


ده‌ستێكم پڕه له باران و
ده‌سته‌كه‌ى ترم به‌ته‌نیشتمه‌وه
سیمای خۆڵه‌مێشی ده‌نوێنێ ،
ده‌سته‌كه‌كانم
فرمێسكی سه‌وزه‌گیایه‌و
له‌ره‌نگی خه‌ونێكی
سووری ئه‌رخه‌وانی ده‌چێ ،
ده‌ستێكم پڕه له‌به‌خشنده‌یی و
ره‌نگی گه‌شی پشكۆكانی
ساده،وه‌كوو په‌نجه‌ی ده‌ستی مۆسیقارێك "
ده‌ستێكم پڕه له‌تیشكی هه‌تاو
چه‌پكێ دره‌ختی وه‌نه‌وشه‌یی
له‌باوه‌شیا حه‌شارداوه‌و
هه‌ڵمى هه‌ناسه‌ی ژنێكى ماندووی
چاوڕه‌ش و كزۆڵه‌ی ئه‌نفاله‌كانی
به‌نێو كێڵگه‌ی بیره‌وه‌ره‌كانیدا
عه‌تر رێژده‌كا ؟
ده‌ستی من
ده‌سته سه‌وزو ره‌نگاڵه‌یه‌كه‌م
ده‌ستێكی تیژڕه‌وه‌و
له‌زه‌وییه‌وه ده‌توانێت
نمه‌ی بارانیش بباته ئاسمان و
نیگاى منداڵی ژنێكیش
ببه‌خشێته شاگوڵێكی تر
ئێستا ده‌ستم
وه‌ك گه‌رده‌لول و تۆفان
هه‌تاوى ده‌سته‌كه‌ی ترم لاده‌داو
له‌گه‌ڵ خۆیدا جوتێ كۆتری سپی
ده‌به‌خشێته گه‌لاَی دڵم
من و ده‌ستم چه‌ند شه‌وی درێژ تێك ئالاَوین
چه‌ند سترانی له‌شه‌وی بێ خه‌وشیدا
كردۆته ئاوازی رۆحم
ئه‌وان دێن و ناهێڵن ،جارێكی تر
به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێمه‌وه‌و
به‌كۆڵێك وه‌رینه‌وه
ده‌مخه‌نه باوه‌شی سه‌وزی زه‌وی
من و ده‌ستم
له بیابانه‌دوور و درێژه‌كانى
وه‌رزی ساڵدا بووینه
پیره گه‌لاَیه‌كى پیرى كه‌وتوو
له‌وه‌رزێكدا ده‌سته‌كانم و
باخچه‌ی دڵم بوونه پشكۆی
وه‌رزی پایز
((پایز دڵى به كه‌س ناسوتىَ ،
كه‌گه‌لاَكانی وه‌ری بۆ كه‌س ناوه‌رىَ
ته‌نها زه‌وی نه‌بێ ))
ئه‌گه‌ر پایز نه‌هاتایه
ده‌بوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانم
له نێو كوانووی دره‌ختێكی
به‌جێماودا
وه‌ك ژنێكی خۆڵه‌مێشی
ته‌نهایی ده‌ریا بیخنكێنێ.
Kazhal_3@hotmail.com
|