DIARY
Fri 30 Nov 13.00 Shorts 1 (PG)
14.45 Docs 1 (15) 20.15 Opening Gala: CROSSING THE DUST (PG) + Q&A with Shawkat Amin Korki 22.30 YAZIDI KURDS (PG) + live musical accompaniment by Tara Jaff Presentation by Feleknas Uca, MEP & Susanna Harutyunyan (Armenian National Film Centre & Yerevan International Film Centre)
13.00 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 1 (15) 14.30 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 2 (PG)
15.30 Docs 2 (PG) + Q&A with Hogir Horiri & Hiwa Sadi 11.00 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 3 (PG) 12.15 Docs 4 (PG)
14.30 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 4 (PG) 11.00 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 5 (PG)
12.45 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 6 (PG)
22.00 Docs 9 (PG)
11.00 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 7 (PG) 14.15 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 8 (PG) 18.30 AND THUS I WAS BORN (PG) + Q&A
20.30 BAWKE (PG) + WINTERLAND (PG) + Q&A
12.15 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 9 (PG) 16.15 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 10 (PG) 18.00 Docs 11 (15) + Q&A
20.15 Docs 13 (PG) 9.30 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 11 (PG)
11.30 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 12 (PG) 15.15 BAWKE (PG) + WINTERLAND (PG)
16.45 Yilmaz Güney Short Film Competition Programme 13 (PG) 20.30 Yilmaz Güney Short Film Competition Awards Ceremony
TICKETS
£8 - Opening Gala (Fri 30 Nov 20.15) £6 - Evening and weekend screenings £4 - Weekday shows before 17.00 £35 - Festival pass (all films)
ده‌ستپێک . کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، به‌خۆشحاڵییه‌وه، بۆ پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، به‌خێرهاتنتان ده‌کات. ساته‌کانی کۆتایی ئاماده‌کردنی فێستیڤاڵه‌که‌مان، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ساتێکی زۆر سه‌خت و دژوار‌دا، سه‌خت و دژوار بۆ هه‌موو کورد و له گشت شوێنێکی جیهان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییانه‌وه که تورکیا بۆ چوونه‌ناو خاکی باشووری کوردستان (عیراق) ده‌یکردن. هه‌روه‌ها هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و گوشاره زۆره‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک و گرووپه نه‌ژادپه‌رسته‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌خرێته سه‌ر کورده‌کان و داموده‌ستگا یاسایی و دیموکراسییه‌کانیان له تورکیا. ئه‌م قه‌یرانانه جارێکی دیکه‌یش کورد و پرسی کوردی کرده‌وه به پێشه‌نگی هه‌واڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا که کورد هێشتا هه‌ر له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیریدایه له‌نێو وڵاتی خۆیدا، ئێمه به پێشکه‌شکردنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی، هه‌نگاوی گرنگی خۆمان ده‌نێین. هه‌روه‌ک ساڵانی پێشوو، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیشمان کۆمه‌ڵێ به‌رنامه‌ی فیلمی ههمهڕهنگتان پێشکه‌ش ده‌کات، هه‌ر له فیلمی داستان، به‌ڵگه‌نامه‌یی، وێنه‌ی جووڵاو (ئه‌نیمه‌یشین)، فیلمی درێژه‌وه و تا به