١٧\٦\٢٠١٢
ده‌ستدرێژیی سێکسی..
لە نێوان دیناره‌کانی ئیسلام و که‌لێنه‌کانی
یاسا و چاره‌سه‌ریی عه‌شایرییدا.
پێشه‌کی.
له
سه‌ره‌تاى مانگى (مارس/ 2012) كچێكى مه‌غریبى خۆى كوشت؛ ئه‌و كچه
ناچار كرابوو شوو به‌و پیاوه بكات كه ده‌ستدرێژى سێكسى دژى ئه‌و ئه‌نجام
دابوو، بۆ ئه‌وه‌ى له سزادانى یاسایى و زیندان رزگارى بیت به پێى
یاساى سزادان له وڵاتى مه‌غریب به‌رامبه‌ر تاوانى له‌م جۆره و ئه‌گه‌ره‌كانى
نه‌مانى سزایه‌كان.
(ئه‌مینا فیلالى) كه خه‌ڵكى شارۆچكه‌یه‌كى نزیك شارى (ته‌نجه)یه كه
ده‌كه‌وێته باكوورى ئه‌و وڵاته، خۆى كوشت، وه‌كو نه‌رازیبوونێك به‌رامبه‌ر
به‌شوودانى ئه‌و به زۆڕیى له‌و پیاوه‌ى كه ده‌ستى سێكسیى بۆى بردووه،
كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه پاش ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كى عه‌شایریى گه‌یشتببونه
ئه‌و بڕیاره!! بۆیه‌ش یاساى مه‌غره‌بیى به پێى بڕگه‌یه‌كى یاسایى كه
ده‌ڵێت "تاوانبارى ده‌ستدرێژیى سێكسى زیندانیى ناكرێت گه‌ر هات و ئه‌و
ئافره‌ته‌ى كه ده‌ستدریّژیى سێكسى دژى ئه‌و ئه‌نجام داوه ماره‌ى بكات"
نه‌یتوانى تاونباره‌كه سزا بدات!!.
سزاى ده‌ستدرێژیى سێكسى له ئاینى ئیسلام دا؛ ئه‌وه‌یه: "پێویسته ده‌ستدرێژكار
سزاى (زینا) وه‌رگریت، ئه‌ویش كوشتنه (ره‌جم) گه‌ر پارێزراو بیت (ژنى
هه‌بیت) به‌ڵام گه‌ر پارێزراو نه‌بیت ئه‌وه ته‌نها سه‌د قامچى لێبدرێت
و بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ زیندانى بكرێت، دیسان به پێى هندێك زانایانى
ئاینى ئیسلام پێویسته ئه‌و پیاوه‌ى كه به‌م كرداره هه‌ستاوه پاره‌ى
ماره‌یى ئه‌و ئافره‌ته بدات!! كه‌چى ئاینى ئیسلام باس له مافى ئه‌و
ئافره‌ته ناكات كه ده‌ستدرێژیى له‌سه‌رى كراوه ئه‌وه نه‌بیت كه
پێویسته چه‌ند دینارێك له لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه راده‌ستى بكرێت پاش ئه‌وه‌ى
سه‌د قامچییه‌كه‌ى بخوات!!.
