په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

دەشتى جەمال:

"خواست و ناڕەزاییەتیەکانی پەنابەران بەشێکە لەخواست و ناڕەزاییەتیەکانیخەڵکی کوردستانبەرامبەر بەدەسەڵات"

دیدارى بڵاوکراوەى ئۆکتۆبەر لەگەل دەشتى جەمال سەبارەت بەکارو چالاکیەکانى فیدراسیۆنى پەنابەران و کێشەى ناردنەوەى پەنابەران بۆکوردستان.
 


ئۆکتۆبەر: فیدراسیۆن کێیە ؟ کەی دامەزرا؟ لەچەند وڵات نۆینەرایەتیان هەیە؟


دەشتى جەمال: فیدراسیۆن رێکخراوەیەکی جەماوەری سیاسی ئینسانی نادەولەتی یە لە ئاستی جیهاندا بەرگری وداکۆکی لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران دەکات فیدراسیۆن باوەرى وایە کەهۆکارى سەرەکى ئاواربوون و رووهینانى میلۆنەها ئینسان بۆژیانى پەنابەریى و کۆچکردن، دەگەرێتەوە بۆ لەئارادابوونى حکومەت ودەولەتانیک کە تواناى مانەوەى ژیانیکى ئارام وخۆشگوزەران، ئاشایش و بەرابەرو ئازادیان لەهاولاتیانى ژیردەستى خۆیان سەندووە و بەهۆى جەنگ ودەعواى سیاسییانەوە کۆمەلانى خەلکیان لەحالەتیکى نائەمن و سەرکوت خویناویدا راگرتووە.
فیدراسیۆن باوەرى بەوەیە کە "نیشتمان" ئەوشوینەیە کەهەرکەسیک تیدا کار وەیان ژیان دەکات. ئیمە بروامان وایە کەمافەکانى ئینسان جیهانیە وبەهۆکارى جوگرافى و رەگەز، فەرهەنگ وئاین، نەتەوە وچین، تەمەن وشوینى لەدایک بوون، سنوردارنابیتەوە. هەربۆچون وباوەرو بزوتنەوەیەک کەمافەکانى ئینسان بەپێى ئەم هۆکارانە سنورداردەکەنەوە، لەوانە ناسیونالیزم و ئیسلامى سیاسى و راسیزم وفاشیزم و تیورى نسبیەتى فەرهەنگى، بیروباوەر و بزوتنەوەى کۆنەپەرستانەن و لەبنەرەتەوە دژایەتیان لەگەل مافە جیهانداگرەکانى ئینساندا هەیە.
فیدراسیۆن لە ساڵی 1993 دامەزراوە و ە لە 8 وڵاتای دنیا نوسینگە وەیان بەرپرسیارتی و نۆینەرایەتی دەکرێت..


ئۆکتۆبەر: شێوازی کارکرنی ئێوە چۆنە ؟کێ ئەتوانێ بەهرەمەند بێت لەهاوکاری و پشتیوانی فیدراسیۆن ؟چ مەرجیکتان هەیە بۆ هاوکاری؟

