ده‌سته‌لات خۆی فه‌ساده، ئیتر چۆن ده‌توانیَت
فه‌ساد له‌ناو ببات.
رۆژنامه‌ی (كۆمۆنه)
فه‌سادی ئیداری نه دیارده‌یه‌كی نویَیه به جیهان و نه تایبه‌تیشه
به یه‌كیك له كۆمه‌لگاكان. فه‌سادی ئیداری یه‌كیكه له سیفه‌ته
پیكهینه‌ره‌كانی ده‌وله‌ت به حیزبه سیاسیه‌كانیشیه‌وه، ره‌گه‌زیكه
له ره‌گه‌زه‌كانی بوونی ده‌وله‌ت، یان ووردتر، شاده‌ماری بوونی ده‌وله‌ته.
ده‌وله‌ت یان نیه یان فاسیده. بۆیه هیچ به سه‌یری نابینین كه
عیراقیش، گوایه بۆ له‌ناوبردنی فه‌سادی ئیداری، وه‌ك هه‌موو وولاتانی
دیموكراسی له جیهاندا، لیژنه‌یه‌ك پیكبهینیت به‌ناوی (لیژنه‌ی نه‌زاهه)
وه، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی هه‌رچه‌ند خاوین بیت، به‌شیكه له خودی فه‌ساد
خۆی.
ریكخراوی دژه‌به‌رتیلی سه‌ر به ریكخراوی كۆمه‌ككردنی ئابووری و گه‌شه‌پیدان
OECD، كه وه‌ك ده‌رئه‌نجامی فه‌سادیكی فراوان، له سالی 1994 دا، له
نیوان 21 وولاتی ئه‌روروپا و ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئوسترالیا‌و یابان و
كۆریاو توركیادا، دامه‌زرینرا، شیوه‌یه‌كی جیهانیه له (لیژنه‌ی نه‌زاهه).
ئه‌و ریكخراوه له سالی 2007 دا، له دواین راپۆرتیدا به ناوی شه‌فافیه‌ت،
رایگه‌یاند: ئیمه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین له بواری دژایه‌تی كردنی فه‌سادی
جیهانیداو چالاكیه‌كانمان بواری فه‌ساد ده‌گریته‌وه له باج و قه‌رزی
ده‌ره‌وه‌و یارمه‌تی گه‌شه‌پیدان و بینز و ریَگرتن له به‌رتیلی كارمه‌ندانی
وولاته‌كانی OECD له بازرگانیداو هتد. به‌لام سه‌رباری چه‌ندان
ریكخراوی حكومی و نا حكومی له‌م چه‌شنه، به‌رده‌وام، بابه‌تی هاوپه‌یوه‌ند
به فه‌سادی ده‌وله‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رتیل، مانشیتی گه‌وره‌ی
میدیاكانی جیهانن. چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و بابه‌تانه، ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه‌ن:
به پیَی رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، له سالی 2003 دا، 37 كه‌س له
ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسیدا، به وه‌رگرتنی 457 ملیۆن دۆلار به‌رتیل، تۆمه‌تبار
ده‌كرین. به‌لای ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه، له دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه،
ئه‌مه گه‌وره‌ترین سكه‌ندالی (فچائح) دارایی دیموكراسیه‌تی رۆژئاواییه
كه له پیشه‌سازی نه‌وتی فه‌ره‌نسیدا ده‌رده‌كه‌ویت. وه به پیَی به‌ریوه‌به‌ره‌كانی
ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و مه‌بله‌غه، بۆ سوودی تایبه‌تی و حیزبی و هه‌لبژاردن
به‌كارهینراوه. ئه‌مه‌یش چاكترین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه فه‌سادی
حیزبی و حكومی، له هیچ جیگایه‌كدا لیك جیاناكریته‌وه.
یه‌كیكی تر له‌و فه‌ساده ئاشكرایانه‌ی فه‌ره‌نسا، له گریبه‌ستیكی چه‌ند
ملیارد دۆلاریدا ده‌رده‌كه‌ویت بۆ دروستكردن و چاككردنی ژماره‌یه‌ك
قوتابخانه له سالی 2005 دا كه 47 كه‌سی تیا تۆمه‌تبارده‌كریت.
