ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس: ڕێگاكان بۆ سوریا مافوورڕێژ كراوه، ماوه‌ته‌وه ئایا ده‌توانێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێ؟
مه‌هدی كاوانی
ناچمه ناو باسی نێوانی فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسڕایل و مه‌ودای ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوانیان . به‌ڵام ئه‌و كۆنگره‌یه به به‌شداری فراوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به سوریاشه‌وه‌و ونبوونی ئێران و نیگه‌رانی له به‌شداری سوریا ، بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ مه‌دلولاتی خۆی هه‌یه . من وه‌ختی خۆی دوو بابه‌تم له سه‌ر كۆنگره‌ی به‌غداو شه‌رمه‌شێخ له ژێر ناو نیشانی (ده‌بێ كۆنگره‌ی به‌غدابۆ تاوتۆكردنی باری نائاسایی عیڕاق بێت یان تاوتۆكردنی باری وڵاتانی ده‌وره‌به‌رو ئه‌مه‌ریكایه له گه‌ڵ یه‌كتری).،( ده‌کرێ بگوترێ کۆنگره‌ی شه‌رمه‌شێخیش به پێوه‌ری کۆنگره‌ی به‌غدا به‌ڕێوه بڕوات!) . له هه‌ردو كۆنگره‌ی به‌غداو شه‌رمه‌شێخ و پێداچوونه‌وه‌كانی و ئه‌و كۆنگره‌ی ئێستای ئه‌ناپۆلس ، به‌شداری بوان هه‌قی خۆیانه داكۆكی له داوا‌و بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان بكه‌ن ، به واتایه‌كی تر بیانه‌وێ ئه‌جندای خۆیان به‌پێش ئه‌و جۆره كۆنگرانه بخه‌ن . به‌ڵام هه‌لسوڕێنه‌رانی كه ده‌كاته وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كار‌و كاردانه‌وه‌كان به شمولی ، واته ته‌واوی ناوچه‌كه لێك ده‌داته‌وه . قسه‌كانم كورت ده‌كه‌مه‌وه . سوریا كێشه‌ی دادگایی ڕه‌فیق حه‌ریری له سه‌ره‌و به‌وه تاوانبار كراوه كه ده‌ستی هه‌یه له‌و تاوانه‌و جگه له‌وه‌ی كه تاوانی پێشێلكردنی دیموكراتی له سوریا‌و داڵده‌دانی تیڕۆڕیستان و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ عیڕاق ، خستراوه‌ته پاڵی ، هاوجووتبوونی چالاكیه تیڕۆڕیه‌كانی له گه‌ڵ ئێران ، ئه‌مه‌شیان مه‌سه‌له‌یه‌كی تره . ئه‌مه‌ریكا خۆی به براوه ده‌زانێ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و به‌ره‌یه‌ی له نێوان ئێران و سوریا دایه ،لێكی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه هه‌تا به هه‌ندێ ته‌نازولاتیش بێت بۆ لایه‌نی سوری له سه‌ر گفتوگۆی ئیسڕایل و عه‌ره‌به‌كان ، سوریا دوور خه‌نه‌وه له دادگایی حه‌ریری و ڕووخانی سیسته‌میان . له به‌رامبه‌ریشی هه‌م دیسان سوریا خۆی به براوه ده‌زانێ ئه‌گه‌ر بێت و ڕزگاری بێت له مه‌له‌فی ڕه‌فیق حه‌ریری و داوا‌كانی ئه‌مه‌ریكی له مه‌ڕ ڕووخانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان و سه‌ندنه‌وه‌ی گردۆلكه‌كانی جۆلان له ئیسڕایلیه‌كان به ئاشتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ختی خۆی له گه‌ڵ مسریه‌كانیان له بیابانی سینا كرد كه ئیسڕایل بۆ مسری به‌جێهێشت . گریمان به گۆته ئه‌و هه‌موو پێشنیارانه ی سوریا قبووڵ كرا ، به دوایه‌وه ئایا سوریا ئاماده‌ی ئه‌وه ده‌بێت له محوه‌ری ئێران ده‌رچێت . چونكه ئه‌گه‌ر سوریا له محوه‌ری ئێران ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه ئێران حیزبولای له كیس ده‌چێ و به دوایه‌وه گۆڕه‌پانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران زیاتر به‌ره‌و ئاقاری ناو خاكی