ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار ره‌تکردنه‌وه‌ی شێوازی حوکمه له هه‌رێم .
هیوا محه‌مه‌د
هه‌رکه‌سه له‌لای خۆیه‌وه گازنده‌ی هه‌یه هه‌رکه‌سه و له بواری خۆیدا ناره‌زایی ده‌رده‌بڕێت ، ده‌سته‌لاتیش پیی وایه ئێمه‌ی گێره‌شیوێنی پینووس به‌ده‌ست ، دوێنێ له هێلکه سه‌رمان ده‌رهێناوه و وه‌ک ( سه‌گی به‌دوای کارواندا پێیان ده‌وه‌ڕین ) .
(به‌لاَم وابزانم ئێمه خه‌ریكین ئاسنی سارد ئه‌كوتین یاسامان هه‌یه 7 ساڵه وه‌لاَمی نیه ،، داواكاری بینینێكمان هه‌یه 4 ساڵه وه‌لاَمی نیه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كه به‌رامبه‌رمانه هه‌سته‌كه‌م پشتی تێ كردوین)
هه‌موو ئه‌مانه گله‌یی و گازنده‌یه له‌ده‌سته‌ڵات 7 ساڵه بۆ یاسایه‌ک که په‌یوه‌سته به هونه‌رمه‌ندان وه‌لامی نیه ( ئه‌ی ده‌بێت بۆ یاسایه‌کی باری که‌سێتی یان دیاری کردنی سنوور یان شتێکی دیکه‌ی چاره‌نووس ساز بڵێین چی ) 4 سال چاوه‌ڕوانی بۆ دیتنێک له‌گه‌ڵ به‌رپرسێک یان سه‌رۆکێک به‌لام وه‌لامی نیه که‌چی کاتێکیش دێنه به‌ر کامێرا ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ین هه‌رکه‌س گرفتی هه‌بێت چاومان پێی بکه‌وێت .له ده‌ربڕینێکی تردا هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له ئه‌نجامی خۆ ویستی و پچڕان پجڕان بۆ گیرفان هیچ شتێک مایه‌ی خۆشحاڵی نیه بۆیه به‌م ووشانه ده‌دوێت :
که سه‌رنچ ئه‌ده‌م له نه‌خشه سازی و پیلانی ئه‌م وولاته بیر له ڕۆشنبیری ناکرێته‌وه ڕۆشنبیری نیه ، هونه‌ر بیری لێ ناکرێته‌وه ، ئه‌و شتانه‌ی ده‌کرێت له‌سه‌ر میزاجه .
ئه‌م ڕابه‌ری شانۆیه له ڕوانگه‌ی به‌پیرۆز زانینی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت :که‌سیش نابینم له مێژووی کورد دا له هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌تر بووبێت ، له پێش رۆشنبیر گه‌وره‌تر بوو بێت ...
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ند بگاته ئه‌و بڕیاره ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌ک و گله‌ییه‌کی دیکه‌ی دڵی زۆرینه‌ی ڕۆشنبیرانی کوردستانه و ده‌بێت ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم دانی پیادا بنێت و ده‌ست به‌ردا له به‌شان و باڵ هه‌ڵداندا ، ده‌بێت بزانن ئه‌وه ژێر خانه‌که په‌یینه و وورده وورده ئاگر ده‌گرێت ده‌بێت فریا که‌ون . مامۆستا سالاریش رابه‌ری شانۆیه‌و هه‌ر قووتابخانه‌یه و هه‌ر به‌نرخه . ( قووتابی مامۆستا سالار له سالی 1982 )
|