١٩\١\٢٠١٢
دەستخۆشیی بۆ
پهسندکردنی
یاسای سزادانی
نکۆڵییکردن لە جینۆسایدکردنی ئەرمەنەکان.
بۆ بەڕێزان:
ئهندامانی پەرلەمانی کۆماری فەرەنسا
بۆ بەڕێزان: ئهندامانی ئەنجوومەنی پیرانی کۆماری فەرەنسا
رۆژی پێنج شەممە ٢٢-١٢-٢٠١١ ھەموو گویبیستی ھەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
پەرلەمانی فەرەنسا بووین سەبارەت بەو پەسەندکردنە یاساییەی دەرتانکرد
سەبارەت بە سزادانی ھەر کەسێک نکۆڵیی بکا لەو تاوانە مەزنەی کە
خەلافەتی عوسمانی لە ساڵە کۆتاییەکانی تەمەنی خۆیدا ١٩١٥-١٩١٧ بەرامبەر
بە گەلی ئەرمەن ئەنجامیدا.
نکۆڵییکردن بۆ خۆی تاوانێکە کەمتر نییە لە ئەنجامدانی تاوان و نیشانەی
ئەوەیە تاوانبار دان بە راستییەکانی تاوانەکە دانانێ و ئامادەیە ئەو
تاوانە دووبارەبکاتەوە لە ھەرکات و ساتێک بیەوێ، بۆیە سزادانی ئەو
کەسانە ئەرکێکی ویژدانییە بۆ نکۆڵیینەکردن لە راستیی تاوان.
دیارە ئێوە پێشتریش ھەنگاوی لەم چەشنەتان ناوە, داننان بە تاوانی
کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان لە پەرلەمان لە رۆژی ھەینی ٢٩-٥-١٩٩٨ وەک
جینۆساید لەوە سەرچاوەیان نەگرتووە کە زیاتر لە ٨٠٠٠٠٠ ئەرمەنی لە ناو
فەرەنسادا دەژیێن, بەڵکە پەیوەستە بە ئەرکی رەوشتەکیی ئێوەوە بەرامبەر
بەو تاوانە گەورانەی ئەنجامدراون و ھەموو مرۆڤایەتی ئەرک لە ناسینیان
دەکەوێتە ئەستۆیان، باوەڕیشمان وایە ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنساش لەم
ماوە نزیکانە ھەمان بڕیاری مێژوویی دەگرێتەبەر و ھەمان یاسا پەسەند
دەکا.
ئێمە چاومان لەوەیە ئێوەی مرۆڤدۆست چاوێک بە تاوانی کۆمەڵکوژیی دەرسیم
لە تورکیا و تاوانەکانی جینۆسایدی ئەنفال و ھەڵەبجە و بارزانی و
فەیلییەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیش بخشێننەوە و ھەمان ھەڵوێستی
رەوشتەکیی لەسەر وەربگرن و بە جینۆسایدیان بناسن.
فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە
کوردستان
کوردستان - ھەولێر
١٥-١-٢٠١٢
رێکخراوەکانی ئەندامی
فیدراسیۆن:
١. چاودێری کوردۆساید - چاک
٢. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٣. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٤. سەنتەری ئەنفال
٥. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٦. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. سەنتەری ئەنفال- دھۆک
١٥. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٦. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٧. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٨. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
|