ده‌سه‌ڵاتی
بۆشه‌کان؛
عومه‌ر هه‌نگاو
نووسه‌ری بابه‌ت باوه‌ری وایه یان پێی گوتراوه که ده‌بێت باوه‌ر بکات به‌وه‌ی که گوایه ئه‌مریکا له‌وسه‌ری دونیاوه هاتووه و بووه‌ته په‌یامبه‌ری ئاشتی و ئازادیی له عێراق. ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین سال برسیکردنی خه‌لکی ئه‌م ولاته و پاشانیش باراندنی بۆمبا و موشه‌ک به‌سه‌ر خه‌لکدا و کوشتنی ده‌یان هه‌زار مرۆڤ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داگیرکاری‌دا و سه‌رهه‌لدانی ده‌یان گروپی تیرۆریست و مافیا و زیندووبونه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خێله‌کیی و مه‌زهه‌بی و شۆڤێنستی و له ئه‌نجامیشدا دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی پایه (خێله‌کیی، ناسیونالیستیی، دینیی) که له سایه‌یدا هیچ ئاینده‌یه‌کی رۆشن بۆ خه‌لکی ئازار و ئه‌شکه‌نجه بینیوی ئه‌م ولاته به‌دی ناکرێت و رۆژ به‌رۆژ ماهییه‌تی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ده‌ستکردی جۆرج بۆش و هاوشێوه‌کانی زیاتر ده‌رده‌که‌وێ.
ئه‌مریکا راشکاوانه هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش به ده‌وله‌تی فاشستی یه‌هودیی ئیسرائیل ده‌کات بۆ کوشتنی خه‌لکی بێ تاوانی فه‌له‌ستین و ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٢ رۆژی تاوانکاریی ئه‌م ده‌وله‌ته هه‌زاران منداڵ کوژران و بریندار بوون.
تیرۆریزمی ده‌وله‌تی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هۆی سه‌رهکیی و یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌کردنی گروپه تیرۆریسته‌کان بوو له جیهاندا، به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌ی ئه‌مریکاش له ئه‌ستۆی ئه‌و دوو زاته‌ی کوڕ و باوک (جۆرج بۆش و کوره‌که‌ی) دایه. من دلنیام هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست له جیهاندا، نه‌فره‌ت له رۆژانی ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو مرڤکوژه ده‌که‌ن و هه موو ئه‌وانه‌ش که له عێراق و کوردستان و جیهاندا رۆژانێک و به هه‌رجۆرێک بووه پارێزگاری‌یان له کرده‌وه و بیرورای ئه‌و ده‌وله‌ته و ئه‌و دوو تاوانباره کردووه که ده‌ست و ددانیان سووره به خوێنی هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی بێ تاوان، که‌م یان زۆر هاوبه‌شی تاوانه‌کانی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ن و پێویسته داوای لێبووردن له مرۆڤایه‌تی بکه‌ن.
omer_hangaw@yahoo.com
|