په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١١\٢٠١٣

دەسەڵاتی کوردی چیمان پێ دەڵێ؟!
- نامەیەک بۆ دەسەڵات و رای گشتیی -
 


ئێمە لەمێژە درکمان بەوە کردووە کە دەمێکە و بەتایبەت لەدووای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، نەغمەیەکی ناسیۆنالیستی ڕووکەش و ساختە خەریکە بە قوڵی دونیای ئێمە وێران و خاپور دەکات، نەغمەیەک بەدەستێکی ھەست و سۆزی عەوام بۆ خۆی پەلکێش و بەدەستەکەی تریشی زام و برینەکان قوڵترو قوڵتر دەکاتەوە و کێشەو ململانێی قورستر ڕووبەڕووی کۆمەڵگا دەکاتەوە و دەیخزێنێتە نێو پەیوەندییەکانی ئینسانی کوردەوە، بێگومان کەرکوک وەکو شار، وەک پێگەی جیۆپۆلۆتیکی، وەکو پێگەی کۆمەڵایەتی و روحە فرەیی و پلورالییەکەی، جیاوازتر لە شاران و شوێنانی تری کوردستان ئەم وتار و نەغمە ناسیۆنالیستەی تێدا تەوزیف کراوە و خەسترو قەترانیتر ئەم ئاوازەی تێدا ساختە کراوە، بەمانایەکی تر چیتر کەرکوک لەوە دەکەوێت کەیس و بابەتێکی نیشتمانی و نەتەوەیی باڵاو پیرۆز بێت، بەپێچەوانەوە بەڵکو لەوە نزیک دەکرێتەوە ببێتە بەرداش بۆ ململانێ پرۆکێنەرەکانی دونیای سیاسەت و سیاسەتکاران.
 

ئێمەی نوسەران، ڕوناکبیران، ھونەرمەندان، شانۆکاران و رۆژنامەنووسان، چەندین جار ویستومانە نامەو بەیاننامەی دەستەجەمعی بنووسین، بەڵام ترسی گەورەمان لەوە بووە بێ بنەما تومەتی تەخریب و تەخوین بخرێتە پاڵ وەزیفەی مەعریفیمان و بەئاراستەیەکی تر لێکبدرێتەوە، دیارە ئەمەش ھەڵەیەکی تری کوشندەی سیاسەتە لەژیانی کلتووری و مەعریفی ئێمەدا، کە بەردەوام خۆی دووبارە دەکاتەوە، بەڵام ئەمجارە دەمانەوێت ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ، ڕوون و ئاشکرا سەبارەت بە ئەداو روئیای خراپی دەسەڵاتی کوردی بخەینە سەر مێزەکانیان لەمەڕ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەم شارەداو بەتایبەت نەوەیەکی ڕوناکبیر کە لەم شارەدان و ئێستاشی لەگەڵدا بێت باجی گەورەیان بەخوێن و ئێسک و فرمێسک داوەو دەیدەن، بۆیە چیتر ئامادە نین خۆیان ژێر پێی یارییەکانی دەسەڵات و بەڵێن و پەیمانە وەھمییەکانی بکەن، بەڵێن و پەیمانگەلێک خوودی خاوەنەکەی بڕوای پێ نییەو دەیەوێت باوەڕ بە کۆی کۆمەڵگە بھێنێت.


ئێمە تەواو ھەست بەوە دەکەین کە دەسەڵاتی کوردی دەیەوێت لەرەمزە جوانەکانی کەرکوک و گەرمیان بدات، کە نوسەرو روناکبیر ھونەرمەندەکانییەتی، واتا پێش ئەوەی کەرکوک بکات بەزۆنێکی وێران و خاپور، دێت و لە سیمبولە دیارەکانی ئەم شارە دەدات بەوەی تائیستا بچوکترین رێزی لەم نوخبەیە نەگرتووە، لەم سۆنگەیەوە ئێمە پێمان وایە دەسەڵاتێک ڕێزی رۆشنبیرو قەڵەم بەدەستەکانی نەگرێت، بێگومان ڕێزی خەڵکەکەیشی ناگرێت، گوێ بۆ رۆشنبیرەکانی نەگرێت، گوێ بۆ ئینسانەکانی تریشی ناگرێت، دەسەڵاتێک حورمەت بۆ نوسەرو و ڕوناکبیرەکانی دانەنێت، ڕێز بۆ ئینسانەکانی تری کۆمەڵگاش دانانێت.


