١٣\١١\٢٠١٤
دەستبەسەرکردنی
چوار هەڵسوڕاوی سیاسیی کوردی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.
حیسام یوسفی
چوار
هەڵسوڕاوی سیاسیی کوردی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٤ی نۆڤێمبەری ساڵی ٢٠١٤وە
لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان دەستبەسەر کران
بە پێی هەوالی گەیشتوو چوار هەڵسوڕاوی سیاسیی کوردی رۆژهەڵت بە
ناوەکانی فواد محەمەدی، پویا نواحی، رەزا مورادی و هەروەها کارۆ فەتاح
نەژاد، کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی
نۆڤێمبەر لە گوندی باتیفای سەر بە شاری زاخۆ لە لایەن هێزە
ئاسایشییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان دەستبەسەر کران. شایانی باسە
رەزا مورادی نەخۆشیی شهکری هەیە و پێویستی بە دەرمان و ئەنسولین هەیە.
ئەوە لە بارێکدا دایە کە تا ئێستا چارەنووسی ئەم چوار کەسە نادیارە و
هیچ هەوالیک لە پەیوەندیی لەگەل چۆنیەتی و هۆکاری دەستبەسەرکردنیان
لەبەردەست نییە.
لە رێکەوتی ٤ی نۆڤێمبەرەوە بنەماڵەی ناوبراوان سەردانی شارەکانی زاخۆ و
دهۆک و پولیسی سەر سنووریان لە سنوورەکانی کوردستانی باشوور و باکوور
کردووە، بەلام هەموو لقەکانی سەر بە پۆلیسی ناوچەکان خۆیان لە دانی
زانیاریی بواردووە و دانیان بە دەستبەسەرکردنیان دانەناوە. شایانی باسە
ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی رۆژهەڵاتیی و ئێرانیی بە هۆی چالاک
نەبوونی نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە سەبارەت
بە کاروباری پەنابەرانی رۆژهەڵاتیی و ئێرانیی و راگواستنیان بۆ وڵاتانی
سێهەم پەنابەران ناچارن بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر و وڵاتێک کە
ئاسایشی تێیدا پاریزراو بێ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە و سنوورەکان بە
شێوەی نایاسایی ببەزێنن.
hesam.yousefi2011@gmail.com
|