چه‌ندان کورته‌فیلم ده‌گات، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا له كوردستانه‌وه، به‌ڵكو له هه‌موو جێیه‌كی دنیاوه. دیاره ئه‌م ڕووداوه گرنگه‌ش به گفتوگۆی گه‌لێ له ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره به‌شداربووه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م فێستیڤاڵه، پێشبڕکێی کورته‌فیلم بۆ به بیرداهێنانهوهی یادی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد؛ یه‌ڵماز گۆننه‌ی، ئه‌نجام ده‌دا و به‌وه‌ش ئێمه ههنگاوێکی تر له ئامانجی سه‌ره‌کیمان نزیك ده‌که‌وینه‌وه که یارمه‌تیدانی گه‌شه‌كردنی سینه‌مای کوردی و ڕێگاخۆشکردنه بۆ ده‌ركه‌وتنی به‌هره و توانا نوێیه‌کان. بانگه‌وازی ئێمه بۆ ئه‌م پێشبڕکێیه، بهدهنگهوههاتنێكی بێوێنه‌ی به خۆوه بینیوه و زیاتر له 80 کورته‌فیلم بۆ به‌شداربوون گه‌یشتنه ده‌ست کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فێستیڤاڵه‌که‌مان، هه‌ربۆیه ئێمه سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و فیلمانه دووباره ده‌که‌ینه‌وه كه به‌و کاره‌یان ئه‌و هه‌سته‌یان لای ئێمه دروست كردووه كه فێستیڤاڵه‌كه‌مان تایبه‌ت و بێهاوتایه له بواره‌که‌ی خۆیدا. هیوادارین كه پێشبڕكێی كورته‌فیلم هه‌م یارمه‌تده‌ر و هه‌م هانده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی زیاتر ده‌ست بده‌نه كامێراكانیان و له ڕێگای فیلمه‌وه چیرۆكه‌كانی خۆیان به جیهان بگه‌یه‌نن. له ساڵی پاره‌وه، فیلمسازانی کورد، له فێستیڤاڵه جیهانییه‌کانی فیلم‌دا، به‌رده‌وام بوون له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌هادار. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه سینه‌مای كوردی که‌وتۆته سه‌ر ڕه‌وتی به‌رده‌وامبوون و به‌ره‌وپێشچوونی خۆی. ئێمه ئه‌مساڵ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هه‌رچه‌نده كاری فیلمبهرههمهێنان، ده‌مێک نییه له كوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئێستا بۆته چالاكییه‌كی هونه‌ریی به‌رچاو و به‌رفراوان له‌ناو كورداندا و تا دێت زیاتریش گه‌شه ده‌سێنێت. یه‌کێک له نیشانه ئاشکرا‌کانی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌مساڵ ده‌توانین له هه‌فته‌ی فێستیڤاڵه‌که‌ماندا زیاتر له 100 فیلمی ههمهجۆرتان پێشان بده‌ین. هه‌ڵبه‌ته، ده‌بێت ڕۆڵ و كۆمه‌كی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان له باشووری کوردستان له‌به‌ر چاو بێت، به‌تایبه‌تیش ڕۆڵ و کۆمه‌کی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هه‌موو دامودهسگاكانی سینه‌مای هه‌رێم و کهناڵهكانی سه‌ته‌لایت و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه کوردییه‌کانی ناوخۆ. هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕۆڵی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ریش كه پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم بوون و کاریگه‌رییان لهبهرهوپێشچوونیدا هه‌بووه له بیر نه‌که‌ین. ئێمه له فێستیڤاڵی پاردا شانازیمان به‌وه‌وه كرد كه فیلمی كلاسیكی بێده‌نگی (زارێ)مان پێشاندان، که له ساڵی 1926دا له ئه‌رمینیا به‌رهه‌مهێنرابوو. ئه‌مساڵیش، دووه‌م فیلمی بێده‌نگ ده‌رباره‌ی کورد، که یه‌که‌مین فیلمه له‌سه‌ر کورده ئێزیدییه‌کان، به‌ناونیشانی "ئێزیدییه کورده‌کان"، پێشان ده‌ده‌ین. ئێمه جارێکی دیکه‌ش حه‌ز ده‌که‌ین سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ مه‌ڵبه‌ندی فیلمی نیشتمانیی ئه‌رمینیا