٢٦\٦\٢٠١٦
دەستلەکارکێشانەوە.

کامیل ژیر
رەشیە فەنیە شێتە، بۆ ھەموو پرسەیەک لە
سلێانی ئەچوو. پرسەی ئەوساش ٣
رۆژ بوو. ھەر ٣ ژەمەکەش نان بە ئامادەبووان ئەدرا! کە
خێرەومەندێ پرسەکەی
ھەڵئەسان، ئەو پیایا ھەڵئەشاخاو ئەیوت: کابرا تۆ بۆ
ھەڵیانئەسێنی!؟
بە کرێمان گرتووی!؟ خوا تیکەیە نانی
داوە تۆ
بۆ ئەیبڕی!؟
ئەمە وا، با ئەمڕۆ ٢٤/٦/٢٠١٦ سەرێک لە
بەریتانیا بدەین. دەیڤید کامیرۆن
کە گشتپرسییەکەی دۆڕان، مەردانە
دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند. کەچی
لەسەر دەستی ئەسەدا سوریا بوو بە
کەلاوە. مالیکی و شاگرد مالیکییەکان
موسڵ و رومادی و تکریت و فەلووجە
و حەویجەیان دۆڕاند، تاڵەبانی فڕۆکەوانە
کیمیالییەکەی ھەڵەبجەی بەرەڵاکرد. بارزانی شنگالی دۆڕاند، مەعسوم
بۆی دەرکەوت ھیچی بەدەست
نییە. نەجمەدین لە پیلکەی دەرچوو وتی کەرکوک ئەکەم
بە ھەرێم.. دەیان نموونەیتر. کەچی ھیچیان دەستیان لە کار نەکێشایەوە!!
ئێستا بە
دووری
نازانم ھەموویان بە یەک دەنگ، وەک رەشیە فەنی، پیاما
ھەڵشاخێن و بڵێن: کابرا تۆ بۆ کورسییە زێڕینەکە لە
ژێرمان دەرئەھێنی!؟
بەکرێمان
گرتووی!؟ خوا تیکەیە نانی داوە تۆ بۆ ئەیبڕی!؟
٢٤\٦\٢٠١٦
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|