ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان و سزای له سێداره‌دان.
تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن هه‌رچ کاتێک گوێبیستی هه‌واڵی له سێداره‌دانی مرۆڤێک ده‌بین، ڕاسته‌وخۆ تارماییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر به پێش چاوماندا دێتوده‌چێت.
مێژووی ڕابردوی مرۆڤایه‌تی گه‌واهی ده‌ری ئه‌و ڕاستیه به‌رده‌وامه‌یه که ته‌نها حوکمی تاکڕه‌ویه‌تی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و تۆتالیتاره‌کانه پڕاو پڕه له ترس. ترس به‌و مانایه‌یه‌ی هه‌رچه‌مکێک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ده‌ستی بۆ برد له شێوازی بره‌و دان به مانه‌وه‌ی خۆی، ئه‌وا ده‌بێت بێ سێ‌و دوو تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێی ڕه‌وا و قبوڵ بێت. یانی سه‌پاندنی هه‌رجۆره ته‌سه‌ورێک که ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی بۆ ئێستای و ئاینده‌ی حاکمیه‌ته‌که‌ی، نابێت هیچ که‌سێک لاری لێی هه‌بێت یان ڕه‌خنه‌ی لێبگرێت. ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی هه‌رچ جۆره به‌رهه‌ڵستکاریه‌کی تاکی یان گروپی دژی ئه‌و چه‌مکانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر ده‌یسه‌پێنێت. هاتنه مه‌یدان دژی به‌مانای ده‌رچوونی ته‌واو ده‌گه‌یه‌نێت له پره‌نسیپ و ستراتیژیه‌تی حاکم. لێره‌دا ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وه به ڕه‌وای ده‌بینێت بۆخۆی ته‌نها چه‌مکی ترساندن و تۆقاندنه به‌سه‌ر هاوڵاتیه‌کانیدا. جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش به کارپێکردنی سزای له سێداره‌دان یان زیندانی کردنی هه‌تاهه‌تای ته‌واو ده‌بێت. بۆیه مێژوی ڕابردوو و به‌رده‌وامی ئه‌و کاراکته‌ره ترسنۆک و دژه ئازادی و یه‌کسانی خوازانه، بۆ پێناسه‌کردنی چه‌مکی مافی ڕه‌وایه‌تی هه‌قی هاوڵاتی بوون و مافی ڕه‌وایی بوون بۆ ده‌ست ڕاگه‌یشتن به چه‌مکی ئازادی سیاسی و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه بۆ ده‌ستخستنی ژیانێکی باشتر، به حه‌رامکراوێکی هه‌قخوازانه‌ی خۆی بینیوه. واته هه‌رچ کاتێک ڕوو به ڕوو بونه‌وه هه‌بوبێت دژی یاسا و حوکمه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، هه‌رده‌م سزای له سێداره‌دان وه‌ک باشترین حوکمی یاسای دیکتاتۆر جێبه‌جێ کراوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جمهوری ئیسلامی ئاخونده‌کانی ئێرانیش پێی هه‌ڵده‌ستن بۆ جێبه‌جێ کردنی سزای له سێداره‌دان دژی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، ته‌نها ئه‌و ڕاستینه‌یه ده‌رده‌خات که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پڕ له جاهیلیه‌ته تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک دژی ئازادی سیاسی و مافه‌کانی هه‌قی هاوڵاتی بوونه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه، مێژووه‌که‌ی نیشان ده‌ری ئه‌و ڕاستینه‌یه که چه‌نده بۆی بکرێت درێغی ناکات له بره‌و دان به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و سزایه. هه‌رئێستا که‌م نین ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه سیاسیانه‌ی له نێو زیندانه تاریکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا زیندان کراون، ئه‌و زیندانی کراوانه پێکهاته‌یه‌کن له سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته. ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه هیچ کات ئاماده نیه گوێ له هیچ لایه‌ک بگرێت، چونکه ئه‌و ئێستا له دژوارترین کاته‌کانی خۆیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، پڕاو پڕ له قه‌یرانی سیاسی و قه‌یرانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه.
