١٦\١٠\٢٠١٢
ده‌نکه گه‌نمێک
بۆ شاره مێرووله‌یه‌ک!

بێستوون مینه
ژینگه چه‌ند ئاره‌زوى
دووکه‌ڵى کارگه ده‌کات!
من هێنده ئاره‌زووى ژیان
تۆش هێنده ئاره‌زووى من
گۆڕ چه‌ند به‌مردوو تێر ده‌بێت
دیواره‌کانیش هێنده به‌ڕووخان
ڕووخانیش هێنده به‌من
تۆ میهره‌بانیت له ده‌نکه گه‌نم ده‌چێت
یه‌ک ده‌نک -
من
- له‌خۆتدا
بچێنه
چه‌ندین ده‌نک له -
ئه‌وان
- سه‌رله‌خاکت
دێنه‌ده‌ر
له‌گونده‌وه ماچم کردى له‌شاردا
ده‌مت پڕبوو له‌ئاو
ماچ به‌و‌خێرایه‌یى من و تۆ
له‌چرکه‌یه‌کدا چه‌ند کیلۆمه‌تر ده‌بڕێت؟
له‌نامه‌یه‌کى من
بۆ ئێواره‌یه‌کى دره‌نگ:
"چه‌ند له دووریت نزیکم"
وه‌ڵامى تۆ
بۆ به‌یانییه‌کى زوو:
"چه‌ند له‌نزیکیم دووریت "
ده‌سته‌کانم بوونه‌ته ته‌رازووى میوه فرۆشان
هه‌ر کاتێک سێوه‌کانت بۆ‌کێشده‌که‌م
لێوه‌کانى خۆشمت بۆداده‌نێم
ده‌ڵێم قه‌ینا مادام بۆتۆیه با زیاتربێت
له ناو ژیاندا بۆتۆ ده‌گه‌ڕێم
له ناو تۆشدا له ژیان گه‌ڕام.
مرۆڤ" گه‌وره‌ترین زیندانییه بۆ ئازادى.
یه‌ک یه‌ک ئازاره‌کانم ده‌ژمێرم
یه‌ک.......... پێنج
ئه‌و ئازارانه"نه‌بێ که‌به‌هۆى تۆوه‌بۆم هاتوون.
گورگ شوانى مه‌ڕان بێت! سه‌گ چکاره‌یه!؟
تاریکیمان سوتاند!؟ سه‌یره
سه‌یرتر ئه‌ویه ویستمان له‌نێو ئه‌م ڕووناکییه‌دا
ئاسووده‌یى ببینین.
مرۆڤێکى خه‌مگینم، ئیره‌یى چیم پێ ده‌به‌ن؟
من په‌یکه‌رێکى به‌ردینم،
چاوه‌ڕێم ڕۆژێک ئیبراهیم ئاسا بێیت نه‌مشکێنیت
ڕۆح بخه‌یته جه‌سته‌مه‌وه
له‌خۆم ڕاده‌که‌م به‌ره‌و ئه‌وێک ده‌چم، ئه‌وێک که‌هه‌رخۆمه
چۆن گیرم خواردووه !
مردن سه‌رکۆنه‌ى خۆى ده‌کات به‌وه‌ى بۆته به‌دکارێک و
به‌ینى من و ژیان تێکده‌دات
زۆر داماوه نازانێت بۆته فریاد ڕه‌س.
من ده‌مه‌وێت، تۆش ده‌ته‌وێت، به‌ڵام نابێت
لێره‌دا ده‌بێت -
شکست -
خه‌جاڵه‌ت بکێشێت.
زه‌مین پیربووه.
له‌بوونمه‌وه تا نه‌بوونى تـــۆ، من هه‌م.
قابیل و هابیل شه‌ڕیان کرد ئێمه بۆ به‌شه‌هید نووسراین؟
ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌ک هه‌بێت بۆچوونه‌وه ناو ژیان
سه‌د ده‌رکه هه‌یه بۆڕاکردن.
ده‌ستێک بۆنى -
دزى و پاره و خیانه‌ت و کوشتن و درۆى
-
لێ نه‌یه‌ت
پێمناڵێن کێ تاقه‌تى گرتنى هه‌یه ؟ ده‌ستێک شه‌ڵاڵ بێت له‌بێ کارى.
* چه‌ند
وشه‌یه‌کى تێکه‌ڵ له بێکاریدا بۆ بێکارییه‌که‌م.
٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی بێستون
مینە
|