دووباره هه‌رله سالی 2005 دا، دوان له سه‌ره‌ك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا
به ئیختلاس تۆمه‌تبار ده‌كرین، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی كه له نیوان
1996 و 2002 دا، به مه‌به‌ستی چاودیری وه‌رزشی و رۆشنبیری، 250 ملیۆن
دۆلار ته‌رخان ده‌كریت و له پیداچوونه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌ویت كه ئه‌و
مه‌بله‌غانه یان نین وه یان هه‌ڵه‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌یان تیدایه.
شارۆنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی رابووردووی ئیسرائیلیش، ته‌نیا به ئامانجی
سه‌ركه‌وتن له هه‌لبژاردنه‌كانی سالی 2001 دا، 1.3 ملیۆن دۆلاری ده‌وله‌ت
به‌كاردینیت.
جگه له‌مانه‌یش، یه‌كیك له دیارده هه‌ره ئاشكراكانی فه‌سادی ئیداری
له وولاته دیموكراسیه‌كاندا، بازرگانی كردنه به چه‌كه‌وه. سه‌ركرده‌كانی
ده‌وله‌ت، جگه له گریَبه‌سته ئاشكراكانیان، به ریگای به‌رتیلیش، چه‌ندان
(ێفقه) ی له‌م چه‌شنه به‌رِیَ ده‌خه‌ن به‌ره‌و ئه‌م یان ئه‌و وولات.
وه ئه‌گه‌ر به میژووی وولاته دیموكراسیه‌كاندا بچینه‌وه، ده‌بینین
یه‌كیك له دیارده ناسراوه‌كانی فه‌ساد، سكه‌ندالی سه‌ره‌ك كۆماره‌كانه
له جیهانی دیموكراسیه‌كاندا. له میژووی دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكیدا، هه‌ر
له جۆن ئادامسه‌وه (1797) هه‌تا بیل كلینتن (1996)، ده‌رده‌كه‌ویت كه
سكه‌ندالی ئه‌خلاقی و سیاسی نیَوه‌ندی ده‌وله‌ت، تا دیت به‌ره‌و
زیادبوون ده‌چیت، ئه‌مه سه‌رباری دروستكردن و پیكهینانی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و
سزادان و یاسا ده‌ركردن. چونكه، ده‌وله‌ت و یاساكانی، سیبه‌ری ئه‌و
پارله‌مانانه‌ن كه فه‌ساد به‌شی گه‌وره‌ی ژیانیانه. گوایه پارله‌مانه‌كان،
له‌سه‌ریانه دژایه‌تی فه‌ساد بكه‌ن، به‌لام ئه‌وان خۆیان به‌شیكی گه‌وره‌ی
ئه‌و فه‌ساده‌ن، ئه‌وان به‌یاسا فه‌سادی ئیداری به‌هیز ده‌كه‌ن. بۆ
نموونه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی پارله‌مانتاره‌كان، دیاری كردنی ئیمتیازاتی
بیرۆكراسیه بۆخۆیان. برواننه سوید، یه‌كیك له ده‌وله‌مه‌ندترین و
دیموكراسی ترین وولاتی جیهان. له‌سالی 2004 دا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سوید
كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی سۆشیال – دیموكراته‌كان بوو، رووبه‌رووی
هیرشیكی ره‌خنه‌یی گه‌وره‌ی خه‌لك بووه‌وه به‌رامبه‌ر به
پیشنیاركردنی سیستمیكی خانه‌نشینیی نویَ كه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م لیَی،
بیرۆكراسیه گه‌وره‌كانی سوید بوو، له‌پیشیانه‌وه وه‌زیره‌كان و پارله‌مانتاره‌كان.