بڕیاری سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی (ئیحسانی فه‌تاحی) ڕۆژی چوارشه‌مه ڕێکه‌وتی 11/11/2009 ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌سته و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیانه‌ی داوایان کرد له ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان ئه‌و بڕیاره ڕابگرێت، چونکه ئه‌وه دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی بڕیار نامه‌ی جاری گه‌ردوونی مرۆڤایه‌تیه، به‌ڵام نه چونه ژێر باری ئه‌و بڕیاره‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی دیکتاتۆره‌کانی سێبه‌ری خودای سه‌ر زه‌وی، ته‌نها یه‌ک ده‌سته‌واژه ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی جێبه‌جێ نه‌کردبایه، هه‌رچی زیاتر ده‌گه‌شت به‌و بڕوایه‌ی بۆ سبه‌ینێ ده هێنده‌ی دیکه ڕه‌خنه‌گران و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی دژی، زیاد ده‌بن؟
به‌ڵام ئاخۆ به جێبه‌جێ کردنی ئه‌و سزایه ده‌توانێت گه‌واهی ده‌ری ئه‌و چه‌مکه بێت که چیتر خه‌ڵکی ئازادی خواز و چه‌وساوه نایه‌نه مه‌یدان و ته‌سلیم به بڕیاره کوێره‌کانی ئه‌وان ده‌بن؟ ئه‌مڕۆ چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئێران له هه‌رکات زیاتر هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌که‌ن، که چیتر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزم و مه‌زهه‌ب گه‌رایی نیه خواسته‌کانیان بۆ ده‌سه‌به‌ر بکات، ئازادیه سیاسیه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌م بکات، ژنان وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤن هه‌قی ڕه‌وایه‌تی خۆیان هه‌بێت له جێبه‌جێ کردنی خواسته ئینسانیه‌کان. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاخونده‌کان زۆر باش گه‌شتوون به‌و بڕوایه‌ی که ته‌نها چه‌مکێک بتوانێت بیان هێڵێته‌وه، چه‌مکی جێبه‌جێ کردنی ترس و تۆقاندنه. ئه‌وان باش ده‌زانن هه‌رچ کاتێک جۆرێک له کرانه‌وه نیشان بده‌ن خه‌ڵکی ئازادی خواز زیاتر ڕێکخراوتر ده‌بن بۆ جێبه‌جێ کردنی هه‌قی ڕه‌وایه‌تی ژیانی خۆیان.
بڕیاری هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و تۆتالیتاره‌کان هه‌رده‌م له‌و خاڵه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، که ئه‌وان باشترین ده‌سه‌ڵاتن، ئه‌وه‌شی دژیان ڕه‌خنه‌ی هه‌بێت به گێره‌شێوێن یان ده‌ستی ده‌ره‌کی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن. ڕژێمی فاشستی به‌عس، مێژوه‌که‌ی لێوان لێو بوو له‌و جۆره ده‌سته‌واژانه، به‌ڵام واقع به جۆرێکی تر خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دژه دیموکرات و ئازادی خوازانه ده‌کات. تائاستی وشیاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی تا ئێستا یاسای سزادانی سێداره ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر تاکه‌کانیدا، چ به‌هۆکاری سیاسی بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رز نه‌بێته‌وه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی که چیتر قبوڵ نه‌کات له ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و یاسایه، ئه‌وا ناتوانێت له گریدراو بونی خۆی به‌و ڕه‌هه‌ندانه‌وه ئازاد بکات، که چه‌مکه‌کانی یاسا و ئه‌حکامی دیکتاتۆریانه ژیانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، یانی مانه‌وه‌ی ژیانی له ژێر سێبه‌ری کۆیلایه‌تی بوندا بره‌وی ده‌بێت. هه‌رکام وڵاتێک له‌م جیهانه‌دا بره‌وی دا به سزای له سێداره‌دان یان بڕینه‌وه‌ی زیندانی کردنی هه‌تاهه‌تای، هیچ گومانێک نامێنێته‌وه که بڵێین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر نیه، چونکه له‌و جێگایه‌ی بڕێک ماف و هه‌قی ڕه‌وای کۆڕ و کۆبونه‌وه و ئازادی سیاسی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌بێت، سزای له سێداره‌دان و زیندانی کردن، بوونی نیه.