دیارە چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزارەتی رۆشنبیری، ناوی ئەو کەسانەی بڵاو کردەوە کە کۆمەک دەکرێن بۆئەوەی بتوانن ھەر ھیچ نەبێ کەمێک ژیان و گوزەرانیان باشتر بکەن و کتێب و پرۆژە ھونەرییەکانیان شەرەفمەندانە بخەنە بەر دەست خوێنەرو بینەر ، بەڵام زۆر بەداخەوە، ساڵی پار لە کۆی (٧٩٠) کەس تەنھا (٢٠) کەسی خەڵکی (دڵ و قودسی کوردستان)ی تیادا بوو ، ئەمساڵیش زۆر ناعادیلانەترو تراژیدی تر لە کۆی (٦٩٤) کەس تەنیا (٥) کەسی تێدایە خەڵکی (دڵ و قودس) بن ، وەک ئەوەی بڵێی ئەم شارە نە ڕوناکبیرو نە ھونەرمەندی تێدا نەبێ ، بێگومان ئێمە ھەر ساڵی پار دەلالەتە قوڵ و ریشەییەکانی ئەم سوکایەتی پێکردنەمان ھەست پێکرد ، کە دەلالەتی سیاسی و حیزبین لەسەر حیسابی کەرکوک و کەرکوکییەکان، وەزارەتی ڕۆشنبیری کە بانگەشەی (ڕێزگرتن لە قەڵەم و مەعریفەت) دەکات و، وای پیشان ئەدات رێزی نووسین و داھێنان دەگرێت، بەڵام ئەمە نە جاری یەکەمەو نە جاری دووەم کەرکوک و گەرمیانییەکان سوکایەتییان پێ دەکرێت و رێزو و حورمەت لە ماندوو بوونیان ناگیرێت، وەزارەتێک کە مەعریفەو ھزروو ھونەر و ئەدەب ناناسێت و بێ ھیچ پێوەرێکی مەعریفی لیژنەی ھەڵسەنگاندن دروست دەکات و دوواجار رێزی لیژنەکەش ناگرێت و ھەڵیدەوەشێنێتەوە و بەئارەزووی خۆی پارەو پولی وڵات بەسەر خەڵکی شیاو و نەشیاودا تەخشان و پەخشان دەکات ، ئایا ئەم وەزارەتە بە چ شێوەیەک و بەکامە پێوەر بە خۆی دەڵێت (وەزارەتی رۆشنبیری)؟!


بۆیە ئەوەی بۆمان گرنگە بە ھەمووانی بڵێین لەم چەند خاڵەدا چڕی دەکەینەوە:


خاڵی یەکەم: دەبێت ھەرچی زووە وەزارەتی رۆشنبیری سەبارەت بەم کارەی کردوویەتی ڕونکردنەوەمان بداتێ بەوەی بە چ پێوەرێک ئەم پارەیەی دابەش کردووە بە بێ رەچاو کردنی پرۆژەکان ھەر کەسێک و بڕی چوار ملیۆن دیناری دراوەتێ، لەمەشدا تەنھا سیستمێک پشتی پێ بەستبێت بریتییە لە سیستمی گروپی..!!


خاڵی دووەم: دەبێت وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕونکردنەوەی خێرامان بداتێ بۆچی ئەم وەزارەتە بەردەوام و بەئەنقەست مەبەستێتی سوکایەتی بەکەرکوک و رەمزەکانی بکات ؟ ئایا ئەمەی دەکرێت کاکی وەزیر دەیکات، یان لە سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمەوە ئەم بێرێزییە رەوانەی ئەم شارەو رەمزەکانی دەکرێت، ئەمانەوێت تێبگەین لەوەی کە ناتانەوێت خزمەت بە کەرکوک و گەرمیان و روناکبیرەکانی بکەن بۆچی سوکایەتییان پێ دەکەن؟!


خاڵی سێیەم: داواکارین ھەرچی زووە لە کۆی ئەو کەرکوکییانەی فۆرمی ئەم ساڵیان بۆ سندووقی کۆمەکی کلتووری پڕ کردۆتەوە لانی کەم سەد کەسیان کۆمەک بکرین بە پلەی (A) وەکو خۆیان ناویان لێناوە.


خاڵی چوارەم: لەکاتێکدا ئەگەر وەزارەت بەپیری خاڵی سێیەمەوە نەھات، ئەوا ئەو کاتە ئەو ئەرکە کلتوری و مەعریفییە دەخەینە ئەستۆی پارێزگاری کەرکوکەوە پێی ھەستێت، چونکە بەھاوشان ئەو پرۆژانەی لە بوارە جیاجیاکاندا لەم شارەدا ئەنجام دراون، پێویستە ئەم پرۆژەیەش وەک پرۆژەیەکی گەشەی مرۆیی تەماشا بکرێت، کە دەچێتە خانەی ئاوەدانکردنەوەی شاروو بووژانەوەی گیانی بەرپرسیارێتی و ئاستی روحی تێکرای پێکھاتەکانی ئەم شارەوە.


خاڵی پێنجەم: بێگومان ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری بەزوویی وەڵامی خاڵی سێیەم نەداتەوە و ئەو داواکارییە جەوھەرییە جێبەجێ نەکات، ئەوا ئێمە ھەڵویستی تووندی دەستەجەمعی خۆمان رادەگەیەنین و خۆمان و قەڵەمەکانمان لە ھەموو بڕیارو ئامادەگییەکی ئەو وەزارەتە بێ بەری دەکەین.


