٣\١٠\٢٠١٠
ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی یه‌که‌م،
دژ به سیسته‌می
خانه‌نشینکردن له فه‌ره‌نسا.

ئاراس ره‌شید
پاریس :سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئۆکتۆبه‌ر2010 ،یه‌که‌م
خۆپیشاندانه‌کانی که له‌لایه‌ن نه‌قابه‌کانه‌وه له فه‌ره‌نسا بانگه‌وازی
بۆ کرابوو،له زوربه‌ی شاره‌کانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێ کرد،و له چاوه‌رڕوانی
خۆپیشاندانی دوای نیوه‌ڕۆی پاریسن .دژ به پرۆژه یاسای خانه‌نشین
کردن،که‌بڕیاری چاکسازیه له لایه‌ن سه‌رۆک سارکۆزیه‌وه دراوه.
نه‌قابه‌ی یه‌کێتی گشتی کار(سی جه‌ی چه‌پ) چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن که
229خۆپیشاندان له شوێنی جیاجیای سه‌رتاسه‌ری فه‌ره‌نسا له ڕۆژی به‌سیج
کردن دژ به پرۆژه یاسای حکومه‌ت ،که ئه‌مه سێیه‌م چالاکیه له
کۆتایی هاوین و یه‌که‌م خۆپیشاندانه له ڕۆژی شه‌ممه له سه‌ره‌تای
بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانه‌وه.
نه‌قابه‌کان به‌هیوای چاوه‌ڕوانی به‌شداری 2-3ملیۆن ده‌که‌ن،و به‌هیواشن
که خۆپیشاندانه‌کان درێژ بنه‌وه بۆ ناو که‌رتی تایبه‌ت وفه‌رمانبه‌رانیش
ڕاکێش که‌ن بۆ ناڕه‌زایه‌تی،له کاتێکدا فه‌رمانبه‌ران نایانه‌وێ یان
دووره‌په‌رێزی ده‌گرن له ناڕه‌زایه‌تی.
خۆپیشاندانه‌کانی یه‌که‌م له شاره‌کانی ( ڕین وسان بریۆ( له خۆرئاوا)
وسانت ئیتیان ( له خۆرهه‌ڵات)وکلیرمۆن فیران( له ناوه‌ڕاست)وئیکس
ئۆنبۆفانس ( له خواروو)وکالیه( له باکوور)به‌ڕێوه چوو.
تاوه‌کو پێش نیوه‌ڕۆ مه‌زه‌نده‌ی که‌وا چه‌ند خۆپیشانده‌ر به‌شداری
کردوه له به‌رده‌ست نه‌بووه.
نه‌قابه‌کان هیوا ده‌خوازن که حکومه‌ت پاش گه‌زبێته‌وه له‌و پرۆژه
یاسایه‌ی که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریان له‌سه‌ر داوه،که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی
به تایبه‌ت له سه‌ر دواکه‌وتنی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی دوا ده‌خات له
60 ساڵیه‌وه بۆ 62ساڵی.له داهاتووشدا پرۆژه‌که ده‌خرێته به‌ر ده‌ستی
ئه‌نجومه‌نی پیران،له 5ی ئۆکتۆبه‌ر.
xara.aras@gmail.com
|