١٤\٦\٢٠١٣
دهقى تهواوى
نامهکهى ''ئەنستیتوی نیشتیمانیی چاو لە
ئەمەریکا''
بۆ کهمپینى ''چاو
ههر چاوه'' به زمانى کوردى.
لە وەڵامی نامەیەکی کەمپینهکهمان (چاو هەر چاوە)، کە بۆ ئەنستیتیویی
نیشتیمانیی چاو لە ئەمەریکامان ناردبوو دەربارەی بەکارهێنانی ئاڤاستین
بۆ نەخۆشیەکانی چاو، ئەنستیتوی ناوبراو وەڵامی نامەکەی کەمپینەکەی
داوینهتەوه".
لە میانی نامەکەدا، ئەو ئەنستیوتە دەڵێت کە هەرچەندە ئاڤاستین و
لوسینتیس بۆ چاو بەکاردەهێنرێن، بەڵام ئاڤاستین کێشەی گەورە دروستدەکات
بە هۆی ئەوەی کە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئەو دەرمانە بۆ چاو بەرهەمی
ناهێنن و پێویست دەکات کە لە (جورعە)ی بچووکدا کە لە هەمان ڤیالەوە
وەردەگیرێت بەکاربهێنرێت، بۆیە مەترسی لەسەر تەندروستی نەخۆش زیاتره".

له ئێستادا کهمپینى (چاو ههر چاوه) چوار
وتهبێژى ههیه:
- لاوژه جهواد
- ئهوروپا
- د.
گۆران عهبدوڵا - ئهوروپا
- شهرمین عهلى
- کوردستان
- د.
پشتیوان عهبدوڵا - کوردستان
دهقى تهواوى نامهکهى ئەنستیتوی نیشتیمانیی
چاو (NEI)لە ئەمەریکا بۆ کهمپینى (چاو
ههر چاوه) بهزمانى کوردى:
"سوپاس بۆ پرسیارەکەتان. ئەنستیتوی نیشتیمانیی چاو (NEI)لە
ئەمەریکا بەشێکە لە دەزگای تەندروستی ئەمەریکا (NIH).
ئەنستیتوی نیشتیمانیی چاو، پێشڕەوایەتی توێژینەوەکانی حکومەتی ئەمەریکا
دهکات لە بواری بینین و نەخۆشیەکانی چاودا. NIE
یارمەتی هەر توێژینەوەک دەکات کە پەیوەندی بە بینین و نەخۆشیەکانی
چاوەوە هەبێت و هاوکاری ئەو توێژینەوانە دەدا کە یارمەتی پاراستنی چاو
دەدەن لە کوێربوون.
یەکێک لەو توێژینەوانەی کە ئێمە کردوومانە بریتیە لە توێژینەوەیەک بە
ناوی Comparison of Age-Related Macular
Degeneration Treatments Trial: Lucentis-Avastin Trial (CATT)
واتە (توێژینەوەی بەراوردکاریی نێوان چارەسەرەکان بۆ پووکانەوەی تۆڕی
چاو). ئەو توێژینەوە، کە لە چەندان سەنتەری جیاوازدا ئەنجامدرا،
بەراوردی لە نێوان سەلامەتی و کاریگەری هەردوو دەرمانی
Avastin و Lucentis
(ئاڤاستین و لوسینتیس) کرد بۆ بەکارهێنانیان لە چارەسەرکردنی نەخۆشی
پووکانەوەی تۆڕی چاو بەهۆی پیربوونەوە.
لە رۆژی ٣٠/٤/٢٠١٢دا، NEI ئەم
ڕاگەیاندراوەی دەرکرد دەربارەی دەرئەنجامی توێژینەوەکە:
"ئاڤاستین و لوسینتیس هەمان کاریگەرییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی
پووکانەوەی تۆڕی چاو بە هۆی پیربوونەوە". دوای دوو ساڵ لە بەکارهێنان،
ئاڤاستین و لوسینتیس، دەبنە هۆی باشتربوونی بینین ئەگەر هاتوو مانگانە
یا بە گوێرەی پێویستیی نەخۆشەکە بەکارهێنران. هەروەها ئەوەش تۆمارکرا
کە بەکارهێنانی مانگانەی هەردوو دەرمانەکە دەبێتە هۆی باشتربوونی
نەخۆشیەکە بە بەراورد بە بەکارهێنانی بەپێی پێویست.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، تکایە بڕوانە ڕاگەیاندراوی
NEI کەلە رۆژی ٣٠/٤/٢٠١٢دا بڵاوکرایەوە لەم
پێگەیەدا:
http://www.nei.nih.gov/news/pressreleases/043012.asp
بەڵام کۆمەڵێک کێشەی ئالٶز هەیە کە تایبەتن بە بەکارهێنانی ئاڤاستینەوە.
ئەم کێشانە پەیوەندییان بە سەلامەتی بەکارهێنانی دەرمانەکە و دروستکردن
و ئامادەکردنی ئاڤاستین لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە هەیە. لوسینتیس
لە (جورعە)ی تایبەت بۆ بەکارهینانی بۆ چاو دروستدەکرێت. بەلام ئاڤاستین
بە بێ ئەوەی بۆ چاو دروستبکرێت لە لایەن پزیشکانەوە بەکاردەهێنرێت و
پێویست دەکا کە دابەشبکرێت بۆ (جورعە)ی بچووکتر لەوەی کە لە ڤیاڵەکاندا
هەیە.
دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریکی (FDA)،
یەکێکی ترە لە دەزگا تایبەتەکانی حکومەتی ئەمەریکا و بەشێکە لە
وەزارەتی تەندروستی و خزمەتیی مرۆیی، کە بەرپرسە لە سەرپەرشتیکردنی
لێکۆڵینەوەی پزیشکیی لەسەر دەرمانە تازەکان و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر
کاریگەرییە نەخوازراوەکانی دەرمان. ئێوەش دتوانن بەڕاستەوخۆ
پەیوەندییان پیوە بکەن و هەمان پرسیاریان ئاراستە بکەن.
هیواداریین ئەم زانیارییانە سوودیان هەبێ.
نووسینگەی پەیوەندییە
زانستیی و کۆمەڵایەتیەکان و هۆشیاریی
ئەنستیتوی نیشتیمانیی چاو
دەزگای تەندروستی نیشتیمانیی
پیپیسدا، ماریلاند
ئەمەریکا
ئیمەیل:
2020@nei.nih.gov
کهمپینى (چاو ههر چاوه)
lawzha@yahoo.com
|