئه‌خه‌نه لاوه‌و ئه‌چنه‌وه پاڵ یه‌کتر بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کانی کوردستان. ئه‌م دوو
حزبه قه‌ومیه پێرێڕۆژ یه‌ک باڵی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیان
پێکهێنابوو به‌رامبه‌ر به پارتی، هه‌ر بۆیه‌ش شه‌رم نیه ئه‌مڕۆ بچنه‌وه
هه‌مان پێستی پێشوویان، کاتێک پارتی زه‌بری گورچکبڕی ڕاپه‌ڕینی به‌رکه‌وتووه‌و
خه‌ریکی خۆکۆکردنه‌وه‌یه بۆ خۆقایمکردن له سه‌ریڕه‌ش، وه ئه‌م شۆڕشه
هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوانیانی بردووه به هه‌وادا.
نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر یه‌که‌م لێدوانی به‌شوێن تاوانی لقی 4چواری
پارتیدا، پێوه‌ی دیار بوو بۆنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری کردبوو، بۆیه ئیدانه‌ی
به‌ردهاویشتنی گه‌نجانی توڕه‌ی سلێمانی کرد‌و به‌شوێن پارتی‌و یه‌کێتیدا
خۆپیشانده‌رانی به ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد! نابینن خه‌ڵکینه چۆن بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان له‌م 9 نۆ ڕۆژه‌ی چه‌خماخه‌ی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌مبه‌رو
ئه‌وبه‌ر ئه‌کات! هه‌ر جاره‌ی هه‌ڵوێستێک ئه‌گرێته‌به‌ر. ئه‌وه کت‌و
مت سه‌نگی شۆڕشه وا تووشی شۆکی کردوون‌و هه‌موویان شپرزه‌و په‌شۆکاو
ده‌س‌و پێی خۆیانیان بزرکردووه. ته‌ماشاکه‌ن ڕاپه‌ڕینی ئێوه چۆن
پارتی ناچارکردووه خۆی له هه‌ولێر توند کاته‌وه‌و یه‌کێتی‌و گۆڕانیش
له سلێمانی ئاشتئه‌کاته‌وه!
ئاکامی ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه ڕامه‌گه‌یه‌نن، هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که
به‌سه بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ئێوه ئه‌گه‌ر چی جیاوازیتان زۆر بوو سه‌باره‌ت
به تاڵان‌و بڕۆی داهاتی ووڵات‌و کورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌ڕووی
چینایه‌تیه‌وه درز نه‌بووه له‌نێوانتاندا. ئێوه به‌رامبه‌ر به چین‌و
توێژه‌کانی تری کوردستان جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و سه‌رمایه‌داران‌و
ملیۆنێره‌کان، ناتوانن یه‌کنه‌بن، لۆژیک ئه‌ڵی؛ ناکرێ یه‌ک جه‌بهه نه‌بن،
نابێت!! ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ له به‌رگی واقعی خۆتاندا ئه‌تانبینینه‌وه.
له به‌رامبه‌ر به شۆڕشدا یه‌کئه‌کرنه‌وه. ئه‌گه‌ر نا دوێنێ بۆچی
جیابوونه‌وه؟ وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
له ئه‌مڕۆوه ئیتر خه‌ڵکی کوردستان، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، گه‌نجان‌و
جه‌ماوه‌ری بێزار‌و قینله‌دڵ دژ به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان‌و دژی گه‌نده‌ڵی‌و
به‌رامبه‌ر به سوڵته‌ی حزب‌و وه‌هم‌و موزه‌خره‌فاتی قه‌ومی، ئێوه،
یانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ر وه‌کو زه‌مانی پێشوو
سه‌یرتان ئه‌کا. وه‌کو ئه‌و یه‌کێتی نیشتمانیه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا
که‌سی دووهه‌می بوو! ئیتر گۆڕان کۆتاییهات. شۆڕش هه‌مووتانی گۆڕی. ئه‌مه
ئیراده‌ی خه‌ڵکه ناوی شۆڕشه! فه‌رامۆشی مه‌که‌ن. ئه‌مه هێشتا ده‌نگی
پێی شۆڕشه. به‌ڵام که شۆڕش هات، کایه‌که ئه‌وکاته خۆش ئه‌بێت!
