ده‌رباز یونس گه‌نجێکی پڕ هه‌سته و
پێویسته هه‌موو کورد شانازی پێوه بکات.
مامۆستا دلشاد حه‌مه غه‌ریب
ده‌سته‌کانت خسته ده‌ستم ... له‌و کاته‌وه نیوه مه‌ستم ... پاشان ڕۆشتی ... له سوچێکی باغی گشتیا دانیشتی ...
ده‌رباز یونس له‌م دێره‌ی به‌و په‌ڕی هه‌ست ناسکیه‌وه وه‌سفی ده‌ست خستنه ده‌ستیکی دڵداره‌که‌ی ده‌کا ، که وا پێ ده‌چێ مه‌کانه‌که‌ی له باغی گشتی بوو بێت ( که باغێکی قه‌شه‌نگی شاری سلێمانیه ) پاشان له هه‌مان هۆنراوه‌وه به خه‌یاڵێکی په‌رته‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌ست ناسکیه‌که‌ی که ده‌ڵێ :
درۆی چاوانت به‌س نه‌بوو خه‌وم به بێ وه‌فاییت بینی ... دڵی تۆ چۆن دڵێکه که نایه‌وێ منێکی ئاشق ببینی ...
لێره‌یا گله‌ییه‌ک له نووسینی ده‌رباز به دی ده‌کرێت ، له هۆنراوه‌یه‌ک توانیویه‌تی به شێوه‌یه‌کی جوان و لارکیه‌نا سه‌رکه‌وێ و پاشانیش بێته خواره‌وه ، به جۆرێ که بتوانێ له هه‌موو بۆشایه‌کان چێژی خوێندنه‌وه وا له خوێنه‌ر بکات هه‌سته ونه‌کان په‌ی پێ نه‌بات ، یا له هۆنراوه‌ی تاقه دڵێکی هه‌ڵوه‌ریو دا ده‌ڵێت :
له دڵێ منا تاقه گوڵ بووی به ڵام ئێستاکه وه‌ریوی
په‌شیمانم که تۆم خۆش ویست له‌م شیعرانه‌ی بۆم نووسیوی
بمده‌ره‌وه شیعره‌کانم ئه‌م گوڵانه‌ی بۆم کڕیوی
نه‌فره‌تیش له‌و ڕێگایانه‌ی له سلێمانی بۆم بڕیوی
لێره‌دا شاعیر توڕه‌بوون و په‌شیمانیه‌کی زۆری پێوه دیاره ، دیاره شاعیر خاوه‌نی چه‌ند به‌سه‌رهاتێکی شاری سلێمانیه و له هه‌موو شتێکیشدا شکان هه‌یه له‌م چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کیدا نه‌ک شکانی که‌سایه‌تی به‌ڵکو شکانی دڵێک له هۆنراوه‌کاندا په‌ی پێ ده‌برێت و هه‌ستی پێ ده‌کرێت ، وه هه‌روه‌ها تامه‌زرۆیه‌کی زۆریش له هه‌مان کاتدا پێوه دیاره وه‌ک له هۆنراوه‌ی دیدار دا له چه‌ند دێرێ ناوه‌ڕاستدا ده‌ڵێت :
ئه‌مڕۆ ئاوێته‌ی شیعرێ بووم گیانه له شیعره‌که‌م بیستم ... شیعره‌کانم له‌م ڕۆژه‌یا که تۆیان دی هه‌ر له‌به‌ر تۆ خۆشیان ویستم ...
چه‌ند خۆشه که‌سێک ووشه‌یه‌کی ناسکت پێشکه‌ش کات ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر له کاتێکا لاوێکی وا خوێن گه‌رم و ناسک ئه‌م هه‌موو ووشه ناسک و پڕ ئه‌شق و سۆزانه پێشکه‌ش به یه‌کێک بکات ، ده‌بێ چ که‌سێکی به‌ختیار و گوزارشتی خۆشی بێت ، هه‌روه‌ک له هه‌مان هۆنراوه‌دا ده‌ڵێت :
ئه‌مڕۆ وا یادی یه‌ک مانگه با له تۆ پیرۆز بێت گوڵم ... هیچ دیاریه‌کت بۆ نانێرم با وه‌ک دیاری لات بێ دڵم
تخوا دیاریه‌که‌م وه‌رگره با ئیتر هه‌ست نه‌که‌م ته‌نیام ... وه‌ک دیداری به‌ر له یه‌ک مانگ خۆت و دڵت وه‌رنه‌وه لام ...
