١١\٩\٢٠١١ دەسەڵات و رۆژنامەنووس و یەکتر تاوانبارکردن.
تا چەند ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیی و هەڵبژێردراوەى خۆمان وایە و واى کردووە ئهوهیان بە جێى خۆى و قسەى زیاتر هەڵدەگرێ، کاتێک هەر دەسەڵاتێک بە کار و ئهرکهکانی سهرشانی هەڵناستێ و لە هێڵه نیشتماننیی و خزمەتگوزارییهکان لادەدا و بێ باکانە پشت لە بەرژەوەندییه نیشتمانییهکان دەکا، ئا لێرەدا ئەرکى رۆژنامەنووس و راگەیاندنى ئەهلی و خەڵکە پێشکەوتنخوازەکەى ئەو نیشتمانه چییه؟ کاتێک کەسێکى خاوەن دەسەڵاتى حکومیی و حیزبیی کارێکى نەشیاو و ناشایستە بە ئەرکە هەنوکەییەکەى کە ئەرکێکى نیشتمانیانەیە و پێچەوانەى ئەرکەکەى و پلەکەى بۆ خزمەتى کهسیی و دژ بە یەرژەوەندییه گشتییهکان بەکاردەهێنێ.. ئەرکى چاوى سێیەمى ئەم کۆمەڵگایە چییه؟ کە خۆى لە رۆژنامەنووس و راگەیاندنى ئەهلى و ئازاددا دەبینێتەوە.. ئەرکى بە هەڵاکردن و ناوزڕاندن و سووکایهتیی پێکردنه وەک هەندێک راگەیاندن و رۆژنامەنوس کە هێندەیتر بە هەڵەی دەبەن؟ یاخود لەبۆسەدا بن بۆ ئەوەى هەر تاکێکى نێو دەسەڵات و حیزبى دەسەڵات کردارێکى نەگونجاو پەیڕەو بکەن و ئیتر بە جۆرەها شێوە و مۆبایل پەیوەندیی لەگەڵ بگرن و ههراسانی بکەن بۆ ئەوەى هەڵەیەکى گفتارییان بەرانبەر بکەن و دەنگى تۆمار بکەن و ئیتر ئەوانیش لە دادگا و پۆلیس کەیسێک بۆ خۆیان پێکەوەبنێن و خۆیان بناسێنن... یاخود ئەرکیان ئهوهیه لە چوارچێوەى یاساى رۆژنامەگەرییدا کاربکەن بۆ خستنەڕووى هەڵەکان بە بێ ناوزڕان و رێگەگرتن بۆ دووبارەنەکردنەوەى ههڵهیهکی دیکهی لهو جۆره؟
ئهوهی دەیڵێم رووی دهمم له رۆژنامەنووسانى دیار و بەهەڵوێست نییه و رێزم بۆ هەر کەسێکىپێنووس بەدەستى نووسەر و رۆژنامەنووس هەیە.. ئومێد دەکەم کە هەستى هیچ ئازیزێک بریندار نەکەم.. بەڵام لاى هەمووانیش روونە کە ئهوه خهریکه ببێته دیاردە... ئایا لەبرى ئەم جۆرە کردار و گفتارانەى هەندێک لە رۆژنامەنووس کە بە ئاراستهی هزریی و دوور لە خۆپاراستن و تێوەگلانى ململانێ سیاسیەکان مامەڵە دەکەن.. گونجاوتر و باشتر نییه وەک رهوشتێکی رۆژنامەنووسى کە تێیدا ئەرکە پیرۆز و ئەرکە نیشتمانییهکانمان لەپێش چاو بگرین رهفتار بکهین.
ئەگەر دیقەتێکیش لە رەفتار و کردارى زۆرێک لە بەرپرسانمان بدەین کە چۆن رەفتار لەگەڵ پیرۆزییهکانى خاک و خەڵک و نیشتمان دهکهن و کاتێکیش لە هەر دەزگایەکى بینراو یاخود بیسراو یاخود نوسراودا ئەلفێکى بەرانبەر دەگوترێ ئیتر کێچ دهچێته کهوڵی و ئیتر بە جۆرەها تاکتیک دەکەوێتە هەوڵى تۆڵەسەندنەوە لە نووسەرى بابەت یاخود هەواڵەکە و بەهاو پیرۆزیی پێگهکهی بیردەچێتەوە.. گەر بەکوشتن و سەرنگونکردنیش بێ دەبێ تۆڵەى خۆى بکاتەوە کە بەداخەوە ئهو رهفتارانه لە ناخى شۆڕشگێڕانى دۆێنێماندا چرۆیان کردوە کە کوشتوبڕ و لێدان و گرتن و فڕاندنى رۆژنامەنووسانە کە دیاردەیەکى زۆر بەرچاوە لە هەرێمى کوردستاندا.
زۆر گرنگە دەسەڵاتداران و بەرپرسان ئەو شێوە کردارانەیان واز لێ بهێنن و پۆزشیش لە ئاستى رۆژنامەنووسانیشدا بهێننەوە بۆ ئەو مامەڵە نادروستەى بەرانبەریان کراوە و بە هەردوولاش هەنگاوبنێن بۆ کۆتاییهێنان بە هەوڵدانى یەکتر ناشیرینکردن و تاوانبارکردنى یەکتر.. چونکە پەروەردەکردن و بنیادنانى ناخى تاکەکانى کۆمەڵگا لە دید و کردارى ئەو دوو بەشە گرنگ و گەورەیەوە سەرچاوە دەگرێ کە دەسەڵات و رۆژنامەنووسان و رۆشنفکرانى ئەم هەرێمەن، گەر وا بێ ئەوا ئەو شێوازە نادروستەى کردار و گفتارەمان دەبەخشینە نەوەکانى داهاتوو و ئەوانیش بۆ نەوەکانى دواى خۆیان.. کەوابوو ئایندهی نەوەکانى داهاتوومان لێڵ کرد بە بیرکردنەوەى بۆچوونە تایبەتیەکانمان یاخود بۆ سەرکەوتنمان لە ملانێیەکى سیاسى و هزرییدا لە بەرژەوەندیی خودیی و حیزبییمان نەک گەل و نیشتمانەکەمان کە دواڕۆژ گشت لایەکمان لێى بەرپرسیارین.
|