١٣\٣\٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتدارانی
چه‌واشه‌کار، نووسه‌رانی له ڕێ لادراو.

جه‌لال محه‌مه‌د
1- ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری
کوردستان:
نکۆڵی له بوونی ده‌یان و بگره سه‌دان کۆمپانیا و پڕۆژه‌ی ئێران و
تورکیا ناکرێت له باشووری کوردستاندا ، هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌م پڕۆژانه‌ش
ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ئیتڵاعات و میتن ، ئه‌م پڕۆژانه‌ش له ڕێگه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هێنراونه‌ته کوردستان و باجده‌ری ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش
ته‌نها جه‌ماوه‌ره .
ناکرێت بوونی ئه‌م هه‌موو ده‌زگا هه‌واڵگریه به ڕه‌وا بزانین و
پاساوی ڕهوابوونهکهش هه‌بوونی حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان بێت ، چونکه به‌ر
له ده‌سه‌ڵاتدارێتیش ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بره‌ویان هه‌بووه و بوونی
په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌سه‌ر حسابی کوردی پارچه‌کانی دیکه بووه .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://saeidsalam.blogfa.com/post-80.aspx
درێژه‌کێشانی په‌یوه‌ندیه‌کان ئه‌نجامی بێده‌نگ بوونی لایه‌نه
کلاسیکیه‌کان " دیموکرات و کۆمه‌ڵه " بووه ، ئه‌نجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌ش
کردنه‌وه‌ی قونسوڵخانه و به کۆڵۆنیکردنی باشووری کوردستان و له هه‌مووشی
مه‌ترسیدارتر بێده‌نگ کردنی خودی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان بووه . که‌چی
کاتێک گه‌ل سه‌رهه‌ڵدان ده‌کات و دژ به‌م هه‌موو تاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌نگ به‌رز ده‌کاته‌وه ، ئه‌وا ئاسانترین گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
بریتییه له تاوانبار کردنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به ئاژاوه‌گێڕ و
بوونی ده‌ستی ئێران له ئاڵۆزیه‌کاندا ، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و گوته‌یه
که ده‌ڵێت " کرده‌وه نابه‌جێکانی خۆت دژ به ئازادیخوازان به‌کار
بهێنه تاوه‌کو بڕوات پێ بکرێت " . ئاخر ده‌بێت چ که‌سانێک بڕوا به‌م
گوته‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن که ئێران هۆکاری پشێوی بێت بۆ پارتی و
یه‌کێتی !! ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتداران تا ئێستا هه‌زاران جار
نه‌یان وتوه هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ ئێران ستراتێژێکه ؟ بڕوانه ئه‌م
لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf
ئه‌نجامی ئه‌و هاوپه‌یمانیه ستراتێژیکهش کپکردنی ده‌نگه ناڕازیه‌کانی
دژ به ئایه‌توڵاکان و یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وای هه‌ولێر
و به‌رز ڕاگرتنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له باشووردا وه‌ک له‌وه‌ی
که سوپای پاسداران له ئێران‌دا ڕایده‌گرن بێت ، ئیتر بۆچی کۆماری
ئیسلامی ئێران پشێوی بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌نێته‌وه ؟ ئایا به
نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتداران هاوپه‌یمانێکی ستراتێژیکی باشتر بۆ کۆماری
ئیسلامی ئێران به‌رهه‌م دێت تاوه‌کو حه‌ز به نه‌مانیان بکات ؟ بڕوانه
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/balgademokrat.jpg.pdf
2- لایه‌نه کلاسیکیه‌کان:
هه‌رچی لایه‌نه کلاسیکیهکانیشه خۆیان له سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاتداراندا
ده‌بیننه‌وه و بگره گوته‌ی خراپتر له ده‌سه‌ڵاتدارانیش ئاڕاسته‌ی
خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن . به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کان جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
به دروستکراوی(عاملی) کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌زانن و پاساویشیان بۆ
ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ئه‌وه‌یه که قونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له
هه‌ولێر به‌ردباران کراوه .
