ده‌رباز یونس گه‌نجێکی به توانا و شاعیرێکی هه‌ست ناسک.
دیمانه: ئاشتی نامه
ئاشتی نامه / ئه‌گه‌ر بکرێ له سه‌ره‌تا کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆت باس بکه‌ی ؟ ده‌رباز / من ناوم ( ده‌رباز یونس حسێن ) ، و له به‌یانی ڕۆژی 23/6/1990 له شاری هه‌ولێر یه‌که‌م ترپه‌ی لێدانی دڵم به دونیا گه‌شتووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه له خێزانێکی نیشتیمان په‌روه‌ر و زانست دۆست په‌روه‌رده کراوم و له تاڵیه‌کانی ژیان ڕاهاتووم ، ئێستاش قۆناغی شه‌شه‌می زانستیم له هه‌ولێر
ئاشتی نامه / چۆن تێکه‌ڵ به دونیای شیعر بوویت ؟ ده‌رباز / شیعر هه‌ناسه‌یه‌ک بوو هه‌ر له مناڵیه‌وه له ناو سیه‌کانمه‌وه هاتوچۆی ده‌کرد ، مناڵی من تێکه‌ڵی خوێندنه‌وه‌ی شیعر و ڕۆمان و چیرۆک بوو هه‌ر له ته‌مه‌نی 12 ساڵی زۆربه‌ی ڕۆمانه‌کانی ئه‌و کات تازه ده‌رچون ده‌مخوێندنه‌وه ، یه‌که‌م شیعری خۆم له 21/3/2005 له‌سه‌ر پارچه کاغه‌زێک خوێنده‌وه وه‌ک ده‌ست نوسێک تا ئێستاش ماومه .
ئاشتی نامه / کاتێ شیعر ده‌نووسی هه‌ست به چی ده‌که‌ی ؟ ده‌رباز / هه‌موو کات شیعر ئیلهامێکی په‌نگ خواردووه له ناخمدا ، کاتێ شیعر ده‌نووسم وا هه‌ست ده‌که‌م ویژدانی ناخم ئاسووده کردووه و چه‌ند ووشه‌یه‌کم له به‌سته‌ی چه‌ند دێرێکدا له ناخی دڵمه‌وه به خوێنه‌رم ئاشنا کردووه و زۆربه‌ی کاتیش شیعره‌کانم له ئازاره‌کانی خۆم ده‌دوێنن و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆمن ، ئه‌وه‌ی له شیعره‌کانم بگه‌ن بێگومان له ده‌رباز یونس ده‌گات .
ئاشتی نامه / کام شاعیر کاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆ هه‌بووه ؟ ده‌رباز / له هه‌ردوو کتێبی یه‌که‌م و دووه‌م له به‌ر که‌می خوێندنه‌وه‌م هه‌ستم به کاریگه‌ری هیچ شاعیرێک نه‌کردووه ، به‌ڵام له شیعره تازه‌کانم کاریگه‌ری ته‌واوی مامۆستا ( عه‌بدوڵا په‌شێو ) ـم پێوه دیاره .
ئاشتی نامه / دونیای شیعر چۆن ده‌بینیت ؟ ده‌رباز / دونیایه‌کی جوانه ، مه‌یدانی شۆڕش و چه‌کی ده‌ستی هه‌ر میله‌تێکه ، شیعر هونه‌ره هونه‌ر ، من به شۆڕشێکی ئارامی له قه‌له‌م ده‌ده‌م .
ئاشتی نامه / ئایا هه‌ست ده‌که‌یت هه‌موو که‌رسته‌کانی پێویستی شیعرت لایه ؟ ده‌رباز / بێگومان نه‌خێر ، هه‌موو کاتێک ئێستا و داهاتووم دڵنیام که پێویستم به ئه‌زمونی زیاتری شاعیرانی کورد و جیهانیش ده‌بێت ، هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م و له داهاتووشدا خوێندنه‌وه‌م زۆ زیاتر بکه‌م له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه .
ئاشتی نامه / کام شیعرت زیاتر به لاوه خۆشه‌ویسته ؟ ده‌رباز / شیعره‌کانم هه‌موو ئازار و مه‌یل و خواسته‌کانی دڵی خۆمن وه‌ک یه‌ک خۆشم ده‌وێن ، به‌ڵام ئه‌و شیعرانه‌ی واقیعانه له ناوی دواوم و له کاتێکی زۆر کاریگه‌ر نووسیومن خۆشه‌ویسترن .
ئاشتی نامه / هیوای دوا ڕۆژی چیه ؟ ده‌رباز / هیواکانم زۆرن ، هیوای هه‌موو گه‌نجێکی کورده ، گرنگه‌کانیان بتوانم نمره‌یه‌کی باش ده‌ربێنم له پۆلی شه‌ش و هه‌روه‌ها قۆناغێکی ئه‌وتۆی ئه‌ده‌بیاتی شیعری کوردی ببڕم که ببێته مایه‌ی شانازی میله‌ته‌که‌م و ناوی کوردی پێ به‌رز بکه‌مه‌وه .
|