و فێستیڤاڵی یه‌ریڤانی نێوده‌وڵه‌تیی فیلم بنێرین که به هه‌وڵی ئه‌وان توانیمان ئه‌م فیلمه له‌م فێستیڤاڵه‌ی خۆماندا پێشان بده‌ین. هه‌روه‌ها سوپاسی زۆریشمان بۆ "فه‌له‌کناس یوسا" ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایی کورده ئێزیدییه‌کان، که سه‌رباری خه‌ریکی و سه‌رقاڵیی خۆی، ڕازی بوو به‌وه‌ی که ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵه‌که‌ماندا پێشکه‌ش بکات. فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له له‌نده‌ن، به وه‌رگێڕانی ئینگلیزی سه‌ر شاشه‌ی ئه‌م فیلمه هه‌ڵساوه و جارێکی دیکه‌ش هاوڕێی ئازیزمان تارا جاف که خۆیشی ئه‌ندامی "کۆمیته‌ی ڕێکخستنی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی له‌نده‌ن "ـه، به هارپهکهی، مۆسیقای زیندوو له کاتی نمایشه‌که‌دا، ده‌ژه‌نێت. ئێمه نمایشی ئه‌م فیلمه به بیره‌وه‌ریی ئه‌و کورده ئێزیدییانه پێشکه‌ش ده‌که‌ین که له مانگی هه‌شتی ئه‌مساڵدا، له عیراق، له په‌لامارێکی تێرۆریستی‌دا که 500 کوردی ئێزیدی تێدا بوونه قوربانی و و سه‌دانیش تێیدا بریندار بوون پێشکه‌ش ده‌که‌ین و هاوکاتیش ئه‌وه به بیردا ده‌هێنینه‌وه که له‌و کاته‌وه که شه‌ڕ له 2003دا ده‌ستی پێکردووه، ئه‌مه کوشنده‌ترین په‌لاماری تێرۆریستی بووه له دژی هاووڵاتیان. هه‌روه‌ها ئه‌م نمایشه پێشکه‌ش ده‌که‌ین به گیانی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌رمه‌نی؛ "هرانت دینک" که دۆستێکی باشی کورد بوو و له مانگی یه‌کی ئه‌مساڵدا له تورکیا به ده‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تورک کوژرا. نمایشی "ئێزیدییه کورده‌کان" به خۆڕایی ده‌بێت. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵمان کۆمه‌ڵێ فیلمی تریش، سه‌باره‌ت به کورده ئێزیدییه‌کان، ده‌گرێته خۆ و کورده ئێزیدییه‌کان بایه‌خێکی گرنگیان پێدراوه له پرۆگرامی ئه‌مساڵماندا. نمایشه دیاره‌کانی تری فێستیڤاڵه‌که‌مان بریتین له فیلمی "په‌ڕینه‌وه له غوبار"ی شه‌وکه‌ت ئه‌مین کوڕکی، که چه‌ندین خه‌ڵاتی بردۆته‌وه. دوایین فیلمی هونه‌ر سه‌لیم، "دۆڵ " و نمایشی فیلمێکی تری که بۆ یه‌که‌مین جار له بریتانیا و به ناوی "له ژێر سه‌ربانه‌کانی پاریس‌دا" پێشان ده‌درێت، هه‌روه‌ها فیلمی "جان" ــ له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری کورد (زولی ئالاداگ)ه که له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و تا ئێستا شه‌ش جار خه‌ڵاتی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها فیلمێکی نوێی ده‌رهێنه‌ری لاوی کوردی دانیشتووی نه‌رویژ، هیشام زه‌مان، به ناوی "زستانستان" و کورته‌فیلمی نایابی "باوکه"ش که تا ئێستا 30 جار خه‌ڵاتی بردۆته‌وه. فیلمی "بلیتی ئۆتۆموبیلێک"، که فیلمێکه کاری هاوبه‌شی ئاکۆ عه‌زیز میرزا و مه‌سعود عارفه که ساڵی پار به فیلمی گوڵه‌نێرگز به‌شداری فێستیڤاڵهکهمانیان کرد؛ ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد، (سۆران مه‌ردوخی)ش که خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات (ئێران)ه، به "فیلمی منیش ئاوها له دایک بووم" له‌گه‌ڵماندا ئاماده ده‌بێت. هه‌روه‌ها، فێستیڤاڵه‌که‌مان، کۆمه‌ڵێک کورته‌فیلمی تری خه‌ڵاتکراو و کۆمه‌ڵێک فیلمی دۆکیومێنته‌ری (به‌ڵگه‌نامه‌یی) "سندوقه‌که‌ی لانزۆ"ی ده‌رهێنه‌ری کوردی دانیشووی که‌نه‌دا و، سامی مێرمیری تێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت. هه‌روه‌ها یه‌که‌م نمایشی جیهانی فیلمی دۆکیومێنته‌ری سوزان کۆرنالینسلیپر، پێشان