دەشتى جەمال: فیدراسیۆن لە هەر شێوازو رەوشی کاریک ئیستیفادە دەکات بەمەرجێک پێچەوانە نەبێت بە ئەهداف و ئامانجەکانی کە ئەگەر بەکورتی بلێم :
* بەرگری بێ قەیدو شەرت لەمافە ئینسانی یەکانی پەنابەران بەبێ لەبەرچاوگرتنی بیرورای سیاسی، نەژاد، دین، نەتەوە ورەگەز وتەمەن...
* رێکخراوکردن و یەکگرتووکردنی ریزەکان و خەباتی پەنابەران لەپێناو بەدیهینانی خواستو داواکاری ئینسانی یەکانیان.
* لەئاستی جیهان بۆ راکیشانی پشتیوانی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و یەکیتی کریکاری و کەسایەتی ئازادی خوازو پێشکەوتووخواز وبەرگری لەبەها ئینسانییەکان تێ دەکۆشێ.
* فیدراسیۆن خۆى بەبەشیک لەبزوتنەوە وبەرەى خەبات لەدژى راسیزم و فاشیزم و کۆنەپەرستى دەزانێ.
* بەرگریکردن لەتەواوی مافەکانی ژنان، فیدراسیۆن کاردەکات لەپێناو دورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر ژیانى ژنان و راوەستانەوە دژ بە تووندوتیژی و کوشتنی ناموسی، وپیاوسالاری وهەموو ئەو هۆکارە سیاسى و یاسایى و فەرهەنگییانەى ئەم دیاردەیە پەرەپیدەدات. و هەروەها فیدراسیۆن تیدەکۆشێت بۆچەسپاندنی تەواوی ماف و ئازادیەکان بۆ ژنان و تەماشاکردنیان وەک هاولاتی یەکسان لەو کۆمەڵگایانەی ژیانى تیدا دەکەن.
بەرگری تەواو لەمافەکانی منداڵان وەک مافێکی جیهانی و راوەستانەوە دژ بە هەر یاسایەکی دینی کە ریگەگری لەبەردەم تیکەڵاوبوونیان لەکۆمەڵگا دا دانآ.
خەبات دەکات لەپێناو پەردان و ئاسۆدارکردنی پەنابەران بەبیرورای سوسیالیستی و مۆدرێن و ئینسانی ،و رزگارکردنی پەنابەران لەکوت و بەندی کۆنەپەرستانەوە ناسیونالیستی و رێکخستنی پەنابەران لەگەل شێوەی ژیان و داب و نەریتی پێشکەوتوخوازانە و ئاویتەکردنی پەنابەران لەو کۆمەڵگایانەی ژیانی تیا بەسەر دەبەن.
بەتووندی دژ بە چەوساندنەوەو پێشیلکاریەکان بەرامبەر بەمافی مرۆڤ لەکوردستان و عیراق تێدەکۆشێ لەئاستی جیهاندا پشتیوانی بۆ رادەکیشێ.
فیدراسیۆن بەرگری تەواو لەو رێکخراوە پەنابەری و دامەزراوە ئینساندۆست و کەمپینە پەنابەری و ئینسانیانە دەکات کە داکۆکی لەمافە ئینسانییەکانی پەنابەران دەکەن لەسەرتاسەری جیهاندا.
* پەنابەران رێک دەخات لەپێناو پشتگیری و بەهیزکردنی ئەو بزووتنەوە سیاسی و کۆمەلایەتیانەی لەعیراق وکوردستاندا خەبات دەکەن بۆ ئایندەیەکی ئاسودەو ئینسانی و دەستەبەرکردنی ئازادی ومافەکانی ئینسان بۆکۆمەڵگای کوردستان وعیراق. هەموو ئەو کەسانەى ئارەزوودەکەن کەلەچوارچیوەى ئامانج وبەلگەنامەکانى فیدراسیۆندا کار بکەن بۆ مەسەلەى پەنابەران، بەدۆر لە بیروباوەرى سیاسى و رەگەز ونەژادیان دەتوانن ببنە ئەندامى فیدراسیۆنء تەنانەت ریکخراوەکانى مافى مرۆڤ ورێکخراوە ئینسانی و پەنابەریەکان دەتوانن بەشیوەى ریکخراوەیەک ببنە ئەندامى فیدراسیۆن.و هەموو پەنابەران دەتوانن بەهرمەند بن لە هاوکاری و هاوپشتی فیدراسیۆن.


ئۆکتۆبەر: کام حزبە پشتیوانی لە ئێوە دەکات ؟پەیوەندی ئێوە لەگەڵ ئەحزاب و دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستان لە چ ئاستێکدایە؟