به پیَی ئه‌و سیستمه، وه‌زیره‌كان و پارله‌مانتاره‌كان، له حالی
خانه‌نشینیدا، ته‌واوی مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن، وه ده‌شتوانن پاش 12
سال له كاركردن، خۆیان خانه‌نشین بكه‌ن. له وه‌لامی ئه‌و كاره‌ی
سۆشیال – دیموكراته‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له خه‌لكی، له رۆژنامه‌ی (Aftonbladet)،
21/8/2004 دا، به‌م جۆره وه‌لامی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی سوید ئه‌ده‌نه‌وه:
((ئه‌مه ترسناكه. ئیمه هه‌موو ژیانمان ئه‌رزی دارتاشخانه‌یه‌ك پاكده‌كه‌ینه‌وه‌و
هیچمان ده‌ستناكه‌ویت، كه‌چی سیاسیه‌كان خۆیان به ئیمه‌ی بچووك پۆشته
ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌بیَ ریَوشوینی خانه‌نشینی وه‌ك یه‌ك بیت بۆ هه‌مووان.
ئه‌وانیش ئه‌بیَ وه‌ك ئیمه تا 67 سالی كار بكه‌ن – به‌تاله‌یه‌ك كه
له گارگه‌یه‌كی دارتاشی كاری كردووه)). شۆڤیری تراكتۆریكیش ده‌لیت:
((به ناره‌حه‌ت ووشه‌یه‌ك ئه‌دۆزمه‌وه، سیاسیه‌كان ئه‌بیَ كه‌میك له
واقیع نزیك ببنه‌وه. نابیَ جیاوازیه‌كان ئه‌وه‌نده دووربن له‌یه‌كتر)).
ئه‌ندازیاریكیش ده‌لیت: ((جیاوازیه‌كان ئیجگار گه‌وره‌ن. شیَتیَتیه 12
سال به‌س بیت بۆ وه‌زیرو پارله‌مانتاره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خانه‌نشینیه‌كی
ته‌واو. لۆژیكیه كه خه‌لكی خانه‌نشینیه‌كی كه‌متر وه‌ربگرن هه‌ركات
ویستیان زووتر خانه‌نشین بكرین، به‌لام ئه‌بیت ئه‌مه سیاسه‌كانیش
بگریته‌وه)).
وه ئه‌گه‌ر روومان به‌ره‌و كوردستانیش وه‌رگیرین، هیچ جیَی سه‌رسوورمان
نابیت گویَمان له ده‌یان و سه‌دان باس و خواسی له‌م چه‌شنه بیت، وه
هیچیشیان جیَی سه‌رسوورمان نین. بۆیه زۆر ئاساییه، یه‌كیتی و پارتی
هه‌ولبده‌ن، فه‌ساد بكه‌نه دیارده‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی فراوان و
شۆرشگیران فیَربكه‌ن، پیوانه‌ی خه‌باتی خۆیان، به پاره‌و چه‌ند مه‌تره‌یه‌ك
زه‌وی بكه‌ن، وه وایان تیبگه‌یه‌نن: خه‌باتی ئه‌وان به‌رابه‌ری، وه‌ك
خۆیان ده‌لین (چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌ك) و (چه‌ند سه‌د مه‌تره‌یه‌ك زه‌ویه)
، به‌لام خه‌باتی سه‌ركرده‌كان، به‌رابه‌ری (سه‌دان ده‌فته‌ر) و (هه‌زاران
مه‌تر چوار گۆشه زه‌ویه)، ئه‌مه له‌گه‌ل چه‌ندان جۆری ئیمتیازاتدا
كه هه‌رگیز ده‌ست هیچ پیشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌ونخونكیَش ناكه‌ویت، ئیتر هه‌ر
له داگیركردنی خانووبه‌ره‌و زه‌ویوزاره‌وه تا به ده‌ستكه‌وتنی به
لیشاوی سووته‌مه‌نی و به‌كارهینان و سوودوه‌رگرتن له مولكی ده‌وله‌ت و
گه‌شت و پیداویستی نه‌خۆشی و، هتد، ده‌گات.