ده‌درێت که له‌سه‌ر سترانبێژی به‌ناوبانگی کورد، شڤان په‌روه‌ره، به ناوی "کینه ئه‌م؟". هه‌روه‌ها دۆکیومینتهری، ئۆرسولا کاسگراندی و بابی بۆزاتۆ، به ناوی "به‌رگری"، دۆکیومینتهرییهکه ده‌رباره‌ی "کۆما به‌رخودان"، که گرووپێکی مۆسیقای شۆڕشگیڕی کوردییه. هاوکات ئێمه، نمایشی یه‌که‌می جیهانی فیلمی دۆکیومێنتی له‌سه‌ر دوو شاعیری پایه‌به‌رزی کورد؛ فیلمی کاوه ئاکره‌یی له‌سه‌ر شاعیری مه‌زنی کورد "جگه‌رخوێن" و فیلمی "دیوان"ی سه‌لام مه‌جید، له‌سه‌ر شاعیری کورد جه‌مال شارباژێڕی، پێشکه‌ش ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه کوردین" پێشکه‌ش ده‌که‌ین، که دۆکیومێنته‌رییه‌کی هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌لایه‌ن (نیاز لاجانی)یه‌وه. دۆکیومێنته‌ری: "پێڕه‌وانی مه‌لیک تاووس"ی بنه‌فشه بێریڤان؛ ده‌رهێنه‌ری لاوی کورد، که یه‌کێکه له فیلمه‌کان له‌سه‌ر ئێزیدییه کورده‌کان و له فێستیڤاڵه‌که‌ماندا پێشان ده‌درێت و (ژیار گول)یش، ده‌رهێنه‌ری کوردی دانیشتووی که‌نه‌دا، تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کریستیان له ڕابردوو و ئێستا له عیراقی نوێ‌دا ڕووبه‌رووی ده‌بنه‌وه به دۆکیومێنتهرییهک به ناونیشانی "کریسمس له عێراق" و سه‌رجه‌م فیلمه‌کانیش ته‌رجوومه‌ی ئینگلیزیان هه‌یه. ئێمه، جارێکی دیکه‌ش، سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌ین که هاوبه‌شیان له فێستیڤاڵه‌که‌ماندا کردووه، به‌تایبه‌تیش سوپاسی هه‌موو ئه‌ندامانی جوری (لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و دادوه‌ری) ده‌که‌ین که ڕازی بوون ئه‌م ئه‌رکه قورسه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و خۆبه‌خشانه ده‌که‌ین که قورسایی زۆریان له‌سه‌ر شانی ئێمه لابردووه و به له‌خۆبوردووییه‌کی زۆره‌وه گشت ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی خۆیان ئه‌نجامداوه، پاشانیش سوپاسی نوێنه‌ره‌کانمان له کوردستان و له هه‌مووشیان زیاتر سپۆنسه‌ره‌کانمان (کۆمه‌کی دارایی) ده‌که‌ین بۆ کۆمه‌ک و پشتگیری‌یان له فێستیڤاڵه‌که‌مان، به‌تایبه‌تیش حه‌ز ده‌که‌ین سوپاسی که‌سایه‌تییه‌کانی وه‌ک دۆکتۆر به‌رهه‌م ساڵح (سیاسه‌تمه‌داری كورد و جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی عیراق)، دوکتۆر سه‌لاح ئه‌لشێخلی (باڵوێزی حکوومه‌تی عیراق له له‌نده‌ن)، کێن لیڤینگستن (مهیهری له‌نده‌ن و ئه‌نجوومه‌نی له‌نده‌نی گه‌وره)، خاتوو جێنی هۆڵ و به‌ڕیزان فاروق مه‌لا مسته‌فا، نه‌وزاد جاف، ئازا دۆغرمهچی و سه‌عد به‌زاز بکه‌ین بۆ ئه‌و پشتگیرییه گه‌وره‌یه‌ی له فێستیڤاڵهکهمانیان کردووه. دیاره ئه‌گه‌ر کۆمه‌کی هاوڕێکانمان، خهرجدابینکهرانمان و سپۆنسه‌ره‌کانمان نه‌بووایه، ڕێکخستنی فێستیڤاڵێکی ئاوها و هێنانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی کورد و غه‌یره‌کوردیش که خه‌مخۆری کوردن بۆ له‌نده‌ن، کاری نه‌کرده ده‌بوو. هیوادارین خۆشی له فێستیڤاڵه‌که‌مان ببینن! Press Release...
5th London Kurdish Film Festival 30 Nov - 6 Dec 2007
The Rio Cinema is delighted to present the 5th London Kurdish Film
Festival, organised in partnership with the main Kurdish community
centres in the United Kingdom - Halkevi/Malagel Kurdish and Turkish
Community Centre in Hackney, Kurdish Cultural Centre (KCC) in
Lambeth, Kurdish Community Centre (KCC) in Haringey and Kurdish
Exile Association (KEA) in Kensington and Chelsea.
|