١٨\٣\٢٠١٦
ده‌سه‌ڵاتی
سیکولاریی یا ئیسلامگه‌را بۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت!
ئارام ئازاد
گه‌ر به چاكی له چەمک و واتایە هزریی و
سیاسییه‌كه‌ی سیکولاریی بگه‌ین و كاری پێبكه‌ین، ڕه‌نگه ئه‌و كات
سێکولاریزم له (كوفر و ئیلحاد) كاڵ نه‌كه‌ینه‌وه.
سێکولاریزم ئه‌وه نیه كه هه‌ندێك كه‌س وا پیشانی خه‌لكیان داوه كه
(كوفر و ئیلحاد)ه و نزیکبوونه‌وه‌ی كه‌سی موسلمانی ئیسلامی و
نائیسلامی لێی هێڵی سوورە، كه له سێکۆلاریزم گه‌یشتین ئه‌و كات ئه‌و
پرسیاره‌مان لا گه‌ڵاله ده‌بێ "باشه بۆ ده‌یانگوت سێکولاریزم كوفره
و گوناحه!!؟".
دنیای مۆدێرن دنیایه‌كی گۆڕاوه، هه‌میشه ئاراسته و پرسیاری نوێ و
كێشه‌ی تازه‌ی له‌به‌رده‌م ئافەریدە دەکا بۆیه "ناكرێ به شه‌ریعه‌تێكی
نه‌گۆڕه‌وه حوكمی دنیا و هزری مۆدێرن بكه‌ین" ئه‌وه‌ش خاڵی سه‌ره‌كیی
رێکنە‌كه‌وتن و ململانێی ده‌وله‌تی دینی و دنیای مۆدێرنه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كانی جیهان له دنیای مۆدێرن په‌یڕه‌وی
ده‌كه‌ن پێی دەڵێن "به‌زۆر گونجاندنی دین له‌گه‌ل دنیای ئه‌مرۆ" به
واتایه‌كی دیكه ده‌ستكارییکردنی دین له ژێر چه‌تری راڤەکردن و
روونکردنه‌وه و رێگه‌ی راست و... هتد، ئه‌وه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه
بێبه‌ش نه‌بن له ده‌نگ و سه‌دای خه‌لكی موسلمان و دیندار، كه ئه‌وه‌ش
بۆخۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حیزبانه له‌سه‌ر بنه‌مای
ئایدیۆلۆژیی دیارکراو دانه‌مه‌زراون و له هه‌مان كاتیش‌دا دامه‌زراوه‌ی
ده‌ستی مرۆڤن له ژێر ناوی خودا له كاتێكدا په‌یوه‌ندییان نه له
دوور و نه له نزیك به دین و خوداوه نییه وه‌ك خۆیان بانگەشی بۆ
ده‌كه‌ن.
ئێستای مزگه‌وت وه‌ك كلێسای كاسۆلیكیی جارانی لێهاتوه، ئێستا چیدی
شوێنی خواپەرستیی نه‌ماوه، له شوێنی خواپەرستیی گرووپی گه‌نجان له‌وێ
له ژێر ناوی دین و (جیهاد) به‌كارده‌هێنرێن بۆ نیازی سیاسی، وا تێده‌گه‌یه‌ندرێن
كه تاكه چاره‌ی ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ی رێبازی ئه‌و حیزبه ئیسلامییه
نین ئه‌وه‌یه پشتێنێك (تی ئێن تی) به خۆته‌وه ببه‌ستیت و بچیته ناو
خه‌لك و خۆت بته‌قێنیته‌وه، ئه‌و ره‌وشه‌ش هه‌مان ره‌وشی كلێسای
جارانه كه خه‌لكیان په‌لكێشی كلێسا ده‌كرد به هۆی به‌خشینی كارتی به‌خشین
"كلیلی به‌هه‌شت" بۆ خزمه‌تکردنی کاسۆلیک و سه‌رانی كلێسا و كاربه‌ده‌سته
سیاسییه دینییە‌كان.
وه‌لێ ده‌توانین بڵێین به‌رنامه‌ی سێکولاریزم له لایه‌ن حیزبی
ئیسلامییه‌وه به‌كارهێنراوه، ئه‌وه "به شكاندنی سنووری رەوشت"
ناونراوه له لایه‌ن سێکۆلارییەکانەوە، منیش له لایه‌ن خۆمه‌وه به
"چاكترین جۆری بەکار‌هێنان" ناوی ده‌به‌م بۆیه دەکرێ و ناشیاو نییه
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك ناوێكی دینیی هه‌بێ و له زۆرێك ده‌سه‌لاتی
سێکولاریی سێکولارتر بێ، نموونه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ش وڵاتی توركیا و
حیزبی (ئاكه‌په)یه، كه "توركیا گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموكراتی
سێکولارییە له جیهانی ئیسلامییدا" و (ئاكه‌په)ش كه حیزبی فه‌رمانڕه‌وای
توركیایه "سێکولارییەکە له پێستی ئیسلامی‌دا".
aram.galaly95@gmail.com
|