ئه‌وه‌ی قونسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی هێنایه هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتداران
بوون ، ئه‌وه‌ی ئه‌و قونسوڵخانهیهشی به‌ردباران کرد جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
بوو . به‌رپرسانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان به جۆرێک ڕووداوه‌کان پێچه‌وانه
ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر که‌سێک شاره‌زا نه‌بێت وا ده‌زانێت جه‌ماوه‌ری
ڕاپه‌ڕیو ئه‌و قونسوڵخانهیهی هێناوه‌ته هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتدارانیش
به‌ردبارانیان کردووه و کۆماری ئیسلامیش تۆڵه‌ی بهردبارانهکهیان
لێده‌کاته‌وه !!! بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.pazadik.org/bash/index.php?pakid=5149
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئیمڕۆ ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌کرێت هه‌ر هه‌مان
ئه‌و تۆمه‌تانه له ڕابردوودا ئاڕاسته‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
" پژاک " و ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ش ده‌کرا و به سازکراوی کۆماری ئیسلامی
ئێرانیان پێناسه ده‌کردن ، پاساویشیان بۆ گوته بێ بنه‌ماکانیان ئه‌وه
بوو که سه‌رده‌مانێک بنکه‌ی په‌که‌که له ئێران‌دا هه‌بووه . بڕوانه
ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://www.dimane.com/index.php?subaction=showfull&id=1056488429&archive=1066254858&start_from=&ucat=13&do=archives
هه‌زار نه‌فره‌ت له پاره بێت که هه‌ندێک له به‌رپرسه کلاسیکیه‌کان
ڕاستی ڕووداوه‌کان ده‌شێوێنن و خۆپیشانده‌ران به ئاژاوه‌گێڕ و ئاله‌تی
ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران پێناسه ده‌که‌ن و داخوازیه‌کانی گه‌لیش
وه‌کو پشێوی نانه‌وه ناو لێده‌نێن .
ئاخر که‌سێکی وه‌کو عه‌لی قازی که کاربه‌ده‌ستی سه‌فاره‌تی ئێران بووه
له وڵاتی ئه‌ڵمان و دژ به ده‌نگی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه
له ڕابردوودا ، ئیتر چۆن ئیمڕۆ چاوه‌ڕوانی له جێگره‌که‌ی "حوسه‌ینی
یه‌زدانپه‌نا " ناکرێت بۆ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن دژ به جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
. ئایا وه‌ڵامی به‌رد به گولله ده‌درێته‌وه وا هێنده کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا
به په‌رۆشی به‌ردبارانکردنی باره‌گایه‌کی پارتییه‌وه‌یه ؟
ئایا ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان دژ به ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رکه‌وتنی
به‌ده‌ست هێنا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچارکرد که گوێ له جه‌ماوه‌ر بگرن
و داخوازی خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ کرد ئه‌و کات ئه‌م به‌رپرسانه
ددان به ڕاستیه‌کاندا ده‌نێن ، یاخود ئه‌و کاتیش به هه‌مان شێوه ده‌که‌ونه
ستایشکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌کو به‌خشنده‌یی به‌رپرسان ناو له ده‌ستکه‌وتی
خۆپیشانده‌ران ده‌هێنن ؟
3- له ڕێگه لادانی نووسه‌ران:
جێگه‌ی داخه که له نێو نه‌ته‌وه‌ی کوردی داگیرکراودا مشته‌ری تۆمه‌ته
نابه‌جێکانی به‌رپرسه‌کان هه‌یه و به‌شێک له‌م مشتهریانهش به‌لاڕێدا
بردنی ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانه که به زمانی عه‌ره‌بی
پێیان ده‌گوترێت " المثقفین المتخلفین " .
