١٢\١\٢٠١١ ده‌سه‌ڵات و کارته‌کانی ده‌ستی.
جا له ئه‌نجامی به‌هێزبوونی ناره‌زایی ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ کپی بکه‌نه‌وه که له ساخه‌تکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد و دوایی به‌خشینه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت، دواییش هه‌ره‌شه‌کردن و کوشتن و گرتن، دوایی هاندانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانیان به نووسینی چه‌ندین بابه‌تی بێسه‌روبه‌ر و درۆ، دوایی ده‌رکردنی بریاری چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاریی، دوایی به سزادان و به‌ندکردن، دوایی له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا قسه له‌سه‌ر بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی.
دوای ئه‌م هه‌موو هه‌وڵدانه که مه‌به‌سته‌کانیانی نه‌هێنایه‌دی.. هاتوون یاساکان به شێوه‌یه‌ک داده‌ڕێژن که هه‌میشه ببنه پاڵپشت بۆیان، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌ک جه‌ماوه‌ری هێناوه‌ته گۆره‌پان و وای له ده‌سه‌ڵات کردووه تاکه رێگه‌یه‌ک که هه‌میشه له کاتی ته‌نگانه‌دا به که‌لکی هاتووه بگرێته به‌ر.. ئه‌ویش حیزبه به ناو ئیسلامییه‌کان و کۆلکه مه‌لایه گوێڕایه‌ڵه‌کانیه‌تی.. که له رێگه‌ی هێرشکردنه سه‌ر رۆشنبیران و ئه‌دیبانه‌وه ده‌یانه‌وێ جه‌ماوه‌ر بێده‌نگ بکه‌ن و یه‌کڕیزیی کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ل ئه‌دیبان و ڕۆشنبیراندا تێکبده‌ن، به‌ڵام وه‌ک ئاشکرایه ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر دین و شیعر نییه و جه‌ماوه‌ریش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی تا ده‌سه‌ڵاتداران چۆک داده‌ن بۆ داخوازییه‌کانیان.
|