هاوڕێیانم، له ڕیزی شۆڕشی کوردستان، هاوڕێیانم ئه‌وانه‌ی وا هێشتا
بوارتان نه‌کردۆته‌وه ته‌نووره‌ی شۆڕش گه‌رمکه‌ن؛ ژنان، پیاوان گه‌نجانی
کوڕ‌و کچی کوردستانه‌که‌م، سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌نگی شۆڕشی ئێوه یاریه‌که‌ی
قڵپکرده‌وه‌و هه‌موو شتێکی گۆڕی به خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه،
به پرۆگرامیشیه‌وه، به فراکسیۆنی نێو پارله‌مانیشیه‌وه! سه‌یرکه‌ن
چۆن وه‌کو سێوێکی که‌رتکراو چوونه‌وه پاڵیه‌ک‌و ئاشتیکردنه‌وه!
که‌واته شۆڕشی ئێوه بۆ ئامانجی تر به‌رپاکراوه، جیاواز له‌و
ئامانجانه‌ی یه‌کێتی‌و گۆڕان، پارتی که هیچ، وه له به‌رنامه‌ی
ئیسلامیه‌کان‌و په‌ڕوباڵه‌کانی تری جووڵانه‌وه‌ی قه‌ومی کورد. ئێوه له
پێناو ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری، نان‌و ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و
دابه‌شبوونی داهات‌و هه‌موو شتێکی ووڵاتدا به یه‌کسانی به‌سه‌ر هه‌موو
تاکێکی ووڵاتدا ڕاپه‌ڕیون.
وه‌کو چاوتان پێویسته پارێزگاری له‌ڕیزی ئه‌م شۆڕشه‌تان بکه‌ن. نه‌هێڵن
گه‌نده‌ڵکاران‌و میلییگه‌رایانی دوێنێ که گوێکانیان به‌رامبه‌ر به
داواکانی ئێوه که‌ڕبوون، منه‌تیان پێتان نه‌بوو، له پێستی دیکه‌دا
خۆیان بێننه‌وه پێشه‌وه‌و خۆیان بکه‌نه‌وه به خاوه‌نی شۆڕشی ئێوه،
شۆڕشێک که له‌دژی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموونی ئه‌وان به‌رپاکراوه. ئێوه
خۆتان ئه‌توانن هه‌ر ئێستا له هه‌موو شوێنێک، له کارگه‌و کارخانه‌و
زانکۆ و قوتابخانه‌و گه‌ڕه‌ک‌و شار‌و شارۆچکه‌کانی ووڵاتدا، نوێنه‌رانی
واقعی‌و راسته‌قینه‌ی خۆتان هه‌ڵبژێرن‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنانه
بگرنه ده‌ستتانه‌وه. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆتان به‌رپاکه‌ن‌و نوێنه‌رانتان
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرن. چاوه‌ڕوانی پارله‌مانی
بۆرژوایی مه‌که‌ن که به گزی‌و ساخته‌کاری‌و فڕوفێڵ‌و ده‌نگکڕین،
خۆیان بکه‌نه وه‌کیلی خه‌ڵکی. ده‌سه‌ڵاتی شورایی خۆتان به‌رپاکه‌ن‌و
ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆو ئازادانه‌ی خۆتان که هه‌موو کات‌و ساتێک له‌سه‌رو
هه‌موو ده‌سه‌ڵات‌و شتێکی تره‌وه‌یه، له‌و شورایانه‌دا پراتیک بکه‌ن،
کریستاڵیزه‌ی بکه‌ن. مه‌هێڵن بۆرژوازی ده‌ست بخاته ئه‌م شورایانه‌وه.
_____________________________________
لینکی هه‌واڵی کۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان
و یه‌کێتی:
http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=19027
25\2\2011
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|