ئێرانه‌وه ده‌چێت . ئه‌و پرسیاره‌ی پێویسته بكرێ ، ئه‌وه‌یه ئایا سوریا متمانه به ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌كه‌ن له‌و كاردانه‌وانه‌یان . پرسیاری تر ئه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر سوریا له محوه‌ری ئێران ده‌رچێ ، به دوایه‌وه لێدانی ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ئاسانتر ده‌بێت . پرسیاره‌كه لێره‌دایه كێ ده‌ڵێ سوریه‌كان ئه‌و متمانه‌یه ده‌ده‌ن به ئه‌مه‌ریكیه‌كان . چونكه بڵێین و نه‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان جه‌زره‌به‌ی لیدانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایان پێ بكه‌وێ به دوایه‌وه ته‌وازوناتی تێكڕای ناوچه‌كه گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ر دادێت و له میانه‌یا كێ ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكیه‌كان وه‌فادار ده‌بن به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به سوریه‌كانیان داوه . لێره‌دا سوریاش به‌شبه‌حالی خۆی وشیاری ئه‌وه‌ی تێدایه كه هه‌موو شته‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی به ژیرانه لێك بداته‌وه . هه‌قی خۆشیانه چونكه سوریه‌كان ته‌مریری شه‌ڕكردنیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ئه‌مه‌ریكا دا له شه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكاو عیڕاقدا و به دوایه‌وه هیچ ئاكامێكی باشی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه بۆ سوریه‌كان لێ نه‌كه‌وته‌وه. خۆ ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كوردی وا نینه له سه‌ر وه‌ڕه‌قه‌ی سپی بۆ ئه‌مه‌ریكیه‌كان مۆر بكه‌ن و به دوایه‌وه بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه شته‌كان له‌كوێوه ده‌گیرسێته‌وه ، یان چه‌ندی به قازانجی كوردان لێ ده‌كه‌وێته‌وه . بۆیه من ده‌ڵێم كۆنگره‌ی ئه‌ناپۆلس له ڕووی ڕێكخستنی په‌یوه‌نده‌كانی سوریا‌و ئه‌مه‌ریكا ، تۆپه‌كه خستراوه‌ته ناو گۆڕه‌پانی لایه‌نی سوری . واته ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاماده‌باشی پیشوه‌ختانه‌یان به سوریا نیشان داوه له ڕێگای دانانی سه‌رۆكی سوپا عیماد میشال سلێمان كه بكرێته سه‌ركۆمار‌ی لو‌بنان كه پێشتر جێگای ڕه‌زامه‌ندی سوریه‌كان بوو . له‌وانه‌یه ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه بیت كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی دادگایی ڕه‌فیق حه‌ریری به‌و ئاڕاسته‌یه نه‌ڕوات كه سوریه‌كان پێیه‌وه نیگه‌ران بن . ماوته‌وه بۆ سوریا كه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك له مه‌ڕ ئه‌و هه‌نگاوه پۆزه‌تیڤیه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان ، له گه‌ڵیان دێنه ڕایێ . ڕه‌نگه سوریه‌كان ئه‌گه‌ر چی له‌و دانوسانه‌یان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكیه‌كان ، ئه‌وه بزانن كه هه‌موو داواكانیان بۆ نه‌چێته سه‌ر به تایبه‌تی له مه‌ڕ كێشه‌یان له گه‌ڵ ئیسڕایل ، چونكه كاری وه‌ها پێویستی به گفتوگۆی درێژ خایه‌ن هه‌یه‌و سوریه‌كانیش هه‌ڵبه‌ته له‌وه به ئاگان كه ئیسڕایلیه‌كان وه‌ها ئاسان نینه هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ خاتری