ئێستا ئه‌و وڵاتانه‌ی درێژه به‌م حوکمه زه‌لیل و کوێرانه‌یه ده‌ده‌ن، ته‌نها ئه‌و وڵاتانه‌ن، که که‌مترین هه‌قی ژیان بوون ده‌دات به هاوڵاتیه‌کانی، واته ته‌نها ئه‌وانه‌ی حوکمی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه خۆیان بڕیارده‌ر و بڕیار سه‌پێنه‌رن، بۆ هاوڵاتیه‌کانیان نیه هیچ کات دژی ئه‌و چه‌مکانه ببنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ئاستی وشیاری بزوتنه‌وه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه هیچ کات ناتوانێت ملی ته‌سلیم بوون ڕابگه‌یه‌نێت بۆ ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان، به‌ڵکو هه‌رده‌م ئه‌و واقیعه فێری ئه‌و ئاسته له وشیاری ده‌کات که ئه‌وه ته‌نها خه‌باتکردنه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ناچار بکرێت مل به داخوازیه‌کان بدات، ئه‌گه‌ر نا هیچ کات ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر هیچ داخوازیه‌کی ڕه‌وای خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌یانه‌وه.
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێران دا بوونی هه‌یه، بارودۆخێکه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌رچی سامانی ئه‌و وڵاته هه‌یه ته‌نها بۆ خۆیان واته چینی ئاخونده‌کان و سه‌رمایه‌داره‌کان بێت، ئازادی بیرکردنه‌وه و ڕاده‌ربڕین ده‌بێت ته‌نها به‌و جۆره بێت که ئه‌وان ده‌یخوازن، هه‌موو بیر کردنه‌وه‌یه‌ک نابێت له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچێت که ئه‌مانی ده‌سه‌ڵاتدار بنچینه‌که‌یان بۆ داناوه. له‌و لاشه‌وه چینی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له خراپترین بارودۆخدا ژیانیان ده‌به‌نه سه‌ر. گرانی و بێ‌کاری به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بوونی هه‌یه، ئازادی سیاسی تادێت ته‌نگه‌تاوتر ده‌کرێت، هاتنه مه‌یدانی ملیۆنان خه‌ڵکی ئازادی خواز له‌سه‌روده‌می هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا، دیاریه‌ک بوو خه‌ڵکی به ڕاشکاوانه دای به‌گوێی ئاخونده‌کاندا، که چیتر ئه‌و خه‌ڵکه خوازیاری ئاوا ده‌سه‌ڵاتێک نین، ئه‌گه‌ر چی باڵی ڕیفۆرم خوازه‌کان وه‌ک ڕابه‌رایه‌تی کردنی ئه‌وهاتنه مه‌یدانه دیار که‌وتن، به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه و ئازادی خوازه هه‌رده‌م دڵی لێده‌دات بۆ ئه‌و چرکه ساته‌ی که بۆ هه‌میشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دژه ئینسانیه بۆ یه‌کجاره‌کی له گۆڕ نرێت، نه‌ک به‌ره‌و ڕیفۆرم کردن هه‌نگاو بگرێت. چونکه هیچ ڕیفۆرم کردنێک ناتوانێت ئه‌و کۆمه‌ڵه یاسایه ده‌ست کاری بکات که ڕابه‌رانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دایان ڕشتووه.
خه‌ڵکی ئازادی خواز بۆ هه‌میشه دژی یاسای سزادان و له سێداره‌دانه، ئه‌وه ته‌نها ڕژێمه چینایه‌تیه دیکتاتۆر و سه‌رمایه‌داره‌کانن، بنیات نه‌ری کردنه‌وه‌ی هه‌زاران زیندانن بۆ خه‌ڵکێک که دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه. له جێگایه‌کدا مافی ڕه‌وای هه‌موو که‌سێک هه‌بێت بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئازادانه و دوور له سه‌پاندنی چه‌مکه‌کانی ترس و تۆقاندن، هیچ کات بوونی زیندان پێویستیه‌ک نابێت، ئه‌و کات هه‌موو که‌سێک زۆر به ئازادانه‌ی خۆی به‌رگری ده‌کات له مانه‌وه‌ی ئاوا ژیانێکی یه‌کسانی خوازانه، به‌ڵام له سیستمی چینایه‌تیدا، یانی ناهاوسه‌نگ بوونی نێو ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، به‌و مانایه‌ش یاسای ملکه‌چ کردن و سزای زیندانی کردنیش بوونی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆر درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات!
هۆڵه‌ندا 12/11/2009
|