١٦\٥\٢٠١٣
دەشتی جەمال لە
کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی بەریتانیا
داوا دەکا حکومەتی بەریتانیا دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان راگرن.
لەندەن - پەرلەمانی بەریتانیا ١٥\٥\٢٠١٣:
دۆێنی
لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەرلەمانی بەریتانیاکە لەلایەن پەرلەمانتار (ئەندرۆسمس)
لەسەر لیستی حیزبی لیبەر پارتی ئۆپۆزسیۆن بۆ رێکخراوی کەمپەین بۆ
داخستنی گرتووخانەی کامسفیلد رێکخرابوو ، ژمارەیەکی بەرچاو لە ریکخراوە
پەنابەری و ئینسانیەکان تیا بەشداربوون.
کارن جۆنسن هەڵسورای خۆبەخشی فیدراسیۆن سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە
گوتی"لەم کۆبوونەوەیەدا نۆێنەری ژمارەیەک رێکخراو و کەمپینەر دژ
بەگرتنو دیپۆرتی پەنابەران ووتاریان پێشکەشکرد، هەروەها ڕاپۆرتیک لەژێر
ناوی (عەدالەت بۆ پەنابەران لە دانیشتنی دادگاکان) کەلەلایەن کۆمەڵێک
چاودیرەوە ئامادەکرابوو ئاماژە بوو بۆ خراپی رەوشی پەنابەران
لەگرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاو ناعەدالەتی مامەڵەکردن
بەپەنابەران لە دانیشتنی دادگاکاندا بڵاوکرایەوە".
کارن ئەوەشی ووت"لەم کۆبوونەوەیەدا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن
بانگهێشت کرابوو سەرباری دەستخۆشانە لەئامادەکردنی ئەو راپۆرتە باسی
لەکەیسی ئەو پەنابەرە کوردانە کرد کەدوای دیپۆرتیان بۆ کوردستان خۆیان
کوشتوە وەیان لەژیر زەختی سیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتی بەریتانیا و
لەترسی بەزۆرناردنەوە خۆکۆژیانکردوە".
هەروەها کارن وتیشی "دەشتی جەمال لەدریژەی ووتارەکەیدا ئاماژەی دا بە
دۆخی سیاسی عیراقو کوردستان لە سەرکوتی ئازادی و دەستدریژکردنە سەر
مافە وئازادیەکانی خەڵکی کوردستان.. تا تیرۆری رۆژنامەنووسان".
کارن دەڵێت"لەبەشێکیتردا سکرتیری فیدارسیۆن ئاماژەی کرد بە خراپی ژیانی
٦هەزار پەنابەری دیۆرتکراوە کە نە حکومەتی هەرێم نە حکومەتی بەریتانیا
هیچ مسولێتیک لەئاستی کیشەکانیان نیشان نادەن وسەرباری دەیان گرفتی
دەروونی وبیکاری حالەتی خۆکۆژی لێکەوتۆتەوە داوای کرد پشتیوانی بکەن لە
هەڵمەتێک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران بەریخستوەدژ بەگرتن،
زیندانیکردن و بەزۆرناردنەوەی پەنابەران واژی خۆیان بدەن لە یاداشتێک
کە بۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئامادە کرابوو".
لە وێنەیەکی ئەو یاداشتەدا کە بەدەستی ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن
گەیشتوە داوا دەکات پشتیوانی بکەن لەکەمپەینی فیدراسیۆن بۆ راگرتنی
دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان وەهەروەهاحکومەتی بەریتانیا:
"
١. دەست بەجی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ڕابگرێت.
٢. راگرتنی دەست بەجی تەواوی ریکەوتنەکانی پیشتری حکومەتی بەریتانیا
لەگەل حکومەتی عیراق و هەریم سەبارەت بەناردنەوەی پەنابەران.
٣. ئازادکردنی دەست بەجی پەنابەران لەگرتووخانەدەست بەسەرەکان
وئەوانەشی لەژیر ناوی نایاسای هاتوون و..
٤. رێگادان بە پەنابەران بۆ مافی کارکردنو هێنانی خیزان..
٥. پیویستە پەنابەرانی کەمئەندام خاوەن پیداویستیە تایبەتەکان ژیانیان
دابین بکرێت و بە چاوێکی ئینسانیانە مامەڵە بکرێن.
کارن جۆنسن گوتیشی" لەکۆتای کۆبوونەوەکەدا تەواوی بەشدار بوان
یاداشتەکەی فیدراسیۆنیان ئیمزاکرد".
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax:
08715288651,
www.federationifir.com
|