٥\٧\٢٠١٣
دەنکە ترێیەکانی
من.

هەستى
سەمەد
من
له‌گه‌ڵ که‌روێشکه‌کان پیاسه ده‌که‌م له وڵاتى عه‌شقدا.
له نیشتیمانى عه‌شقدا،
ته‌رمى عه‌شقم له ده‌ستم گرتووه و
ده‌سووڕێمه‌وه.
* *
* * *
من
له‌گه‌ڵ مردووه‌کان
پیاسه ده‌که‌م
سڵاو له تابووته‌کان ده‌که‌م و
خۆم ده‌ناسێنم به
با
ده‌بم به ره‌فیقى
با
ده‌بم به ره‌فیقى
با
منى که‌روێشک
ده‌بمه ره‌فیقى گورگه‌کانى ده‌م ره‌شه‌با.
* *
* * *
من مانگ بووم
وه‌لێ ئه‌و شه‌وه‌ى هه‌ڵنه‌هاتم
ئه‌ستێره‌کان بۆم نه‌گریان
من خۆر بووم
وه‌لێ ئه‌و رۆژه‌ى روناکیم له ده‌ستدا
که‌س نه‌هات به‌لامه‌وه
من رووناکبووم
رووناک به‌قه‌د ده‌نکه ترێیه تاریکه‌کان.
* *
* * *
به‌نیازم سه‌ر له نوێ گۆرانى بڵێم
گۆرانى بڵێم بۆ ژنێکى کوژراو
گۆرانى بڵێم بۆ منداڵێکى ساوا
گۆرانى بڵێم بۆ پیاوێک
که له یانه‌سیب بۆم ده‌رچووه
من گۆرانى بۆ هه‌مووان ده‌ڵێم
ته‌نها بۆ خۆم نه‌بێ.
* *
* * *
ئه‌گه‌ر مردم
لێمگه‌ڕێن به ته‌نها بمرم
گۆڕستان بۆ مردووانه
منیش مردووى گۆڕستانى زیندووانم
مردووى ئه‌و گۆڕستانه‌شم
که شه‌وانه ده‌کوژێته‌وه
مردووى نێو ئه‌و گۆڕه‌م
که
کۆتره‌کان هه‌ڵیانکه‌ندووه.
* *
* * *
کاشان شوێنێکه بۆ بیرکردنه‌وه له سوهراب
سوهراب خه‌ڵکى کاشان بوو
منیش خه‌ڵکى کاشانى عه‌شقم
له ناسنامه‌که‌م: عه‌شق
له دڵم نووسراوه: عه‌شق
له خه‌یاڵم نووسراوه: عه‌شق
ئه‌وه‌تا رۆحیشم وێناى عه‌شق ده‌کا.
hastisamad@yahoo.com
|