٨\٧\٢٠١٦
دەسەڵاتی کوردی و بێ دەسەڵاتیی و میللەت
فرۆشتن!

ھێمن رەشید عیسا
ھەردوو حزبی حزبی دەسەڵاًتدار نایانەوێت لەوە بگەن کە زۆرینەی گەلی
کورد لە شێوازی حکوومڕانی ئەوان و سیاسەتی ناوخۆو کوردستانییەتیان
ناڕازی و بێزارن.چوونکە لەسایەی ئەو حکوومڕانییەدا سیستەمی داد پەک
خراوە و نەوت و گاز و سامانی تری خەڵکی کوردستان بە ھەراج و بەتاڵان
دەبەن یاری بە قووت و مووچەی فەرمانبەران دەکرێت , کوژەرو ئەنفالچی
پارێزگارییان لێ ئەکرێت , گەندەڵی و ژن کووشتن و تووندووتیژی بەرەو
کارەساتێکی سامناکمات دەبات بە جۆرێک ھەموو سنوورەکانی مرۆڤایەتی و
یاسایی شکاندووەو بەزاندووە, لەکاتێکدا براو خوشکانی یەزیدیمان کەشەرەف
و کەرامەتی ئێمەو ھەموو گەلی کوردن زۆر بە ئاسانی خرانە ژێر دەستی
دووژمن وە بەجێیان ھێشتن کەنزیکەی ٣٠٠ بو ٤٠٠ ھەزاری کوردانی یەزیدی
پشت گوێ خران .دەبوایە ئەو کەسانە لەسەرکردەو ھێزەکانی سەربازی بدرێن
بەدادگا وە روونکردنەویەکی چڕ و پڕ بدرایە بە گەلی کورد کە کێ بوون
ئەوانەی خیانەت و زووڵمیان لە گەلی خۆشەویستی کوردی یەزیدی کرد بەڵام
تا ئێستا ھیچ کاردانەوەیەک نەبینراوە ئەو دەستە چەپەڵانە کێ بوون و
ھۆکارەکەی چی بوو؟؟!!!
بەداخەوە لە کوردستان دا درگای سنووری بەدەم کوردەکانی ڕۆژئاوای
کوردستان دادەخرێت و دەست لەناودەستی تورکیای دیکتاتۆرو زاڵم ئەکرێت لە
کاتێکدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە حزب گەورەترە لەو دەسەڵاتە ھیچ
پاڵ پشتییەکی بۆ کوردانی باکوری کوردستان پیشان نەداوە بەڵکو درگای بۆ
دووژمنی کورد واڵا کردووە بە ئارەزووی خۆیان کوردەکانمان تۆپ باران
ئەکەن .حکوومەتی ھەرێم و ھەموو بەرپرسانی کوردستان کە بە پێی یاسا دەبێ
پارێزگاری لە ژیان و موڵک و سامانی خەڵک و سەروەری ھەرێمی کوردستان
بکەن.دەست درێژی سەربازی دەوڵتی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و
بۆردوومانکردنی بناری قەندیل کووشتن و ماڵ وێرانکردنی خەڵکانی ئەو
ناوچەیە بێ گوومان لە ئەستۆی تەواوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە کە بێ
دەنگە و نارازی نییە بەرامبەر ئەو کارە چوونکە دەسەڵاتی تورکیا لەسەر
زاری خۆیان ئاماژەیان بەوەدا کە دەسەڵاتەکەی ھەرێمی کوردستان لەڕێگای
حکوومەتەکەیەوە ھەماھەنگییان بۆ دەکات کە ئەمەش خیانەتە بەرامبەر ھەر
چوار پارچەی کوردستان.
دەوڵەتی کوردی بەو جۆرە درووست نابێت کە
خوێنی میللەتت ئەفرۆشرێت بۆ پارەو کورسی ,بۆیە پێویستە ھەوڵی دڵسۆزانە
بدرێت بە کاراکردنەوەی پەرلەمان و وە ببێتە ئومێدێک بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان نەک درووست کردنی زیاتر ئاڵۆزی لەوکێشەو بەربەستانەی ھەرێم و
گەلەکەمان کە ھەیەتی , وە ھەروەھا ھەموو پەرلەمانتاران وەزیرەکانیش بە
روحێکی کوردانەو برایانە بگەرێنەوە ھەولێر و گفت و گۆی جدی و دڵسۆزانە
ئەنجام بدرێت وە پێویستیشە لەسەر شەرعییەتی دەسەڵاتی پەرلەمان کە
باڵاترین دەسەڵاتی ھەڵبژێراوە لە ھەرێمی کوردستان دا و سەرچاوەی قانون
دانان و چاودێری کردنی بەرێوەچوونی کارەکانی حکوومەتە جەختی لەسەر
بکرێتەوە کە ئەم وڵاتە یاسا و پەرلەمان کەدەنگی میللەتە بێ ڕێزی پێ
نەکرێتەوە دووبارە.
بۆیە ناخی میللەت دەڵێت ئەکەر ھەوڵەکان بۆ خزمەتی نیشتیمان و میللەت
بێت بێ گوومان دڵ خۆشکەرن و بەھەموو لایەک پشت گیری لێ ئەکەین وە
ئەگەریش وەک بینیمان بۆ تاڵان کردن بێت ئەوا ھەرگیز پێشکەوتنی دەسەڵاتی
یاساو دیموکراسی نابینین ھەتا خۆفرۆشی ھەبێت وە ئەم کارانەی دووحزبە
شاھانەکە پێویستە بگۆڕێت بەرەو یاسا ڕێزگرتن و میللەت خۆشویستن نەک وەک
ئەوەی درووستیان کرد لە ناوماندا ڕق و کینەو دووژمنایەتی یەکتری بۆ
خاتری کورسی و پارە واتە من دەڵێم دەسەڵات بۆخۆیانە وە بێ دەسەڵاتی
میللەت وە فرۆشتنی گەل و سامان و خاک لە ژێر ناوی کوردایەتی و خەبات.
ئەمە دەسەڵاتە یاساو مرۆڤایەتیەکەتانە بەرامبەر کوردستان و خوێنی
شەھیدان ؟!
یان ئەمە بێ دەنگی کوردە بەرامبەر خوێن مژینی بێ دەسەڵاتان؟!
haymanrashidissa@yahoo.com
|