ئه‌و تاوانه كه یه‌كه‌م نییه و دوا تاوانیش نابیت له هه‌موو جیهان،
ویژدانى پێشكه‌وتوو و سڤیلی هه‌ژاند له سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كه و جیهان،
دیسان بووه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى ده‌نگى داوا كراوانى مافى ئافره‌ت بۆ
ئه‌كتیڤ كردنى یاساكانى تایبه‌ت به تاوانه‌كانى ده‌ستدرێژیى سێكسى و
لابردنى هه‌موو ئه‌و بڕگه یاسایانه‌ى باس له رزگار بوونى ده‌ستدرێژكارى
سێكسى ده‌كه‌ن گه‌ر هات و ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ده‌ستى بۆ بردووه ماره‌ى
بكات!! چونكه به پێى بۆچوونى پشتیوانانى مافى ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه‌ى
سڤیل ئه‌و بڕگه یاسایانه "به‌رگرى له خێزان و داب و نه‌ریته‌كان ده‌كه‌ن
به‌ڵام مافى ئافره‌ت وه‌كو تاكێك پێشێل ده‌كه‌ن" بۆیه‌ش ئه‌وان پێیان
وایه كه داپۆشینى ئه‌م تاوانه به‌م شێوه‌یه ده‌بێته هاندره‌ێك بۆ
دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه له لایه‌ن هه‌مان تاوانباره‌كانه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه یاساى سزاكانى عیراق تونده به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانى
ده‌ستدرێژیى سێكسى، كه زۆر جار سزاكه ده‌گاته له‌سێداره‌دان، كه‌چى
زۆربه‌ى بنه‌ماڵه‌كان په‌نا ب دادگاكان نابه‌ن و پێیان باشتره كه په‌نا
بۆ رێككه‌وتنى عه‌شایرى ببه‌ن كه بریتییه له ناچار كردنى ده‌ستدرێژكارانى
سێكسییه قوربانییه‌كانى خۆیان ماره‌ى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى رزگاریان بیت
له سزاى یاساى و بگره عه‌شایریش!.
له كوردستان، كه هه‌مان یاسا به‌رێوه‌ى ده‌بات، زۆرێك له‌م تاوانانه
ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام هه‌رگیز تاوانى له‌م چه‌شنه له نێو بازنه‌ى
بێ ده‌گى دا ده‌مێێته‌وه، زۆربه‌ى جارانیش له ترسى هه‌تك و شه‌رمه‌وه
له ده‌ره‌وه‌ى دادگاكان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، چونكه كوردستانیش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
عه‌شایرییه و پیاوى كۆمه‌ڵگه‌ى له‌و چه‌شنه نا‌توانیت گرفتێكى وا هه‌تكبه‌ر
له نێو هۆڵه‌كان دادگاكان دا بۆ هه‌موو خه‌ڵك ئاشكه‌را بكات، بۆیه‌ش
زۆربه‌ى جاران په‌نا بۆ چاره‌سه‌ریى عه‌شایرى ده‌به‌ن كه بریتییه له
به‌شوودانى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ده‌ستدرێژى سێكسى له‌سه‌ر كراوه له‌و
پیاوه‌ى كه ئه‌م تاوانه‌ى ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها زۆر جاریش پێویسته
بنه‌ماڵه‌ى پیاوه‌كه بڕه پاره‌یه‌ك بداته بنه‌ماڵه‌ى ئافره‌ته‌كه
یان خوشكێكى خۆى له برا یان ئامۆزایه‌كى ئافره‌ته‌كه ماره بكات،
ئیتر به‌م شێوه‌یه كۆتایى به تاوانه‌كه ده‌هێندرێت هه‌ر وه‌كو شتێك
رووینه‌داوه و هه‌ر وه‌كو ئافره‌تێك مافى پێشێل نه‌كراوه!!.
پرسیارى گه‌وره‌ش لێره دا ئه‌وه‌یه: "ئایا تاوانى ده‌ستدرێژیى سێكسى
به ماره كردنى ئافره‌ته‌كه له لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه كۆتایى پێدێت؟"
زۆربه‌ى زانا سایكۆلۆژییه‌كان پێیان وایه كه شوێنه‌واره‌كانى تاوانى
ده‌ستدرێژیى سێكسى به ماره كردن ناسڕینه‌وه، چونكه گرفته‌كه له‌وه
قۆڵتره، بۆیه‌ش پرسیارێكى دیكه دێته ئاراوه: "ئایا زۆردار و
زۆرلێكراو ده‌توانن پێكه‌وه و له ژێر یه‌ك بان و له‌سه‌ر یه‌ك سیسه‌م
بژین؟"!!.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نى و به شێوه‌یه‌كى
زانستى ئه‌نجامى بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك
و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشوورى،
عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5)
پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان
تیایدا كردووه، هه‌وڵمان داوه راى شه‌قامى كورستانى بخۆێنینه‌وه به‌رامبه‌ر
تاونى ده‌ستدرێژى سێكسى كه له لایه‌ن كه‌سێكى ناپارێزراوه‌وه (بێ ژن)
له گه‌ڵ كچێكى شوونه‌كراو دا ئه‌نجام ده‌درێت؛ كه زۆربه‌ى جاران به
پێى داب و نه‌ریتى عه‌شایریى كوردستان به‌شوودانى ئه‌و ئافره‌ت له هه‌مان
پیاوه كۆتایى پێده‌هێنرێت دوور له دادگاكان، وه‌كوو هه‌وڵێكى رژد له
لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى
له پشته‌وه‌ى ده‌وه‌ستن، دیسان وه‌كو هه‌وڵێك له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ
گه‌ڵاڵه كردنى تێگه‌یشتنێكى ئاشكه‌را و رۆناك بۆ ئه‌م تاوانه كه
زۆرینه‌ى خه‌ڵك پێیان وایه به شێوه‌یه‌كى دوڕندانه مافى ئافره‌ت
پێشێل ده‌كات.
ئه‌نجامه‌کان:
1- ئایا پێت وایه ده‌ستدرێژیى سێكسى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاوانێكى گه‌وره‌یه؟
به‌ڵێ: 75.7%
نه‌خێر: 11.8%
نازانم: 12.5%
2- ئایا پاڵپشتى له لابردنى هه‌ر بڕگه‌یه‌كى یاسایى ده‌كه‌ى كه رێ له
گرتن و سزادانى ده‌ستدرێژكارى سێكسى ده‌گریت پاش ماره‌كردنى ئه‌و كچه‌ى
كه ده‌ستى بۆ بردووه؟
به‌ڵێ: 77.6%
نه‌خێر: 21.3%
نازانم: 01.1%
3- ئایا پێت وایه ئاینى ئیسلام بێ ویژدانیى نواندوه به‌رامبه‌ر به
مافى ئافره‌ت كاتێك پیاوى ده‌ستدرێژكار ناچار كردووه ته‌نها ماره‌یى
ئه‌و كچه بدات كه ده‌ستدرێژكاریى به‌رامبه‌رى كردووه و به سه‌د
قامچیى سزا بدرێت؟
به‌ڵێ: 81.2%
نه‌خێر: 016.3%
نازانم: 02.5%
4- ئایا پاڵپشتى له به‌شوودانى به زۆریى و به بێى ئاره‌زوویى ئه‌و
كچه‌ى ده‌ستدرێژیى له‌سه‌ر كراوه له‌و پیاوه‌ى كه ده‌ستى بۆ بردووه
و به دواهێنانى ئه‌و تاوانه به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ى؟
به‌ڵێ: 17.4%
نه‌خێر: 79.3%
نازانم: 03.3%
5- ئایا پاڵپشتى له به‌شوودانى ئه‌و كچه‌ى ده‌ستدرێژیى له‌سه‌ر كراوه
له‌و پیاوه‌ى كه ده‌ستى بۆ بردووه گه‌ر یه‌كتریان خۆشبوێت و به
دواهێنانى ئه‌و تاوانه به‌و شێوه‌یه ده‌كه‌ى؟
به‌ڵێ: 92.3%
نه‌خێر: 04.5%
نازانم: 03.2%
پوخته:
ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که زۆرینه‌ى شه‌قامى
کوردستان پێى وایه که ده‌ستدرێژیى سێکسى تاوانێکى گه‌وره‌یه، بۆیه‌ش
(75.7%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو که ده‌ستدرێژیى
سێکسى به هه‌موو شێوه‌یه‌ک تاوانێکى یه‌کجار گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه شه‌قامى کوردستان که پابه‌نده به ره‌وشت وه‌کو
زۆربه‌ى گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دژى ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌یه و وه‌کو
ده‌رچوونێک له بازنه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تیى و ئاینیى باو ته‌ماشا ده‌کات.
ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که زۆرینه‌ى شه‌قامى
کوردستان پاڵپشتیى پته‌و له هه‌موار کردنى یاساى سزادانى تایبه‌ت به
تاوانى ده‌ستدرێژیى سێکسى ده‌کات، بۆیه‌ش (77.6%)ى به‌شداربووانى ئه‌م
راپرسییه داکۆکی‌یان له‌سه‌ر پێویستیى لادان و لابردنى هه‌ر بڕگه‌یه‌کى
یاساییان کرد که رێ ده‌دات ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تاوانه نه‌گیرێت و سزا
نه‌درێت گه‌ر هات و ئه‌و ئافره‌ته‌ى که ده‌ستى پیسى بۆ بردووه ماره‌ى
بکات، به‌ڵام (21.3%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه دژى ئه‌م بیرۆکه‌یه
بوون و پێیان وابوو که بڕگه‌ى له‌م چه‌شنه پێویسته لانه‌درێت، دیاره
هۆى هه‌بوونى ئه‌م رایه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌رفه‌ت به
ده‌ستدرێژکار بدرێت بۆ چاککردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌یه و به‌دواهێنانى ئه‌م
تاوانه به‌شێوه‌یه‌ک که که‌مترین زیانى لێ بکه‌ویته‌وه.
شه‌قامى کوردستان و تێکراى کۆمه‌ڵگاى کوردستان و سه‌ره‌ڕاى زاڵبوونى به‌هاکانى
ئیسلام به‌سه‌ریان دا؛ که‌چى زۆرینه‌ى خه‌ڵکى کوردستان به پێى ئه‌نجامه‌کانى
ئه‌م راپرسییه پێیان وایه ئاینى ئیسلام تا رادده‌یه‌ک بێ ویژدان بووه
به‌رامبه‌ر به مافى ئافره‌ت له بابه‌تى ده‌ستدرێژیى سێکسى دا، بۆیه‌ش
(81.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو که ئاینى ئیسلام
بێ ویژدانیى نواندووه به‌رامبه‌ر به مافى ئافره‌ت کاتێک ته‌نها سزاى
دانى ماره‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى که ده‌ستى بۆ بردووه و وه‌رگرتنى ته‌نها
سه‌د قامچى له‌سه‌رى سه‌پاندووه!! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه که
بێزارییه‌کى سڤیلى بێ ده‌نگ هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و حوکمه ئیسلامییه
که پاڵپشتى له پیاو ده‌کات و که‌سایه‌تى ئافره‌ت ده‌شکێنیت ومافه
سرووشتییه‌کانى به‌فیرۆ ده‌دات.
ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که زۆرینه‌ى شه‌قامى
کوردستان پاڵپشتییه‌کى گه‌وره له گه‌یشتنى دوو خۆشه‌یست به یه‌کتر
ده‌کات گه‌ر ده‌ستدرێژییه‌کى سێکسیش له نێوان ئه‌وان دا رووبدات، هه‌روه‌ها
ئه‌نجامه‌کانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشکه‌را کرد که شه‌قامى
کوردستان به توندى دژى هه‌موو جورێک له به‌شوودانى به زۆره گه‌ر
داپۆشنێکیش بیت بۆ تاوانى ده‌ستدرێژیى سێکسى، بۆیه‌ش (79.3%)ى به‌شداربووانى
ئه‌م راپرسییه دژى به‌شوودانى به زۆریى ئه‌و ئافره‌ته بوون که ده‌ستدرێژیه
سێکسى له‌سه‌رى کراوه له‌و پیاوه‌ى که ده‌ستى بۆ بردووه وه‌کو چاره‌سه‌رییه‌ک
بۆ تاوانه‌که! که‌چى (92.3%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه به گه‌رمى
پێشوازییان کرد له به‌شوودانى ئه‌و ئافره‌ته‌ى تووشى ده‌ستدرێژیه
سێکسى بووه له‌و پیاوه‌ى که ده‌ستى بۆ بردووه به مه‌رجێک که یه‌کتریان
خۆشبوێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م تاوانه به کۆتایى بێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه
که شه‌قامى کوردستان پاڵپشتى له‌و چاره‌سه‌رییه عه‌شایرییه ده‌کات
به مەرجى هه‌بوونى خۆشه‌ویستى له‌نێوان هه‌ردوو
لا دا.
رێکخراوی پۆینت بۆ راپرسی و
لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان
point@pointnumber.com
|