دەشتى جەمال: ئێمە لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان پشتیوانی راستەخۆ کراوین هەروەها لە ئاستی حزبەکانی کوردستان لەلایەن حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پیشتیوانی لەکارو چالاکیەکانی فیدراسیۆن کراوە هەروەها لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمان چەند داواکاری ئێمەیان خستۆتە بەردەم حکومەت و دیداریان بۆ ساز داوین ، رێکخراوی تواناسازی لاوان و لەئاستی دەزگاکانی راگەیاندندا بە بەردەوامی رۆژنامەی هاوڵاتی پشتیوانی و هاوکاری گۆشەیەکی گرنگی پەنابەرانیان لە دوو تۆی لاپەرەکانی خۆیاندا ئینعکاس کردۆتەوە هەروەها رادیوی نەوا و زۆربەی رۆژنامەکانی تریش لەکوردستان لەو بارەوە سوپاس گوزارین.
لە ئاستی دەرەوەدا لەلایەن رێکخراو و هێزێکی بەرین لە رێکخراوە چەپء پەنابەری و ئینسانیەکان و رێکخراوی پەنابەرانی ئیرانی و کەمپینی دژی راسیزم و فاشیزم ،(جین لامبیرت)ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و لەحزبی سەوزی بەریتانیا (جان مکدوناڵ،نیل جیراد،جیرمی کۆبن) ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و لە وڵاتی سویسراش چەند ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی حزبی سەوز پشتیوانی ئێمەیان کردوە لە وڵاتی سوید و کەنەداش بەهەمان شێوە فیدراسیۆن رێکخراوی ئێمە هاوکاری و پشتیوانی کراوە.. بەشێکیان لە خۆپیشاندانەکانی ئێمە بەشداری کردوە و پشتیوانی راستەوخۆمان لی دەکەن و داوامان لێ کردوە لەیارمەتی گەیاندنی شکاتنامە لەحکومەتی بەریتانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ئەنجام داوین.. و زۆرلایەنی تریش نامەی پشتیوانیان بۆ پەنابەران و ئاراستەی لایەنە پەیوەندی دارەکان کردوە وەیان زۆر جار کۆبوونەوەیان بۆ سازداوین لە پەرلەمان ..هەروەها رێکخراوەکانی وەک لیبوردنی نیو دەولەتی (عفوی دووەلی، هیومەن رایت رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەردەوام نامەو هەولەکانی ئێمەیان بڵاوکردۆتەوە یان نامەیان ئاراستەی حکومەتەکانی ئەوروپا کردوە لەگۆشەی جیا جیا وە..جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لەرێکخراوی پەنابەری و ئینسانی لەسەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و کەندا بەردەم هاوکاری پشتیوانی چالاکیەکانی فیدراسیۆنیان کردوە وەیان بەشێوەی کاری هاوبەش بەرەی هاوبەش لەپێناو خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران دژ بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەو مافی نیشتەجێبوون و بەردەوام لەهینانی پشتیوانی و کاری گەورەی ئەم جەبهە ئینسانیە دریغیان نەکردوە....
دیارە لە ئاستی میدیا کوردی و ئینگلیزی ورۆژنامەکانی زمان حالی ئەو ولاتانەدا بەردەوام کارو چالاکی و هەواڵەکانی ئێمەیان بۆ خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران بڵاو کردۆتە لەوانە سایتی هاوپشتی ،دەنگەکان ،ئەمرۆ ..رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی و الزمان....


ئۆکتۆبەر: سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ،لەبەرکام هۆکارە ؟ئایە ئەو دەوڵەتانە مافیان هەیە ئەو کارە بکەن ،یان یاسایەک هەیە بۆ پاڵپشتی پەنابەران؟