[ المثقفین المتخلفین :- مه‌به‌ست له
ڕۆشنبیری دواکه‌وتوو نییه چونکه ڕۆشنبیر و دواکه‌وتوو یه‌ک ناگرنه‌وه
، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌و ڕۆشنبیرانه‌یه که ئه‌وه‌ی پێویسته به‌جێی
ناگه‌یه‌نن و به‌بێ بیرکردنه‌وه ده‌بنه جێبه‌جێکه‌ری کرده‌وه‌یه‌کی
دیکه که هه‌م کارهساتهێنهره و هه‌م ویستی ئه‌وانیش نییه ، واته
به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێویسته به‌جێی بگه‌یه‌نن ] .
ئه‌م ڕۆشنبیرانه له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رکۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بکه‌ن
به‌هۆی گوێ نه‌گرتنیان له داخوازی خۆپیشانده‌ران و ببنه پێشه‌نگی
خۆپیشاندانه‌کان تاوه‌کو به‌لاڕێدا نه‌برێن که‌چی گورج هه‌مان گوته‌ی
به‌رپرسه‌کانیان دووباره کرده‌وه و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و
خوندکارانی زانکۆکانیان خسته ژێر پرسیاره‌وه به ده‌رکردنی داخوازی
نامه‌یه‌ک له ژێر ناوی " تکایە رۆژێک بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری
ئیسلامی تەرخان بکەن " . بۆ بینینی ناوه‌ڕۆکی داخوازی نامه‌که و ناوی
نووسه‌ره‌کان بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=2445
ئه‌م نووسه‌رانه ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن که حکوومه‌تی ئێران به‌چه‌شنێک
ده‌ستی له‌و مانگرتنه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر وا نییه با خۆپیشانده‌ران
دژی حکوومه‌تی ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن !. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و
نامه‌یه‌یان بڵاوکردۆته‌وه ئیتر ته‌وزیحی ئه‌وه ناده‌ن که ئه‌و خه‌ڵکه
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێکی هێنده دیکتاتۆر و ناحاڵیدا ده‌زگیر بووه ، که
خودی ده‌سه‌ڵاته‌که ڕێنوێنی له‌و ئاخوندانه‌وه وه‌رده‌گرێت که ده‌ستی
ته‌واوه‌تیان له عیراق و باشووری کوردستاندا هه‌یه به‌هۆی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی
ناحاڵی و دیکتاتۆره‌وه . ئه‌وه‌ی له وڵاتاندا ڕێگری ده‌کات له ده‌ستتێوه‌ردانی
ده‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانن که‌چی له کوردستاندا خودی ده‌سه‌ڵاتداران
ئالهتێکن بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه په‌یوه‌ندیه‌کانی نه‌وشیروان
مسته‌فا و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێت بۆ ژێر پرسیار
خستنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانن که خودی
نه‌وشیروان مسته‌فاش له سه‌ره‌تادا جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی به تێکده‌ر
و ئاژاوه‌گێڕ پێناسه کرد .
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که من ڕێزێکی زۆرم بۆ به‌شێکی
زۆری ئه‌و نووسه‌رانه هه‌یه و ده‌شزانم که که‌سانێکی دڵسۆز به دۆزی
ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مانن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه زانیاریی هه‌ڵه‌یان
پێدراوه و له ڕاستییه‌کان لادراون و ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆشنبیرانهشی له
ڕێگه لاداوه بریتییه له بیرنه‌کردنه‌وه‌ی خودی خۆیان له گوته بێ
بنه‌ماکانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان ، چونکه ده‌بێت ئه‌و ڕۆشنبیرانه
درک به‌و ڕاستیه بکه‌ن که ئه‌گه‌ر لایهنهایهک ببنه مووچه‌خۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی
باشوور ئه‌وا به‌بێ به‌رامبه‌ر مووچه‌یان پێ نادرێت و له به‌رامبه‌ردا
ده‌بێت هه‌م ببنه ئاله‌تی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هه‌م ببنه به‌شێک
له چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش .
4- سه‌رگوزشته:
ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و
پارتیدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی " سه‌رکردایه‌تی + مه‌کته‌بی سیاسی " هه‌ردوو
حیزب ئاماده ده‌بن به سه‌رپه‌رشتی تاڵه‌بانی و بارزانی . له کاتی
کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌سێک هه‌واڵ ده‌هێنێت که دزییه‌کی زۆر گه‌وره
ڕوویداوه له‌و ڕۆژه‌دا . تاڵه‌بانیش چاوێک ده‌گێڕێت به هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که‌دا
و ده‌ڵێت :- نه‌خێر ، ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستیه‌وه و ئیمڕۆ به
هیچ جۆرێک دزی نه‌کراوه .
که‌سی هه‌واڵده‌ر پرسیار ده‌کات و ده‌ڵێت :- مامه گیان چوزانیت که
ئیمڕۆ به هیچ جۆرێک دزی نه‌کراوه ؟
تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت :- له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمڕۆ هه‌موو دزه‌کان لێره‌ن و
کۆبوونه‌وه‌یان هه‌یه .
کاتێک به‌دواداچوون ده‌که‌ن بۆ زانینی هه‌واڵه‌که ده‌رده‌که‌وێت که
تاڵه‌بانی ڕاستی گوتووه و ئه‌و ڕۆژه هیچ دزیه‌ک نه‌کراوه ( واته هه‌موو
دزیه‌کان له‌ژێر سه‌ری ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی‌دا
ڕووده‌دات ) .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه که‌مێک ئه‌رکیان بکێشایه و سه‌ردانێکی
سه‌رای ئازادی سلێمانیان بکردایه ئه‌وا بۆیان ئاشکرا ده‌بوو که ده‌ستی
کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری باشووردا نییه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
هیچ لایه‌نێکی کلاسیکی وجودیان نه‌بووه له نێو جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا
تاوه‌کو سه‌لمێنه‌ری گوته‌ی ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ڕێزانه بێت .
5- ده‌بوو ئه‌و داخوازی نامه‌یه ئاڕاسته‌ی کێ بکرایه؟
به باوه‌ڕی من ئه‌و داخوازی نامه‌یه جوانترین ناوه‌ڕۆکی ده‌بوو ئه‌گه‌ر
ئاڕاسته‌ی هه‌ر یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور و لایه‌نه کلاسیکیه‌کان
بکرایه ، به‌م شێوه‌یه :-
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور :- ده‌بوو داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان له
ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووربریتی بوویایه له:
ا- له پای ئه‌م هه‌موو خۆشخزمهتیهتان به
داگیرکه‌ران تکایە رۆژێکیش بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و
تورکیای فاشیست تەرخان بکەن .
ب- ئێوه له سایه‌ی ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌وه هاتنه سه‌ر سفره‌ی حازری و
ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی گه‌ل نه‌بوویایه ئه‌وا که‌ره‌ج و تاران دوا مهنزڵگاتان
ده‌بوو ، له‌به‌رئه‌وه تکایه گوێ له داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
بگرن و به گولله وه‌ڵامی داخوازیه‌کانیان مه‌ده‌نه‌وه .
لایه‌نه کلاسیکیه‌کان :- ده‌بوو داواکاری نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان له
لایه‌نه کلاسیکیه‌کانیش بریتی بوویایه له:
ا- هێنده‌ی به شان و باڵی ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌ڵ
ده‌ڵێن تکایه ڕۆژێکیش بۆ ڕه‌خنه‌کردنی کرده‌وه نابه‌جێکانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه
ته‌رخان بکه‌ن .
ب- هێنده‌ی گوێبیستی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوورن و پاکانه‌یان بۆ ده‌که‌ن
تکایه ڕۆژێکیش بۆ بیستنی داخوازی خۆپیشانده‌ران ته‌رخان بکه‌ن و پاشان
قه‌زاوه‌ت بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|