١٧\١٠\٢٠١٠
ده‌رباره‌ی مانگرتنی
٢٩ی سێپته‌مبه‌ر له
ئیسپانیا.
وەرگێڕانی له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر له ئیسپانیا ئاماده‌باشییه‌کی گه‌وره‌ی
کارگه‌رانی هه‌موو بواره‌کانی کارکردنی به خۆوه بینی، هاوڕێیانی که‌رتی
ئیسپانیای (CNT-
AIT espagnole) به‌شێکیان له ڕێپێوانه‌که‌دا وه‌رگرت،
ئه‌و به‌شه‌ش به‌شی یاخیبوون وده‌ستبه‌سه‌راگرتن بوو؛مواته به‌شی
خۆڕێکخستن له به‌رده‌م کارگه‌کان و دامه‌زراوه‌کاندا، ڕۆژی مانگرتنه‌که
زوو سه‌ر له به‌یانی ئه‌و ئاماده‌باشی و خۆڕێکخستنه بۆ دابینکردنی هه‌لومه‌رجه‌کانی
وه‌ستاندن و په‌کخستنی کارکردن و گه‌ماڕۆدانی ئابووری ئاماده بوو. ئه‌و
یاخیبوونه زیاتر له به‌رده‌می ،گه‌ڕاجی پاسه‌کان، بازاڕ و دوکانه گه‌وره‌کاندا
بوو، بۆ نموونه گه‌راجی پاسه‌کانی مه‌درید له کومبستیلا Compostelle
http://madrid.cnt.es/noticia/29-s-cronica-fotos-huelga-general پۆلیسه‌کان سه‌رقاڵی خه‌فه‌کردنی یاخیبووه‌کان بوون،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش
بوو برینداره‌کان هه‌موویان هاوڕێیانی (CNT-AIT) بوون.
مانگرتنی 25ی سێپته‌مبه‌ر له -به‌رشه‌لۆن- هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به
داگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌ره‌تا به داگیرکردنی
گه‌وره‌ترین به‌شی بانکی ناوه‌ندی له ناوجه‌رگه‌ی بازاڕدا؛ واته گۆڕه‌پانی
کاتالۆنی، ئه‌و جێگه‌یه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه داگیرکرابوو ببێته
جێگه‌ی کۆبوونه‌وه و گفتوگۆکردن و کارکردن بۆ به‌کاربردنی
- ئۆتۆ
ڕێکخستن- له پاڵ سه‌ندیکاکاندا، له‌سه‌ر به‌یداخێکی پانوپۆڕ نووسرابوو:
) بانک ده‌مانخنکێنێت و خاوه‌نکاران ئه‌مان چه‌وسێننه‌وه
وسیاسه‌ته‌کان درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن CCOO و l’UGT ده‌مانفرۆشن( avec
une fleche pointant dans une cuvette ... ) . ئه‌نجومه‌نی به‌رشه‌لۆنه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له جێگه داگیرکراوه‌کان ده‌رکرابوو،هه‌ر سوور
بوو له‌سه‌ر کارکردن و له سه‌کۆی سووروڕه‌شه‌وه بڵاوکرایه‌وه و جاڕی
ئه‌وه درا که مانگرتن هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت ، سه‌کۆی سووروڕه‌ش به‌رده‌وام
په‌یوه‌ندیان ده‌کرد به داگیرکه‌رانی بانکی ناوه‌ندییه‌وه، هه‌ر هه‌مان
ڕۆژیش بوو که هاوڕێیانی پۆلۆنیا که‌رتی(l’AIT (ZSP-AIT به‌شدارییه‌کی
کاریگه‌ریان کرد له‌و ئاماده‌باشی و جموجۆڵه‌دا که له پۆلۆنیا سازکرا
و کرا به ڕۆژی خه‌باتکردن له ئیسپانیا
contribué tout en faisant le
lien avec la journée de lutte en Espagne .
هه‌روه‌ها هاوڕێیان له -
پیرۆ - ده‌سته‌ی ڕۆژنامه‌ی مرۆڤایه‌تی (Humanidad
) کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ڕێکخست بۆ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ مانگره‌کانی
ئیسپانیا.
تێکۆشان به‌رده‌وامه........
ده‌نگوباس ده‌رباره‌ی فشار و ده‌رپه‌ڕاندن له بانکی (Plaça catalunya)
و ڕۆژی مانگرتنی گشتی 29ی سێپته‌مبه‌ر.
مانگرتن نیوه‌شه‌و ده‌ستی پێ‌کرد و به درێژایی تاقی به‌یانی به‌رده‌وام
بوو، مانگران هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کان و خاڵه ستراژییه‌کانی ناو شاریان به
ده‌سته‌وه بوو، نیوه‌ڕۆ مانگران، یاخیبووان، نزیکی (Plaça catalunya)
بوونه‌وه له‌وێ ئه‌نجومه‌نی به‌رشه‌لۆنه داوای مانگرتنی ناوه‌ندی یه‌کگرتووی
ڕاگه‌یاندبوو (پۆلیسی ئۆتۆنۆمی کاتا‌لۆنیا) هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا که
ڕێگه به مانگرتووان بگرێت و گورزی خۆی بوه‌شێنێت له‌و که‌سانه
نائارامی دروست ده‌که‌ن.
کاتژمێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ، کاتێک دامه‌زراوه‌کانی (Ramles) و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه و داخستن بوون، پۆلیسی ئۆتۆنۆمی کاتالۆن ده‌ستی
کرد به پاکردنه‌وه و ڕاماڵین له (Plaça de catalunya) و ده‌ستیان
گرته‌وه به‌سه‌ر بانکی قه‌رزی ئیسپانیادا، ئه‌وێ هه‌ر له 25ی سێپته‌مبه‌ره‌وه
بووبوو به جێگه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریکردنی مانگرتنه‌که،
له کۆتایی ڕۆژی مانگرتنه‌که‌دا 33 که‌س گیرا بوون، ده‌یان که‌سیش به
ده‌ستی پۆلیس بریندار بوون، خاوه‌نی جێگه‌که سکاڵای تۆمار کردبوو، به‌ڵام
سێ ڕۆژ پێش ئه‌و سکاڵایه پۆلیس چی کردبوو ده‌رهه‌ق به مانگره‌کان
دادوه‌ر سه‌ری نابووه‌وه و پشت گوێی خستبوو به بیانووی ئه‌وه که
برینداره‌کان به‌و شتانه بریندار بوون که له سه‌ربانه‌کانه‌وه
فڕێدراونه‌ته خواره‌وه، پۆلیس که‌سی له گیراوه‌کان به‌ر نه‌دا و
هیچیش نه‌دۆزرایه‌وه که له سه‌ربانه‌کانه‌وه فڕێ درابێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێویسته ئه‌وه بڵێین ده‌شێت؟ 29ی سێپته‌مبه‌ریش
ڕۆژێکی مانگرتنی گشتی توندوتیژ ڕوو بدات و باڵ بکێشێت وه‌ک مانگرتنی
گشتی 25سێپته‌مبه‌ر، به تایبه‌تی له مه‌ودایه‌کی بچووکی وه‌ک بانکی
قه‌رز بزووتنه‌وه‌که هێنده به‌هێز ده‌بێت وێنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی25ی
سێپته‌مبه‌ری به‌رشه‌لۆنه؟ ئایا سه‌ندیکا جۆراوجۆره‌کان ته‌نانه‌ت سه‌ندیکای
زۆرینه‌ش به‌شداریی خۆپیشاندان ده‌که‌ن؟ ئه‌وه لای مانگرتووه‌کانی ناو
جاده‌کانی به‌رشه‌لۆنه ڕوون و ئاشکرایه که 29ی سێپته‌مبه‌ری 2010
ڕۆژێکی مێژوویی ده‌بێت، کاره‌کته‌رێکی جه‌نگاوه‌رانه ده‌خاته ڕوو
مانگرتن و خۆپیشاندان گشتی ده‌بن.
بانکی plaça catalunya ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بووبوو به مه‌نزڵی سه‌دان خه‌ڵک
و جموجۆڵی هه‌مه‌چه‌شنه؛ کۆڕبه‌ستن، گفتوگۆکردن، کۆڕ و کۆمه‌ڵی
کارکردن، له هه‌مان کاتدا ئه‌وێ کرابووه جێگه‌ی -خواردن، پلاندانان،
بنکه‌ی زانیاری...تاد، 26ی مانگ 500 که‌س هاتبوون به‌ده‌م بانگه‌وازی:
"مانگرتنی تۆ کامه‌یه؟" بێگومان ئه‌وه هه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک،له‌به‌ر
ئه‌وه ده‌ڵێین وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک، چونکه ئێمه ده‌زانین که مانگرتنه‌که‌مان
ناتوانێت په‌نگ بخواته‌وه له تاکه ڕۆژێکدا، ئێمه نموونه‌ی وه‌ک به‌رشه‌لۆنه
که نازناوه‌که‌ی ( ئاگرینه گوڵه‌باخ ) ه، توانیوه‌تی هه‌لومه‌رجی
ژیانێکی باشتر بۆ هه‌مووان به ده‌ست بهێنێت له ڕێگه‌ی ڕێکخستن و
تێکۆشانه‌وه که ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و ڕێکخستن و تێکۆشانه بڤه و
تاوانباری بوون بۆ نموونه (مانگرتنی گشتی) که‌واته ئێمه ئیتر
ناترسین، پێکه‌وه دۆزینه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پێکه‌وه ده‌توانین
خه‌باتمان بۆ پێشه‌وه به‌رین.
_________________________________________
Moviment del25 de septembre -
Barcelona;29 de septembre del2010
سه‌رچاوه:
http://cnt-ait.info/article.php3?id_article=1846
شەممە 2ی
ئۆکتۆبه‌ری
2010
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|