ئه‌مه‌ریكیه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیشیانه‌وه بێت ، وا به ئاسانی بێنه ڕا ، بی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌زانن كه هه‌ر ته‌نازولاتێكیان بۆ جانبی سوری بێت ده‌بێت پێش وه‌خت ئه‌وه بزانن كه سوریه‌كان له به‌رامبه‌ردا هه‌نگاوی تر بۆیان دێنه پێشه‌وه . به‌ڵام دیسانیش ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوری له دوا جاردا بێنه سه‌ر ئه‌و ڕایه كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان ڕاستگۆنه له ده‌رهاویشته‌یان له ناو لیستی تیڕۆڕستی و ڕووخانی سیسته‌میان و دادگایی ڕه‌فیق حه‌ریری ، ئه‌وا بێ شك گفتوگۆكانی نێوانیان له نێگه‌تیڤه‌وه به‌ره‌و پۆزه‌تیڤ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ . كه ئیستاكه له‌و ئان و ساته‌دا ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌ده‌م ، مه‌به‌ستم له‌وه نیه ئه‌وه بڵێم كه كیشه‌ی دانانی عیماد میشێل سلێمان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری لو‌بنان گه‌یشتۆته دوا وێستگه‌كانی . ته‌یاری نیشتمانی ئازاد به سه‌رۆكایه‌تی میشال عۆن و حیزبولله كه سوریا پشتیوانیان لێ ده‌كات ، ئه‌گه‌ر چی له سه‌ره‌تای دروست بوونی كێشه‌ی لو‌بنان له سه‌ر كاندید كردنی میشال سلێمان بۆ ئه‌و پۆسته ،هیچ لاریه‌كیان نیشان نه‌ده‌دا . به‌ڵام ئێستاكه كه ئه‌و داوایه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كانیان قبوڵ كراوه، خۆی لێ ده‌دزنه‌وه یان شله‌و په‌یته‌ی ده‌ده‌نێ و داوای مه‌رجی پێش وه‌خت ده‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌ندێ زه‌ماناتی سیاسی،گۆڕانی هه‌ندێ بڕگه كانی ده‌ستوری وڵاتی پێوه بێت ، كه ئه‌و داوایانه‌یان به هه‌مووانیه‌وه له لایه‌ن نه‌یارانیان و ئه‌وانه‌ی كه چاودێری وتوێژه‌كانی نێوانیان كه دیارترینیان فه‌ڕه‌نسایه ده‌كه‌ن به شتی نادروست لێك ده‌ده‌نه‌وه . زه‌ینی سیاسیش زیاتر بۆ ئه‌وه بڕ ده‌كات كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی بن كه تیایدا ئه‌و دڵنیایه له ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی لو‌بنان وه‌ر بگرن كه كێشه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری به ئاڕاسته‌ی تاوانباركردنی لایه‌نی سوریا نه‌كه‌وێته‌وه . ئه‌و هه‌ویره ئاوه‌كی زۆرتری ده‌وێ و لایه‌نه ناكۆكه‌كانیش كه ده‌كه‌ونه ناو وتووێژ ، هه‌ر لایه‌نه‌و ده‌یه‌وێ بۆ لای خۆی ڕاكێشێ و تیایدا براوه بێت و هه‌ڵسوڕێنه‌رانیش مه‌رامی سیاسی خۆیان له پشتیه‌وه هه‌یه . ماوه‌ته‌وه بڵێین ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش له‌و نێوه‌نده قازانجدار ده‌بن . وه‌ك ئه‌وه وایه كه به به‌رده‌قانیه‌ك دوو كێژووله بكوژن . له لایه‌كه‌وه جۆره ئاساییه‌ك له باری لو‌بنان وه‌ده‌ست ده‌هێنن به قازانجی هێزه‌كانی داكۆكی كه‌ر له دیموكراتی ، حیزب و لله‌ش له محوه‌ری ئیران ده‌رده‌هێنن له لایه‌كی تره‌وه . ئه‌وه‌ی زیانیشی پێ ده‌كه‌وێ دادگایی كردنی مه‌له‌فی ڕه‌فیق حه‌ریریه بۆ كاتی تر یان قه‌پاتكردنی بێ ئه‌وه‌ی تاوانباره ڕاسته‌قینه‌كان كه ڕژێمی سوریایه به مافی ڕه‌وای خۆی بگات . كێ ناڵێ بۆ خۆ دوور خستنه‌وه له ئاڵۆزیه‌كان و ڕازی كردنی سوریا تاوانه‌كه‌ی حه‌ریری ناده‌نه پاڵ قاعیده .
٠٦/١٢/٢٠٠٧
|