دەشتى جەمال: گۆڕانێکی گەورە ئەمرۆکە بەدیدەکرێت بەسەر سیاسەتی پەنابەری وڵاتانی ئەوروپادا کە ئەویش بەرهەمی ئالووگۆریکە لە ئەوزاعی جیهاندا کە بەدوای خۆیدا کارەساتی لێکەتۆتەوە بەتایبەتی ڕووداوی 11 سپتامبەر و جەنگەکانی کە بەدواییدا هات رۆژ بەرۆژ کارکردی بووە لەسەر گەشەی بالێ ڕاست وحکومەتەکانی ئەوروپادا و گەشەی راسیزم و بەجۆرێک فاشیزمیش کە هەموو ئەم ئالوگۆرانە زۆر فاکتەری کۆمەڵایەتی و سیاسی هێناوەتە پێشەوە هاوکیشەکان بەتەواوى بەقازانجى دەولەت و بەزەرەرى خەلک گۆردران، لەلایەک دەولەت بەبەهانەى گرتنى تیرۆریستان و پاراستنى ئەمنەیەت کەوتۆتە پەلامارى ماف و حقوقە مەدەنىیەکانى خەلک هەروەک ئەمرۆ دەبینرێ بیکاری وگرانی زیادکردنی زەریبە قەیرانی ئابووری ئەم نیزامە کە تراژیدیای گەورەی لیکەوتۆتەوە بۆ بەشەریەت پەنابەرانیش کە کراونەتە دەستی سێیەم لە خوارەوەی ئاستی مەعیشەت و تەریک کراون واتە لەگۆشەیەکى کەنار لە کۆمەڵگادا راگیراون بوونەتە قوربانی سیاسەتى بالى راستى دەولەتانى ئەوروپایى و کۆمەلە بریاریکیان بەدژى پەنابەران هیناوەتە کایەوە و لەلایەکیتریشەوە ژورنالیست و دەزگاکانی راگەیاندنی سەربەدەولەت کەوتنە دەستپێکردنی مانۆرێکی تەبلیغاتی نەژاد پەرستانە بەدژی خەڵکی بیانی، ودەولەتیش ئەم فرسەتەی قووستەوە بۆ هیرش بردنەسەرپەنابەران و مافى پەنابەریتى کەسەرەنجام حەملەى گرتن و دیپۆرتکردنەوەى پەنابەرانى لیکەوتەوە. ئەم سیاسەتە جگەلەوەی سیاسەتێکی نائینسانییە، ناگوونجێ لەگەل هیچ یاسا و پێوانەیەکی نیودەولەتی لەبارەی مافی پەنابەرانەوە کە دەولەتان خۆیان ئیمزایان کردوە هاوکات ئەم حکومەتانە نایانەویت ئاکامە زیانبارەکانی سیاسەتی چەوتی خۆیان قبوڵ بکەن لە سیاسەتی شەرخوازی و جەنگ و نائارامی و کاولکاریەک کەبەسەر خەڵکی عیراقدا دایان سەپاندوە، وئیستاش بەزۆر قەبلاندنی حکومەتکی کۆنەپەرستانەی قەومی ودینی ودەستووریکە کەهیچ بەهاو ستانداردێکی ئینسانى و ماف وئازادییەکانى بۆخەلکى تیدانیە دەیانەوێت عیراق و کوردستان بە ئیدعای ئەمنیت و ئارامی رووکەش بکەن.
سەبارەت بە شی دووەمی پرسیارەکەتان ئەگەر باس لە یاسا بێت بۆ پیشتیوانی لەمافی پەنابەران بە تاکید قانوون و یاسای گرنگ هەن بەڵام بە داخەوە ئیجرا ناکرێت زۆر پەنابەر هێشتا تازە گەیشتۆتە ئەو ولاتانە داوای پەنابەری کردوە بەفەوری وەڵامی رەتیان دراوەتێ ومەلەفیان داخراوە. تەنانەت مافى ئیعادەى مەلەفەکانیشیان لیسەندراوەتەوە. لەوەش زیاتر سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران بۆ ناوچەی جەنگ زیندانکردنی پەنابەران و سەختگیری لە هێنانی خیزان ...کە ئەوپەری پێشلکاری یاسا وقانوونەکانی خۆیان نیشان ئەدا.. بەکورتی ئەمرۆ چیتر ئەو یاسایانەی لەباری مافی پەنابەریوە بوو کار پێناکرێ بگرە یاسای تری ئەوپەری دژی ئینسانیان هێناوەتە پێشەوە.

ئۆکتۆبەر: نەخشەی ئێوە لە کوردستاندا چیە،بەتایبەتی کە کەسوکاری پەنابەران لەکوردستانن چاوەرێن چۆن سود لەم هێزە گەورەیە وەربگرن؟


