٢٣\٢\٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان
کام کۆپیی میژوویی
له چاره‌نووسی دیکتاتۆره‌کان هه‌ڵده‌بژێرن:
بن عه‌لی، موباره‌ک
یان قه‌زافی؟
ئامانج پیرۆت
ئه‌گه‌ر تا 17ی شوبات ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بواری ئه‌وه‌یان هه‌بوو،
به موناسه‌به و بێ موناسه‌به نکولی له‌وه بکه‌ن که کوردستان
جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ تونس و میسر نیه و ته‌نیا ده‌یانتوانی به‌و(
درۆ) یه وره بده‌ن به خۆیان و قه‌ڵه‌م به ده‌ست و خزمه‌تکاره
جۆراوجۆره‌کانیان، که ڕابردووی ئه‌مان زۆر جیاوازه له ڕابردووی بن
عه‌لی و موباره‌ک و گوایه ئه‌مان به کوده‌تا و به سواری پشتی ده‌بابه
نه‌هاتونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ئێستا ده‌بێت بیر له‌وه بکه‌نه‌وه
که ده‌یانه‌وێت له داهاتودا چ جیاوازی و لهیهکچونێک بخه‌نه نێوان
خۆیان و ئه‌وانه‌وه: ئایا وه‌ک بن عه‌لی بۆ وڵاتێکی تر هه‌ڵدێن؟ ئایا
وه‌ک موباره‌ک ده‌چنه شرم الشیخهکانی خۆیان له سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلان؟
یان وه‌ک قه‌زافی به هه‌موو جۆره چه‌کێک و به ده‌بابه و فڕۆکه( که
دوور نیه به‌م زوانه نه‌یکڕن یان له کۆمپانیا و ده‌وڵه‌تێکی به
کرێ نه‌گرن) به‌ر ده‌بنه گیانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و له ناکاو کوڕه
ئازاکانیان( وه‌ک سیف اڵاسلام القژافی) دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و به
خه‌مساردی یه‌وه ده‌ڵێن: تا دوا فیشه‌ک ده‌جه‌نگین و ئه‌وی کوژرا
کوژرا، ئه‌ویشی نه‌کوژرا ده‌بێت له برساندا بمرێت؟
توانای خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان له ئێستادا هه‌رچۆنێک بێت و هه‌وڵ و
ته‌قه‌لای ده‌سه‌ڵاتداران و حزبه هه‌لپه‌رسته‌کانی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ،
گۆڕان بۆ ڕزگار کردنیان هه‌رچیه‌ک بێت، داهاتوو تا ئێستا ئه‌و سێ
کۆپییه چاپکراوه‌ی بۆ چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاتداران داناوه، مه‌گه‌ر ئه‌مان
ئیبداعێک له قه‌تڵ و عامدا بکه‌ن و خه‌ڵکی ناچار بکه‌ن کۆپیی چواره‌م
له چاره‌نوسی (دیکتاتۆر) ه‌کان چاپ بکات و بیخاته ئه‌رشیفی مێژووه‌وه!چونکه
تازه وه‌ک چۆن ئه‌و ساته ناگه‌ڕێته‌وه، که (پێشمه‌رگه) که‌کانی
لقی چوار به کوته‌ک نه‌کێشن به سه‌ری (زمناکۆ) ی شانزه حه‌ڤده
ساڵدا و نهیخهته کۆما(غیبوبه) وه، تازه وه‌ک چۆن ئه‌و ساته ناگه‌ڕێته‌وه،
پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌کانیان په‌نجه نه‌نێن به په‌له‌پیتکه‌ی تفهنگهکانیاندا
و(ڕێژوان) و سورکێو و شێرزاد جوانه مه‌رگ نه‌که‌ن و ده‌یان لاوی
بێئومێدی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م فیرعه‌ونانه بریندار نه‌که‌ن، تازه
وه‌ک چۆن ئیتر ناتوانن ئه‌و بڕیارانه بگێڕنه‌وه که له بیست ساڵی
رابردودا داویانه بۆ تاڵان کردن و هه‌ڕاج کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و سه‌رکوت
کردنی چین و توێژه ناڕازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئاواش هه‌رگیز
ناتوانن ئه‌و چاره‌نوسه بسڕنه‌وه که هه‌ر ئێستا سێ کۆپیهیان له به‌رده‌ستدایه!
21\2\2011
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|