
وه‌ره سه‌یری کۆڕی شاعیری ئێستا که
ئه‌ی عه‌بدوڵا ...
وا به نیازن ووڵاتی شیعر دروست که‌ن
پێنووست بکه‌ن به ئاڵا ...
وه‌ره ئێستا
له ڕووخساری ئاڵ و واڵا ...
له ڕووی کیژی ڕوو به خاڵا ...
له سه‌ر لوتکه‌ی بڵندی شاخ ...
له سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵی نێو با‌خ ...
بڵیسه‌ی شیعره‌کانی تۆ هه‌ڵسێته‌وه
وه‌کو به‌یداخ ...
زوو وه‌ره‌وه
هه‌ر هه‌موویان نیازیان وایه
بۆ هاتنه‌وه‌ت بێنه سه‌ر چۆک ...
پێنووسه‌که‌ت
کچانی کۆک ...
له جیاتی گوڵ دایمه‌زرێنن
له‌سه‌ر به‌رۆک ...
وه‌ره ئێستا
له هه‌ولێریش
شیعر به‌ڕێز بۆت وه‌ستاوه و چاویان لێته ...
خۆ تۆ چاوه‌ڕێی شیعر بووی
ئێستا شیعر چاوه‌ڕێته ...
ئه‌ی عه‌بدوڵا
خاڵه په‌شێو
زوو ه‌ره‌وه
ئێمه‌ش وه‌کو ئه‌و ساکه‌ی تۆ
ئێستا شه‌یدای ماچی لێوین ...
پێمان بڵی چی بۆ یه‌خه‌ی یارمان به‌رین
یا چی بڵێین
زوو وه‌ره‌وه
ئێمه ئێستا وه‌کو ڕیشتی پڕ نوور و شیعرت
چه‌شنی شێواویت په‌شێوین ...
وه‌ره ئێستاوه‌فدی ووڵاتێ هاتووه و
تاجه گوڵی بۆ سه‌ربازی ون هێناوه ...
له‌ته‌ک هه‌ر گوڵی نێو تاجێ
بۆ شیعرێکت
تاجه گوڵێکی داناوه ...
وه‌ره ئێستا مناڵه‌کان
حه‌وجه‌ی وانه‌ی پڕ شیعری تۆن ...
وه‌ره ئێستا خاکی بێرکۆت
دار و به‌ردی
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت تامه‌زرۆن ...
ئه‌ی عه‌بدوڵا
چاک ئه‌زانم ئێستاکه چیت له ده‌ست دێ
وه‌کو ئه‌وسا
کاتژمێری کامه‌رانی زۆر به‌رپرسان بوه‌ستێنی ...
نامه‌ی به‌ختی زۆر زاڵمان بسوتێنی ...
من ئه‌زانم
له ده‌ستت دێ
هه‌رچی هه‌یه ئاشکرای که‌ی ...
ده‌ی که‌وایه زوو وه‌ره‌وه
پێم ناڵێی غوربه‌ت هه‌تا که‌ی ؟؟ ...
خاڵه په‌شێو
زوو وه‌ره‌وه ...
یا وه‌ره لامان دانیشه
یا له‌گه‌ڵ خۆت وه‌ک شیعره‌کان بمانبه‌وه ...
خاڵه په‌شێو
منیش وه‌ک تۆ ڕۆله‌ی شاخ و
کوڕی لوتکه‌م
به‌ڵام به‌چی ڕووم نشێوه ...
خاڵه په‌شێو
زوو وه‌ره‌وه
خاکی بێرکۆت ، قه‌ڵای هه‌ولێر ، بابه‌گڕگڕ
چاوی لێته ...
پێشتر چاوه‌ڕێی شیعر بووی
ده‌ی وه‌ره‌وه ئێستا لێره
ئه‌وا شیعر چاوه‌ڕێته ...
15/7/2008
تێبینی:
په‌شێو :
عه‌بدوڵا : مه‌به‌ست له شاعیری گه‌وره‌ی کورد عه‌بدوڵا په‌شێوه.
بێرکۆت:
شوێنی له دایک بوونی شاعیر عه‌بدوڵا په‌شێوه ، گوندێکی سه‌ر به
شاری هه‌ولێره.
|