دەشتى جەمال: لە کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سکرتارێتی فیدراسیۆن لە ستۆکهۆڵم بەدریژی باسى پێکەوە گرێدانەوەی کێشەکانی پەنابەران بە کەسوکارییان لەکوردستان هاتەکایەوە و گرنگی کردنەوەی نوسینگەی فیدراسیۆن لە کوردستان بووە جیگاى قسەو باسمان، بە براوی من فیدراسیۆن بەشێکە لەرووداوەکانی ئێستای کوردستان و عیراق تۆ ناتوانی باسی خواستی و بەرگری لە پەنابەر بکەیت بەڵام خۆت لابدەی لەوهۆکارە سیاسی کۆمەلایاتیانەی کە پاڵی بە گەنجان و لاوانی کوردستانەوە ناوە ژیانی پەنابەری هەڵبژیرن و دۆستانء عەزیزانی خۆیان جێبهێڵن خواستء نارەزایەتیەکانی پەنابەرانیش بەشێکە لەخواستو نارەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە دەسەڵات. بۆیە ئێمە لە هەوڵی جدیدایان نوسینگەمان لەکوردستان بکەینەوە چۆنکە زۆر کیشەو گیروگرفت هەیە لە دەورەی رابردوودا یەخەی گرتووین پێویستی بەوەڵامە لەلای ئێمەوە، لەوانە بۆنمونە زۆر خیزان لەدەرەوە هینراوەتەوە کوردستان پاسپۆرتەکانیان لەلایەن کەسوکاریانەوە لێسەندراوەتەوە یان بەزۆر دراوە بەشو یان هینراوەتەوە کوردستان کوژراوە یان بکوژانی ژنان لە دەرەوە هاتوونەتەوە کوردستان خۆیان حەشار داوە تا ممتەلەکاتی ئەو پەنابەرانەی دیپۆرتکراوەتەوە پەیگری کیشەکانیان یان ئەو خیزانانەی لەیەکتر داربراون وەیان ئەو پەنابەرانەی لەسنورەکان بەدەستی جەدرمەکان کوژراون یان لە مەسیری ریگادا خنکاون کەسوکاریان نەیان توانیوە بە جەنازەکانیشیان دەستکەویتەوە دەیان گرفتیتر...ئێمە ئینتزارمان هەیە لەکەسوکاری ئەو پەنابەرانە پشتیوانی لە فیدراسیۆن کەمپینەکانی بکەن فشار بهێنن بۆ دەسەڵات دەست لەیەخەی رووڵەکانیان بکاتەوە لە دەرەوە ئەوان کە منداڵء کەسی خۆیان بەنرخی گیان لەدەستدان گەیشتوونەتە دەرەوە ماڵ و حالیان بۆ فروشتوون ئەمرۆ بە دەستی بەتاڵ رەوانە دەکرینەوە گرنگە ئەم داوایانەی ئەوان هاوشان بە داواکاریەکانی تری کۆمەڵگای کوردستان دژ بەگەندەڵی وداوکاری خزمەتگوزاریەکانیتر و داواکانی پەنابەران ویاسای کردوەی سەفەرو پاسپۆرت دەرهێنان و بردنی کوردستان بەرەوە دەوڵەت لەیەک هەڵپێکرێن.

ئۆکتۆبەر: ئاگادار بوین کە لەم رۆژانەدا پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانتان کۆکردەوە لە سلیمانی، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە چی بوو؟

دەشتى جەمال: بەڵێ رۆژی 19-12 لە شاری سلیمانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانمان کۆکردەوە و ئامانج لەم کۆبوونەوەیە باسکردن بوو لەکیشەو گیرو گرفتى پەنابەرانى دیپۆرتکراو لە کوردستان و دۆزینەوەى ریگاچاریەکی کارساز بۆبەدواداچوونى خواستەکانى پەنابەران. چەند تەوەرەی گرنگی کیشە و گیروگرفتەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان باسکرا لە وانە ئەو پەنابەرانەی بە زۆر نیراونەتەوە بەگیرفانی خاڵی پێویستە حکومەتی هەرێم قەرەبوویان بکاتەوە وە یان ئەوانەی لەرێگای رێکخراوی (IOM) ئارەزوومەندانە گەرینراونەتەوە ئەو کۆمەکەیان وەرنەگرتووە کە بریار بووە رێکخراوی ناوبراو بیانداتێ وە یان کیشەی ممتەلەکات کە پەنابەران دوای ئەوەی دیپۆرتکراونەتەوە ممتەلەکاتیان لە دوای ی خۆیان جهێشتووە وە یان لە خیزان و منداڵیان دابرێنراوون یان لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیان لە فرۆکەخانەی هەولێر پیداویستیەکانیان دیار نەماوە ..
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا، قسەو باسی هەمەلایەنە لەسەر ئەو هۆکارانەی لەپشتی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانەوە بریاری لێدراوە خرایە بەر باس و لە گۆشەی جۆراجۆروە تاکید لە سەر خۆرێکخستنی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانیان کرایەوە و لەئەنجا میشدا دەستەیەک لە پەنابەران خۆیان پێک هات بۆ نۆینەرایەتی کردن وبەدواداچوونى خواستەکانى پەنابەران وبەدیهینانیان. شایانى باسە ئەم دەستەیە لە شارو شاروچکەکانی کوردستان نۆینەرایەتی دەکرێت لەوانە سلیمانی،هەولێر ،رانیە،پشدەرو بتووین.....