ووشه‌کان ناسکن ، هه‌سته‌کان پیرۆزن ، نازانم من زۆر خۆم له هۆنراوه‌کانی دا ده‌بینمه‌وه یا به‌ڕاستی ده‌رباز یونس شاعیرێکی پڕ هه‌ست و ناسک سۆزه ، دڵ که تاکه شتیکه که هه‌موومان پێی ده‌ژین ، که‌چی ئه‌و ئاماده بێت بیکات به دیاری به بۆنه‌ی یادی دیداری پاش یه‌ک مانگ وه‌ک له هۆنراوه‌که‌ی دا ده‌خوێنرێته‌وه ، به هه‌موو پێوه‌رێک و به هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ک له‌وه ده‌چێت ده‌رباز یونس به‌شێکی زۆر باشی ئه‌ده‌بی کوردی ببڕێت و بتوانێ ببێته خاوه‌ن ناسراوێیتێکی کوردی و جیهانی ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌رده‌وام بێت و زیاتر هه‌وڵی تێکه‌ڵ بوون بدات ، له 17 ساڵیدا ده‌رکردنی کتێبێکی له‌م جۆره دیاره جێگای شانازیه و فه‌خره نه‌ک به‌س بۆ ده‌رباز خۆی به‌ڵکو بۆ هه‌موو گه‌ڵی کورد ، زۆری هۆنراوه‌کانیش ئاوازێکی تایبه‌ت و به جۆش ده‌دات به ده‌سته‌وه وه‌ک له هۆنراوه‌ی ( خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم ) به‌و په‌ڕی سۆزه‌وه به دڵداره‌که‌ی ده‌ڵێت :
چیت لێم ئه‌وێ به‌س پێم بڵی زه‌ویت بۆ بده‌م له ئاسمان له نێو ئاگر گوڵ ده‌ربێنم فرمێسکم بکه‌م به باران
چیت لێم ئه‌وێ که من ئێستا خه‌می غوربه‌تیشت ئه‌خۆم چیت لێم ئه‌وێ که من خۆم و دڵ و جه‌سته و رۆحیش هی تۆم
چیت لێم ئه‌وێ هانێ دڵم با ترپه‌ی دڵت بژمێرێ هانێ چاوانم ده‌ربێنه با نیگا بۆ که‌س نه‌نێرێ
لێره‌ش دا ده‌رباز یونس هه‌موو توانا ده‌نێرێت و هه‌نگاو ده‌نێ بۆ چه‌ند شتێک که ئه‌نجام دانیان له واقیع دووره ، وه‌ک زه‌وی دان له ئاسمان و ده‌رهێنانی گوڵ له نێو ئاگر و کردنی فرمێسک به باران ، ته‌نها بۆ ڕازی کردنی تاکێک ، بۆ ڕازیکردنی خۆشه‌ویسته‌که‌ی ، بۆ ڕازی کردنی دڵداره‌که‌ی ، بۆ ڕازی کردنی ئه‌و که‌سه‌ی که خۆشی ده‌وێ و ده‌یه‌وێت خه‌می غوربه‌تیشی بۆ بخوات ، ده‌یه‌وێ به‌س بۆ ئه‌وه‌ی نیگای ئه‌و که‌سه نه‌دا به که‌سێکی تر چاوه‌کانی بێنێته ده‌ره‌وه ...
خوێندنه‌وه‌کان زۆرن ، هه‌سته‌کانی زۆر فراوانن و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی که‌م له کتێبه‌که‌ی به دی ده‌کرێت ، منیش خوێندنه‌وه‌یه‌کی که‌مم بۆ هۆنراوه‌کانی کرد دوای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ی له‌سه‌ر کتێبه‌که هه‌بوو په‌یوه‌ندیم پێوه کرد و ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی خۆی دوای سوپاسێکی زۆره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی من پشاندا .
17/6/2008 هه‌ولێر
|