٩\٧\٢٠١٣
ده‌قی
مەملەکەتی ته‌نیایی.

زه‌که‌ریا
حەوێز
هه‌میشه سروشت به‌ره‌و
پیسبوون ئه‌چێت و
ته‌نیاییش به‌ره‌و روحی من دێت!
ته‌نیایی هه‌روه‌ک که‌شتیه‌ک له‌نگه‌ری گرتووه
له ناخی مندا هێدی هێدی شه‌پۆل ده‌دات.
شه‌پۆله‌کان تا چه‌ند به‌هێزتربن زیاتر ئازارم
دەدەن
له رۆژانی باران بیر له
تۆ ئه‌که‌مه‌وه
خه‌یاڵ ئه‌مباته‌وه بۆ شه‌قامه ته‌نیاکان
که رۆژانه سه‌دان جار سه‌ری پێدا
ده‌که‌م.
زۆر جار شوێن پێکانم ئه‌بینم
نه باران ده‌یانسڕنه‌وه
و نه به‌فریش ده‌یانتوێنێته‌وه.
به شه‌قامه‌کاندا ئه‌ڕۆم تا کۆتای‌یان دێت
له پڕێکدا ئه‌که‌ومه ناو شاره
قه‌ڵه‌باڵغه‌کانه‌وه
هه‌ر که‌سێک ئه‌مبینێ
ئه‌یدات له قاقای پێکه‌نین
ئه‌زانی بۆ چونکه ره‌نگی ته‌نیاییم گرتووه
و
هه‌میشه وه‌ک تارماییە‌ک له‌گه‌ڵمایه..!
دواتر رێگه‌م ئه‌که‌وێته شوێنه
گشتییە‌کان و
خه‌ڵکی لێم رائه‌که‌ن هاوار ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن
عه‌جه‌ب چه‌ند سه‌یره ئه‌ڵێی له جه‌نگ گەڕاوه‌ته‌وه
وا ره‌نگی جه‌نگی گرتووه!
هه‌ندێ جاری تریش به‌ره‌و رووم دێن و
ئه‌ڵێن ئه‌مه ره‌نگی دۆزه‌خه نه‌ک جه‌نگ
یه‌کێک لێم ئه‌پرسێت تۆ له جه‌نگ گەڕاویته‌وه
یان له دۆزه‌خ یان تۆ ئه‌هریمه‌نی؟
من له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم هیچیان نیم
ته‌نیا له شاری خه‌مڕا هاتووم
بۆیه وا ره‌نگم گۆڕاوه.
دواتر ئه‌کێشێت به‌سه‌رمدا و ئه‌ڵێ
ئه‌مه شێته و خه‌ڵه‌فاوه
ئه‌گینا شاری خه‌م بوونی نییە و نه‌شبووه.
ته‌نیایی به جۆرێک ره‌نگی گۆڕیووم
له پیاوێکی پیر ئه‌چم کاتێک نه‌خۆش ئه‌که‌وێت و
ره‌نگی ئه‌و به‌تانیه ئه‌گرێت که وه‌ک مردن وایه
له ژنێکی بێوه‌ژن ئه‌چم
که هه‌میشه چاوه‌ڕێیه
رۆژێک بێت شووبکاته‌وه
له منداڵێکی هه‌تیوی بێ‌ناز ئه‌چم
کاتێک له شه‌قامه‌کاندا
ده‌ستگێڕیی ئه‌کات بۆ پارووێکی
گه‌رم بیخوات
له دایکێکی شه‌هید ئه‌چم
که هه‌میشه جلێکی ره‌شی له‌به‌ریدایه
چاوه‌ڕوانی کوڕه‌که‌یه‌تی بگه‌ڕێته‌وه و
وێنەکەشی له ژوور سه‌ری هه‌ڵواسراوه
له شێتێکی سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌چم
به پانتۆڵێکی دڕاوه‌وه ئه‌سوڕێمه‌وه
خۆم ئه‌که‌م به‌م ماڵ و به‌م ماڵ.
له وڵاتێکی بێ ئاڵا ئه‌چم
له شارێکی نێو جەنگ ئه‌چم
که هه‌میشه دووکه‌ڵ ئاسمانی پڕ کردووم.
له به‌فرێکی ره‌ش ئه‌چم
که هاوینان به‌سه‌ر کوچه‌کاندا ئه‌بارێت و
ته‌ڕیان ناکات!
له هه‌موو شتێک ئه‌چم
ته‌نیا خۆم نه‌بێت
به جۆرێک شێوه‌م گۆراوه
شێوه‌ی خۆم بیرناکه‌وێته‌وه.
زۆر جار ئه‌ڵێم
ده‌بم به‌و دڕندانه‌ی داره‌ستانه‌کان
که ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و
هه‌ست به بوونی
خۆیان ناکه‌ن.
ئه‌چمه ئه‌شکه‌وته‌کان ئه‌ژیم
تا رووحیانه‌ته‌که‌م ئه‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌بم به‌و راوچیانه‌ی که له چیاکانن
به‌ڵام هیچ ئۆقره ناگرم له‌وێ
چونکه
نە راوم پێ ئه‌کرێت و
نه ده‌شبمه‌وه به خۆم.
له‌م ئۆقیانوسه ره‌شه‌دا
گیرم خواردووه
هه‌رچی ئه‌که‌م دێمه‌وه سه‌ر هه‌مان خاڵی یه‌که‌م
ته‌نیایی به‌رۆکم ئه‌گرێته‌وه و
دەمباته‌وه ژووره ته‌نیاکه‌م
که پڕیه‌تی له تۆ!
به‌ڵام
ئه‌مه‌ی ئازارم ئه‌دات
که‌س نییە تۆیت
نه تۆم بیر ئه‌چێته‌وه و
نه تۆش منت بیردێته‌وه.
zakaria.hawez@gmail.com
|