ئۆکتۆبەر: کەوایە دەشتی جەمال چ رێگایەکتان گرتۆتە بەر بۆ بەدی هێنانی داخوازیەکانی پەنابەران؟

دەشتى جەمال: ئێمە لیستی تەواوی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانو کیشەکانیان و ئەو پەنابەرانەی کیشەی خیزانو ممتەلەکاتیان هەیە ئەوانەی رێکخراوی (IOM) ئامادەکردوە لەگەڵ یاداشتێک کەخواستی ئەو پەنابەرانەی تیدایە لەوانە:
* داوا دەکەین تعویز(قەڕە بۆ) بکرینەوەء ئەرزەمان پێبدەن.
* بیمەی بیکاری وەیان کاری گونجامان بۆ پەیدا بکەن.
* ئەو پەنابەرانەی خیزان و یان منداڵیان لەدوای خۆیان جێ ماوە داوا بکرێت لەو وولاتانە کە کیشەکانی ئەو پەنابەرانە چارەسەر بکەن و ئەو پەنابەرانە بەخێزان و منداڵیان ئاشنا بکرینەوە یەک بگرنەوە
* ئەو پەنابەرانەی ممتەلەکات وەیان پارەیان لەبانقدا بووە وەیاخود لەکاتی دیپۆرتیان لەفرۆکەخانە بەڵگەو پێداویستیەکانیان تیا چوو بەدوا چوون بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی ممتەلەکاتەکانیان.
* رێکخراوی (IOM ) کە لەکوردستان لەسلیمانی و هەولێر نوسنگەیان هەیە داوایان لێبکرێت ئەو برە پارەیەی خراوەتە ئیختیاری ئەو پەنابەرانەی بە ئارەزووی خۆیان گەراونەتەوە پیان بدرێت.
لەم هەفتەیەدا ئەم یاداشتە ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان وپەرلەمانی کوردستانی دەکەین، هاوکات سەردانی قونسلیەی بەریتانیا دەکەین لە هەولێر و نوسینگەی رێکخراوی (IOM بۆ بەدوای چوونی ئەو برە پارەیە هەروەها سەردانی ئەحزاب و رێکخراوە جەماوەری و رۆژنامە ئەهلیەکان دەکەین ئەوانیش پشتیوانیمان لێ بکەن و لە ئاستی دەرەوە بۆ کیشەکانی ئەو پەنابەرانەی خیزان و یان مندالێان هەیە بەدوای چوون بکەین، دیارە فیدراسیۆن کەمپێنێکی هەیە لە دەرەوە دژ بەسیاسەتی دیپۆرت کە لەلایەن وولاتانی ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەران بەرێوە دەچێ.

ئۆکتۆبەر: پەیامتان چیە بۆ خەڵکی کوردستان و رێکخراوەکان؟چ داوایەکتان لە حکومەتی هەریمی کوردستان هەیە؟

دەشتى جەمال: پەیاممان بۆ خەڵکی کوردستان و کەسوکاری پەنابەران ئەوەیە هاوکاری و پیشتیوانی لەفیدراسیۆن وکارو چالاکیەکانی بکەن فشار بهێنن بۆ حکومەتی هەریمی کوردستان دەست هەڵگرن لە ساتو سەودا بازرگانی بە روولەکانیانەوە ژیانیان لێ تیک نەدەن و داوایان لێبکەن فرۆکەخانەکان نەخەنە خزمەت وڵاتانی ئەوروپا و پەنابەرانی بەزۆر نیراوە وەرمەگرنەوە.
داوام لە حکومەتی هەریمی کوردستان ئەوەیە قاچی خۆیان لەم سیاسەتە چەوتە بهیننە دەرەوە ئەو داواکاریانەی لەسەرەوە باسم کرد وەڵام پێبدەنەوە بە عەمەلی جێ بەجێ بکەن و خواستەکانی ئەو یاداشتەی دەستەی نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وەڵام پێبدەنەوە.