١٦\٦\٢٠١٠ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له کاروباری عێراقدا.
ره‌زا شوان
ئه‌م وڵاتانه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، که گرفت وکێشه بۆ عێراق دروست بکه‌ن،تا پێشیان بکرێت هێزو لایه‌نه‌کان له یه‌کتری داببڕن و ته‌نگه‌ژه و ناکۆکی له نێوانیاندا دروست بکه‌ن و به‌گژی یه‌کترییاندا بکه‌ن.نه‌وتی زیاتریش به‌سه‌ر ئاگره‌که‌دا بکه‌ن..تا بتوانن پێش له ته‌شه‌نه‌کردنی ئازادی و دیموکراتی و گوڕان و پێشکه‌وتن بگرن.ئه‌م ئه‌زموونه تازه‌یه‌ی عێراقیش،که کاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌رگه‌لانی هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت،تووشی گۆجی وئیفلیجی بکه‌ن. بۆ سه‌رگرتن و هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌یان،به ده‌یان تۆڕی سیخوڕی و ئیستخباراتی ومیت و به ده‌یانیش شانه‌ی نۆکه‌ری و به‌کرێگیراوی خۆفرۆشیان به پاره‌و به‌ڵێنپێدان کڕیوون.به ده‌یان ڕۆژنامه‌ی لۆکاڵ و تۆڕ‌و ماڵپه‌ڕی به‌کرێگیراویان هه‌یه،که خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه‌و درۆده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌کردنی راستییه‌کانن..ته‌نانه‌ت به چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی وپاره‌ش یارمه‌تی گروپه تیرۆرستییه‌کانی قاعیده‌ش ده‌ده‌ن،سنووره‌کانشیان بۆ واڵا کردوون، تا به ئاسانی بێنه ناو خاکی عێراقه‌وه،بۆ ئه‌نجامدانی کاری ته‌قینه‌وه‌و خۆکوژی و، به ناهه‌ق ڕشتنی خوێنی عێراقییه‌کان.
به‌ڵگه‌یه‌کی زۆری هاشاهه‌ڵنه‌گرتوو له به‌رده‌ستی حکومه‌تی عێراقدا هه‌یه،که تێوه‌گلانی وڵاتانی دراوسێ ده‌سه‌لمێنن،له‌و ته‌قینانه‌وه‌ی که له عێراقدا ئه‌نجامدران وبه‌ده‌یان هاوڵاتیی سبیل شه‌هید بوون و،زه‌ره‌رو زیانیکی زۆری ئابووریشیان لێکه‌وته‌وه.هه‌ر یه‌که له وڵاتانی دراوسێی عێراق،پاڵپشتی له‌و هێزولایه‌ن و پارتانه ده‌که‌ن، که گوێڕایه‌ڵی خواست ومه‌رامه‌کانیانن،به پاره یارمه‌تیان ده‌ده‌ن،هه‌روه‌ها یارمه‌تیی سیاسی و مه‌عنه‌وی لۆجستیشیان ده‌ده‌ن..به‌ڵکو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هه‌ندێ له‌م هێزو لایه‌نانه، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به مه‌رجه‌عیه‌ت و په‌ناو پشتی خۆیانیان ده‌زان،به‌بێ پرس و قسه‌ی ئه‌وان کورد وته‌نی که‌وچک له ئاو وه‌رناده‌ن.هه‌ر وه‌کو ماشه‌ش به‌کاریان ده‌هێنن و، له کاتی پێویستیشدا وه‌کو کارتێکی گوشار وان به‌ده‌ستیانه‌وه.ته‌نها ئێمه‌ی کورد نه‌بێ که بۆ کاری چاکه‌و خێر‌و خۆشی،هیچ وڵاتێکی دراوسێی کوردستان وعێراق دانی خێرمان پیانانێنن و یارمه‌تیمان ناده‌ن مه‌رجه‌عییه‌تیشمان ته‌نها گه‌له دڵسۆزه‌که‌مانه.