له لیكۆلینه‌وه‌ی برجوازیه دیموكراسیه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا
خۆیاندا، چه‌ندان جۆری فه‌سادی ئیداری و سیاسی دیاری كراوه كه هه‌ر
هه‌موویان له كوردستانیشدا، وه‌ك هه‌ر جیگایه‌كی تری دونیا، ده‌بینرینه‌وه،
ئیتر هه‌ر له (به‌رتیل) و (یاری كردن به میزانیه‌و ژمیریاری ده‌وله‌ت)
و (هه‌لچنینی نامه‌شروعی سامان) و (داگیركردنی مولكی ده‌وله‌ت) و (په‌یمانی
پله‌و پایه‌ی سیاسی) و (ته‌عینات) و (به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی بیرۆكراسی)
و (ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندن یان پاسه‌وانی تایبه‌تی) و (په‌یمانی
گریبه‌ست) و (كرینی ده‌نگ له هه‌لبژاردنه‌كاندا) و (گفتی هه‌لبژاردن
له حیزب یان حكومه‌تدا) و (ریكه‌وتن له‌گه‌ل كۆمپانیاكاندا) و (ریكه‌وتن
له‌گه‌ل ئه‌م یان ئه‌و حكومه‌تدا) و (هه‌ره‌شه‌و چاوترساندن) و هتد،
هتد.
ئه‌مانه له هه‌موو سال و مانگ و هه‌فته‌و رۆژو كاتژمیرو چركه‌یه‌كدا،
به ئه‌رزی ده‌وله‌تدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ئیتر ئه‌و ده‌وله‌ته دكتاتۆری
بیت یان دیموكراسی، سۆڤیتی بیت یان ئه‌مریكی، مه‌سیحی بیت یان ئیسلامی.
ده‌وله‌ت یان نابیت، یان ئه‌بیَ به‌م سیفاته فاسیدانه‌وه، خۆی
بنوینیت. وه ئه‌گه‌ر به میژووی شارستانسیه‌تی هاوچه‌رخدا، شارستانیه‌تی
سه‌رمایه‌داری و دیموكراسیه‌ت، بچینه‌وه، ئه‌وا یه‌كه‌مین كۆشش بۆ ده‌ستنیشان
كردنی فه‌سادی ئیداری، ده‌گه‌ریته‌وه بۆ هه‌زارو حه‌وسه‌ده‌كان. وه
ئیتر هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه تا ئیستا، چه‌ندیَك ده‌وله‌ت گه‌شه ده‌كات و
دیموكراسی تر‌و عیلمانی تر ده‌بیت، ئه‌وه‌نده‌یش بیرۆكراسی تر‌و فاسید تر
ده‌بیت، چونكه خودی ده‌وله‌ت خۆی، له‌سه‌ر هیچ ناژی، جگه له سامانی
كۆمه‌ل. سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌وله‌ت، سامانی هاوبه‌شی كۆمه‌له، ئه‌مه
به داهاتی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه. ده‌وله‌ت و بیرۆكراسیه‌كانی، كه‌مترین
به‌شداری به‌رهه‌مهینان و ئیداره ناكه‌ن، به‌لام مووچه‌ی هه‌ریه‌كه
له به‌ریوه‌به‌ره ئیداریه‌كان، به‌رابه‌ری مووچه‌ی ده‌یان و سه‌دان و
هه‌زاران كارمه‌نده، ئه‌مه سه‌رباری ئیمتیازاتیكی پر له به‌روبووم.
ئه‌وان ئه‌و حه‌شه‌راتانه‌ن كه به‌سه‌ر خوین و ئاره‌ق و ئیسك و پروسكی
كۆمه‌له‌وه ده‌ژین، وه هه‌موو ریفۆرمیكی ئابووری و سیاسیش، به‌هیزتر
كردنی ده‌سته‌لاتی چینایه‌تی ئه‌وانه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌لاتیان.
بۆیه تا ده‌وله‌ت مابیت، هیچ چاره‌سه‌ریك نادۆزریته‌وه بۆ له‌ناوبردنی
فه‌سادی ئیداری. وه هه‌ركات چاره‌سه‌ریك دۆزرایه‌وه، ئه‌و كاته ده‌وله‌ت
خۆی، نه‌فی بوونی خۆی ده‌كات.
|