٢٥\٣\٢٠١١
ده‌رمانی
ده‌روون.
ئارام محه‌مه‌د
غه‌ریب
شه‌راب ده‌رمانی
زامی ده‌روونه
وا ئه‌مشه‌و پێکم سه‌ره‌ونخوونه
خه‌و له چاوانم تۆراوه هه‌یداد
ره‌نگی قه‌ترانییت
شه‌و دێنێته یاد
زامم کولاوه و برین کارییه
وه قومێ شه‌راب ده‌ردم چارییه
شه‌راب، تۆ هاوڕێی ده‌رده‌دارانی
په‌ناگه‌ی ژانی دوو ده‌زگیرانی
ساقی ده‌ی وه‌ره پێکێکی شه‌وڕه‌نگ
بۆ چاره‌م تێکه و بۆم بێنه بێده‌نگ
پاشان با به‌زمی مه‌یگێڕ
بێته جۆش
چوارینی خه‌یام بڵێ به په‌رۆش
شیعر له هه‌ست و باده له‌ده‌ما
له‌شی گه‌رمی ژن ده‌خه‌نه سه‌ما
عاره‌ق له گه‌ردن ئه‌تکێ به
سووکی
بۆ سه‌ر ناسکایی نێوانی مه‌مکی
خۆناوه‌ی گه‌ردن جۆگه ده‌به‌ستێ
بۆ سه‌ر لێوانی سه‌رگه‌رمێ مه‌ستێ
ماچی لێوی ته‌ڕ، یگای چاوی
ره‌ش
دڵۆپه و تکه‌ی عاره‌قی سه‌ر له‌ش
ده‌ست له نێو مه‌مک و
ده‌م له گه‌ردن سو‌و
جووڵه ده‌خاته نێو گیانی مردوو
سه‌مای سه‌ماگێڕ له‌سه‌ر نووکی پێ
گڕی مۆمی شه‌و به بای
ده‌جووڵێ
هه‌سته ده‌ی ساقی خۆت پێم بنۆشه
دیسان پیکێ تر له لێوی شووشه
په‌رداخ فڕێ ده و به
مشت بهێنه
بۆم، له‌و شه‌رابه‌ی نه‌شئه بزووێنه
به ماچ و شه‌راب
کاتێ که مه‌ست بووم
دێته‌وه جووڵه ده‌روونی سڕبووم
له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه مه‌یگێره مه‌سته
ده‌که‌م ئه‌و سه‌مای ئاوازی هه‌سته.
ماڵپەڕی
ئارام محەمەد
غه‌ریب
|