دراوسێکانمان ،زۆر هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که لایه‌ن وهێزه کوردییه‌کان لێک دابڕن ودرزێک بخه‌نه ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردسنتان.ڕاستیش نیه که بڵێین نه‌یان توانیوه هیچ به‌رانبه‌ر به کورد بکه‌ن و، که‌سانێکی به‌کرێگیراو و خۆفرۆشیان نه‌خه‌ڵه‌تاندبێ، بۆ لاوازکردنی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی کورد له عێراقدا.ئه‌وه‌تا به تۆپبارانکردن وبه بۆردوومان کردنی کوردستان ڕێزمان لێده‌گرن؟
ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق،وابزانن بوونی عێراقێکی بێهێزو ئاڵۆزی پڕ له شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نائارام له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه،بێگومان به هه‌ڵه‌دا چوونه.چونکه کورد وته‌نی"ئه‌وه‌ی له نزیک کووره‌وه بێت پریشکی ئاگری پیاده‌چزێت"یان ئه‌وه‌ی له ده‌رگای خه‌ڵکی بدا، ڕۆژێک دێت که له‌ده‌رگای ئه‌ویش بده‌ن.ئه‌مڕۆعێراق به قوناغێکی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕێ، قۆناغی دوای نزیکه‌ی نه‌وه‌ت ساڵ،له سه‌رکوتکردن و پێشێلکردنی ئازادی وخنکاندنی دیموکراسی و له سێداره‌دانی ماف وڕه‌واو دادپه‌روه‌ری.ئه‌و هه‌لپه‌رست و تاوانبارانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وپله‌و پایه‌یان له ده‌ست چوو،هه‌ڵبه‌ته چاویان به‌م ڕۆژه هه‌ڵنایاو دژایه‌تی ده‌که‌ن.عێراق ئه‌مڕۆ له جه‌نگیکی بوێرانه‌دایه،له جه‌نگی ڕیشه‌کیشکردنی کۆنه‌په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و زوڵم و نایه‌کسانی و ناهه‌قی دایه.شه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری وماف و،به‌رقه‌راربوون داد و ڕه‌واو نه‌هێشتنی زۆرداری و سته‌م دایه، له شه‌ڕی سه‌ره‌وه‌ریی ڕێزگرتن له یاساوڕێساو جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور دایه..ئه‌م شه‌ڕه‌شمان ئاسان نیه و خۆڕاگرتن و قوربانیدانی ده‌وێ، ئه‌مه‌ش سروشتی چه‌سپاندنی هه‌موو گۆڕانکاری و نوێخوازی و داهێنانێکه.له لای گه‌لانی بڕوابه‌خۆ وتێکۆشه‌ر،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ون وخه‌یاڵ و مه‌حاڵه،سبه‌ی ده‌بنه ڕاستی ودێنه‌دی. ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی ڕه‌وا به سه‌ر ناڕه‌واداو،ڕووناکیش به‌سه‌ر تاریکیدا سه‌رده‌که‌ون.
ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی وڵاتانی دراوسێ له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی حه‌وتی مانگی ئاداری ئه‌م ساڵ تا ئه‌مڕۆش که هێشتا حکومه‌تی تازه‌ی عێراق پێکنه‌هێنراوه،زۆر به ئاشکراو بێشه‌رمانه‌یه. هه‌ر وڵاته‌و بانگهێشی ئه‌و لایه‌نانه‌یان ده‌کرد، که به گوێڕایه‌ڵی خۆیانیان ده‌زانن. ڕه‌نگه نه‌خشه‌و پلانی ئه‌وه‌شیان بۆ کێشابن که چیبکه‌ن وچیشنه‌که‌ن، به دووری نا زانین که له کاتی پێکهێنانی حکومه‌ت و دابه‌شکردنی پۆسته سیادییه‌کاندا مشت‌ومڕ گه‌رمتربێت و هه‌ر یه‌که له لایه‌نکان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ یا باڵیۆزخانه‌کانیان، له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆندا ببن.؟
هه‌ندێ سه‌رکرده و لایه‌نی عێراقیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ومه‌رامی تایبه‌تیی خۆیان،یان له دژی هێزو لایه‌نه‌کانی تر،ماستاو بۆ وڵاتانی دراوسێ سارده‌که‌نه‌وه.ئیبراهیم جه‌عه‌ری که له ساڵی دووهه‌زارو پێنج‌دا بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبژێرا،هێشتا ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتبوو،له ساڵی دوو هه‌زارو شه‌شدا، به شێوه‌یه‌کی نا یاسای و نافه‌رمی سه‌ردانی تورکیای کرد،به ناوی عیراقه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ردوگان دا کرد‌و پێیوت:"ده‌بێ ئه‌مریکا له عێراقدا نه‌مێنێ و هێزی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆکایه‌تی تورکیا شوێنیان بگرێته‌ه،چونکه به‌رقه‌راربوونی ئاشتی وسه‌قامگیری له عێراقدا،له‌ژێر سه‌رکرایه‌تی تورکیا دێته‌دی،هه‌ر تورکیا ته‌نها وڵاته که بتوانێت ئه‌م ئامانجه بهێنێته‌دی."جه‌عفه‌ری له‌و کاته‌دا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که گوزاشت له ڕای هه‌موو عێراقییه‌کان بکات،ده‌شیزانی ئاڵۆزی وگرژی له نێوان حکومه‌تی کوردستان و تورکیادا هه‌بوو،کوردیش باش ده‌یزانی که مه‌به‌ستی جه‌عفه‌ری له‌و مامه حه‌مه‌ییه چییه؟ ئه‌م قسانه‌ی سه‌ری خوارد‌و باجه‌که‌شی له‌ده‌ستدانی پۆسته‌که‌ی بوو. ئه‌مه‌و ململانێی نێوان ئه‌مریکا و ئێرانیش،هۆیه‌کی تره بۆ نائارامی له عێراقدا،کوردی لێده‌رچێ،هێزو لایه‌نه‌کانی ناو عێراق بوونه‌ته دوو به‌شه‌وه،به‌ره‌ی شیعه‌کان که ئێران هاوکارو پاڵپشتیانه.به‌ره‌ی سونه‌ی عه‌ره‌ب که وڵاتانی عه‌ره‌بی وتورکیاو ئه‌مریکایان له‌پشته‌وه‌یه..ئه‌گه‌ر له عێراقییه‌کان بگه‌ڕێن خۆیان ده‌توانن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن.
نه‌رویج r.shwan@hotmail.com
|