خاڵی شەشەم: چاوەرێی کردەوەی وەزارەتی رۆشنبیرین، کردار نەک قسەی دووبارە کە بەو پەڕی سوکایەتی دەزانین.


واژۆ / کۆمەڵێک نووسەر و رۆناکبیری شاری کەرکوک و گەرمیان:

 
١- بورھان ئەحمەد..شاعیر و وەرگێڕ
٢- ھیمداد شاھین..نووسەر و لێکۆڵەر
٣- سەباح ئیسماعیل .. نووسەر و وەرگێڕ
٤- حەمە سەعید زەنگەنە.. چیرۆکنووس
٥- دانا عەسکەر .. نووسەر و شاعیر
٦- لەتیف فاتیح فەرەج .. نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٧- شاڵاو محەمەد.. ڕۆژنامەنووس
٨- مەھدی زریان .. شاعیر و ڕۆژنامەنووس
٩- موعتەسەم ساڵەیی..نووسەر و ڕۆماننووس
١٠- موعتەسەم ساڵەیی.. نووسەر و ڕۆژنامەنووس
١١- عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) ..شاعیر و وەرگێڕ (کەنەدا)
١٢- مەحموود نەجمەدین..نووسەر و چیرۆکنووس
١٣- سامان محەمەد..نووسەر و مامۆستای زانکۆ
١٤- ھەردەوێڵ کاکەیی .. نووسەری کەلەپووری
١٥- عەبدوڵا زەنگەنە..نووسەر و وەرگێڕ
١٦- عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ.. نووسەر و وەرگێڕ
١٧- ئەحمەد عارف..شاعیر و چیرۆکنووس
١٨- دابان کامیل..ھونەرمەند موزیکژەن
١٩- حەسەن جومعە..شاعیر
٢٠- عەباس جەمیل جێماو..شاعیر و ھونەرمەند
٢١- محەمەد حەداد..شانۆکار
٢٢- نوێنەر فاتیح .. ڕۆژنامەنووس
٢٣- عەبدولستار جەباری..ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ
٢٤- ڕۆزار ئەحمەد..شاعیر
٢٥- ڕامان حوسێن..ھونەرمەند پەیکەرتاش (فیلەندا)
٢٦- سالار ئیسماعیل سەمین..چیرۆکنووس و ڕۆماننووس
٢٧- بورھان سلێمان..ڕۆژنامەنووس
٢٨- ئاسۆ چرپە..شاعیر
٢٩- شوکور ساڵەیی..بەڕێوەبەری پەیمانگای ھونەرە جوانەکان
٣٠- بورھان بەرزنجی..شاعیر
٣١- ڕێبوار تەیب..شاعیر
٣٢- خالید باشبڵاخی..شاعیر
٣٣- ھێمن حەسیب ..ڕۆژنامەنووس
٣٤- عەباس مەجید داودی..شاعیر و نووسەر
٣٥- شاسوار محەمەد..ھونەرمەند موزیکژەن
٣٦- شوان سەدایی..شاعیر
٣٧- سەڵاح قابیل..شاعیر
٣٨- سۆران کامەران..ڕۆژنامەنووس
٣٩- تەھا تەیفور..نووسەر
٤٠- ھێمن دەلٶ..ڕۆژنامەنووس
٤١- ئەحمەد ھەستیار..شاعیر
٤٢- شەریف محەمەد عەلی..نووسەر
٤٣- عوبێد ئەحمەد..نووسەر
٤٤- عەلی عومەر..نووسەر و وەرگێڕ
٤٥- ئیبراھیم مەجید تاڵەبانی .. شاعیر و نووسەر
٤٦- ھاشم عاسی کاکەیی.. نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٤٧- نزار محەمەد سابیر..نووسەر
٤٨- ھۆشیار بەکر عەزیز..فەرمانبەر
٤٩- سێبەر ئەحمەد..شاعیر
٥٠- ئەمیر فەخرەدین..مامۆستای زانکۆ
٥١- جەلیل محەمەد شەریف..نووسەر
٥٢- شاخەوان کەرکوکی..نووسەر
٥٣- خالید عەبدل..نووسەر
٥٤- عەبدولوەھاب ئیسماعیل..ڕۆژنامەنووس
٥٥- ھیوا حوسێن ئەمین..نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٥٦- ڕزگار شوانی ..نووسەر و رۆژنامەنووس
٥٧- ئەسعەد جەباری..نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٥٨- حەسەن عەلی حەوتەغاری..نووسەر
٥٩- ئومێد عەندولڕەحمان جاف..ڕۆژنامەنووس
٦٠- ئەنجام سەعید خالید..ڕۆژنامەنووس
٦١- دلێر ڕەفیق عارف..ڕۆژنامەنووس

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک