٥\٤\٢٠٢٥
دەرەوەی ئاوێنە
دەبینم.

فهرهاد مازێ
سەرت پڕە لە بوونی شکاو لە
بوونیی و نەبوونیی، پڕی لە دابڕانی ڕماو، هەمیشە دەڵێن لێرەبوون
جوانترە لە نەبوون، جوانە پێکەوەبوون.
مرۆڤ پڕە لە گۆتەگۆت، گوێگرە تا دەڕۆی، بوونێک لە مندایە مرۆڤ نایبینێ
و پیسیکا، بوونێکی پاک وەک منداڵ ڕژاومەتە ناو ژیان.
پێوستت بە بێدەنگیی قووڵە تا سەر خاوێن، سەر لە زەوی پیسترە مرۆڤ گۆتن
لە بێدەنگییت دەژی.
لە ئاوێنە لە ئاو دەچی، لە ئاو خۆتی، جوانبە وەک ئاو، ڕوونبە وەک ئاو،
ئاو ژیانە، ژیانت دەوێ.
کۆخینێک
دەتوانێ ماچت کا، خەندەیەک وێران، بەرگەی پژمینێک ناگری، بوون پاکیی
هێزە، بچووکی با
بدڕێی ژیان دەدەڕێ، لەگەڵ
دڕانی خۆم ڕۆیشتم
بشکێی ژیان دەشکێ لەگەڵ شکانی خۆم ڕۆیشتم
بڕژێی ژیان دەڕژێ لەگەڵ ڕژانی خۆم ڕۆیشتم
لە واتای دڕان و ڕژان و شکان دەگەم ، بشمری مرۆڤ هەر گۆتەگۆت...
بابم مرد هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد، داکم مرد هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد
داپیرم مرد هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد، باپیرم مرد هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد
من و خوشک و براکانیشم دەمرین، مرۆڤ دەمرێ و هیچ لەگەڵ خۆی نابا
جوانی بکە ماڵ، ژیان بکە نیشتمان، مرۆڤبوونت گەشەدەکا، مرۆڤایەتی جوان
مار کە مرد و وشکبۆوە لە مرۆڤ دەچێ
بۆق کە مرد و وشکبۆوە لە مرۆڤ دەچێ
کۆتر کە مرد و
وشکبۆوە لە مرۆڤ دەچێ
گورگ کە مرد و وشکبۆوە لە مرۆڤ دەچێ
ماسی کە مرد و وشکبۆوە لە مرۆڤ دەچێ
مرۆڤ کە مرد و وشکبۆوە لە هەمووان دەچێ لە مرۆڤ و لە خۆی ناچێ
مرۆڤ کە مرد و وشکبۆوە لە مرۆڤ ناچێ
ماسی، مار، بۆق، کۆتر، گورگ، مرۆڤ نین و لە مرۆڤ دەچن
مەڕ و پەپووڵە و کەر و منیش...
ماڵپهڕی فهرهاد
کەریم
|